له‌یادی راگرتنی شه‌ڕی عیراق و ئێران دا
کوردستان 11:12 AM - 2025-08-08
ویکیپیدیا
شەڕی عیراق و ئێران
ئەمڕۆ 8ی8ی2025، سی و حەوت ساڵ تێده‌ڕێت به‌سه‌ر راگرتنی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عیراق و ئێران، كه به‌هۆیه‌وه زیاتر لە نیو ملیۆن سه‌ربازی هه‌ردوو وڵات بوونه قوربانی.
شه‌ڕی ئێران و عیراق (ئه‌یلوولی 1980 بۆ ئابی 1988 ) شه‌ڕێكی چه‌كداری بوو له نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و عیراق، کە ماوه‌ی 8 ساڵ به‌رده‌وام بوو، ئه‌م شه‌ڕه له ئێران به ناوی به‌رگری پیرۆز، شه‌ڕی سه‌پێندراو و شه‌ڕی ھه‌شت ساڵه (به فارسی: دفاع مقدس، جنگ تحمیلی، جنگ هشت ساله) و له‌عیراق-یش به‌ناوی (قادسییه‌ی سه‌دام و شه‌ڕی یه‌كه‌می كه‌نداو) ده‌ناسێنرێت.
شكستی عیراق به ھه‌ڵسوكه‌وت كردن به زه‌ویه‌كانی رۆژھه‌ڵاتی شه‌توڵ عه‌ره‌ب و سود وه‌رگرتن له جودا خوازی عه‌ره‌ب له‌پارێزگای خوزستان.
ئه‌م شه‌ڕه سه‌ره‌تا به ھێرشی ھێزه‌كانی سه‌دام (سه‌رۆك كۆماری ئه‌و سه‌رده‌می عیراق) بۆ سه‌ر ئیران ده‌ستیپێكرد، له كاتی ھێرشه‌كه‌دا شۆڕشی ئیسلامیی ئێران تازه سه‌ركه‌وتبوو و دۆخی ئه‌رته‌شی ئێران زۆر شێواو و ئاڵۆز بوو. له لایه‌كی دیكه‌وه عیراق له دۆخێكی باش‌دا بوو، باری ئابووری له گه‌شه‌كردندا بوو، كه سه‌دام ویستی بۆ ئه‌وه ببێته وڵاتی یه‌كه‌می ناوچه، ھه‌روه‌ھا بۆ ئه‌وه كه په‌ره بداته ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و به‌م شێوه كامی له ئاڵۆزی ئێران گرتبیت. له لایه‌كی دیكه‌وه ئێران، ئنقلابێكی ئیدێۆلۆژیكی كردبوو و ده‌یویست ئه‌م شۆڕشه په‌ره بداته سه‌ر وڵاتانی ده‌وروبه‌ری خۆی به تایبه‌ت عیراق كه كه‌مینه‌یه‌كی زۆر گه‌وره شیعه‌ی ھه‌بوو.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كۆتایی ھێنان به‌م شه‌ڕه له ساڵی 1987 دا بڕیارنامه‌ی ژماره 598ی ده‌ركرد. به‌ڵام ئه‌م بڕیارنامه‌ی ھه‌تا ساڵی 1988 نه‌ھاته كایه‌وه. له دوای سوڵح ئێران و عیراق گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر سنووره پێشووه‌كانیان كه به‌پێی ڕێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر له ساڵی 1975 دیاری كرا بوو. ھه‌تاكوو ساڵی 2003 ئاخرین سه‌ربازانی به دیلگراوی دوو لایه‌نی شه‌ڕه‌كه پێكه‌وه ئاڵوگۆر كران.
ئه‌م شه‌ڕه گیانی نیو ملیۆن سه‌ربازی ھه‌ر دوو لای گرت، زیانێكی گه‌وره‌ی تووشی ھه‌ر وڵات كرد، به‌ڵام له ئاكامدا ھیچ سنوورێك جێبه‌جی نه‌بوو. له‌م شه‌ڕه‌دا خه‌ڵكێكی زۆر بوونه قوربانی به‌كارھێنانی چه‌كی كیمیایی و چه‌ندین ڕووداوی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵكوژی (وه‌كوو: كیمیابارانی ھه‌ڵه‌بجه) تێدا ڕوویدا. له‌م شه‌ڕه‌دا شاره كوردنشینه‌كان چه‌ندین جار بۆمباران كران و خه‌ڵكێكی زۆر بوونه قوربانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

