یەکێتى بە ژمارە 222 بەشدارى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عیراق دەکات
کوردستان 06:08 PM - 2025-08-09
PUKMEDIA
لۆگۆى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان
کۆمسیۆنى باڵاى
سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عیراق تیروپشک بۆ پێدانى ژمارە بە حزب و هاوپەیمانى و
کاندیدە سەربەخۆکان ئەنجامدا و بە پێى ئەنجامى تیروپشکەکە یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان
بە ژمارە (222) بەشدارى
هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق دەکات.
یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە پارێزگاکانى
هەولێر، سلێمانى، دهۆک، هەڵەبجە، کەرکوک و دیالە بە لیستى سەربەخۆ بە ناوى لیستى (یەکێتیى
نیشتمانیى کوردستان) بە ژمارە 222 بەشدارى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق دەکات، هاوکات لە پارێزگاى نەینەوا
لە چوارچێوەى هاوپەیمانێتییەکدا بەناوى (هاوپەیمانى یەکێتى خەڵکى نەینەوا) بە
ژمارە 281 بەشدارى هەڵبژاردنەکە
دەکات.
هاوکات یەکێتى
لە پارێزگاى سەلاحەدین یەک کاندیدى هەیە و لە چوارچێوەى هاوپەیمانى (جەماوەرى
نیشتمانى) دا، لە پارێزگاى بەغداش یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان یەک کاندیدى هەیە و
بەمەش یەکێتى لە هەشت پارێزگاى عیراق کاندیدى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى
عیراق هەیە، کە تاکە حزبى کوردییە لە زۆرترین پارێزگاى عیراق کاندیدى هەیە.
یەکێتیى
نیشتمانیى کوردستان لە بازنەى سلێمانى بە 36 کاندید و لە بازنەى هەولێر بە 30 کاندید و لە بازنەى دهۆک بە5 کاندید و لە بازنەى
کەرکوک بە 24 کاندید و لە
بازنەى دیالە بە 28 کاندید و لە
بازنەى نەینەواش لە چوارچێوەى هاوپەیمانێتییەکدا کە لە 62 کاندید
پێکهاتووە، 31 کاندیدیان
کاندیدى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستانن، بەشدارى هەڵبژاردن دەکات.
هەروەها یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە بازنەى بەغدا 1کاندید و لە بازنەى سەلاحەدینیش 1 کاندیدى
هەیە، کە بەتێکڕا بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق بە 156 کاندید
بەشدارى هەڵبژاردنەکە دەکات.
رۆژی 9ی4ی2025
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە زۆرینەی دەنگ، 11ی 11ی 2025ی وەك رۆژی هەڵبژاردنی
داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دیاریكرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

