حەیان عەبدولغەنی: كاری جددی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەكەین
کوردستان 12:42 PM - 2025-08-06
PUKMEDIA
كۆنگرەی رۆژنامەوانی حەیان عەبدولغەنی و پارێزگاری كەركوك
حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوتی عیراق، لە سەردانیدا بۆ كۆمپانیای نەوتی باكور و كردنەوەی ژمارەیەك پڕۆژە لە شارەكە رایگەیاند: كەركوك پێویستی بە پڕۆژەی وەبەرهێنانی زیاترە و كاردەكەین قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت بگاتە 600 هەزار بەرمیلی رۆژانە، لەبارەی هەرێمی كوردستانیشەوە رایگەیاند: ئامادەین نەوتی هەرێم وەربگرین و كاری جددی دەكەین بۆ دەستپێكردنەوە بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بە زووترین كات.
ئەمڕۆ 6ی 8ی 2025، حەیان عەبدولغەنی جێگری ئەنجومەنی وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوتی عیراق، گەیشتە كەركوك و لەلایەن رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك و محەمەد حافز سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكەوە پێشوازیی لێكرا، دواتر سەردانی كۆمپانیای نەوتی باكوری كرد و ژمارەیەك پڕۆژەی كردەوە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا رایگەیاند: "كەركوك پێویستی بە پڕۆژەی وەبەرهێنانی زیاترە، بۆیە وەبەرهێنان لە كەرتی سووتەمەنی كەركوك زیاتر دەكەین و كاردەكەین قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لە كەركوك بگاتە 600 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، لە كاتێكدا ئێستا بەرهەمی نەوتی كەركوك لە چوار كێڵگەی نەوتی نزیكەی 350 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە".
وتیشی: "پارێزگای كەركوك پێویستی بە پەرەپێدان و رەخساندنی هەلی كاری زیاترە بۆ گەنجان، بۆ ئەمەش پێویستە پەرە بە پڕۆژەكانی نەوت بدەین، هاوكات عیراقیش پێویستی زۆری بە بەرهەمهێنانی گاز هەیە".
ئامادەین نەوتی هەرێم وەربگرین
لەبارەی هەرێمی كوردستانیشەوە، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند: "دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەبارەی وەرگرتنی نەوت و هەناردەكردنی لەڕێگای كۆمپانیان سۆمۆوە بەردەوامە و ئێستا كار لە كێڵگە نەوتییەكان دەكەن، هاوكات نزیكەی 130 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەمدەهێنرێت، لەو رێژەیە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ ناوخۆ دەبێت و رێككەتووین 80 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە هەرێم وەربگرین و لەرێی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی وڵاتان دەكرێت".
راشیگەیاند: "بەهۆی هێرشە درۆنییەكانەوە كاركردن لە ژمارەیەك كێڵگەی نەوتی لە هەرێمی كوردستان وەستاوە و كاری جددی بۆ دەستپێكردنەوە بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەكەین بە زووترین كات".
پارێزگار: خەڵكی كەركوك سوودمەند دەبن لە پڕۆژەكانی كۆمپانیای بی پی
هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا، رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك لە وەڵامی رۆژنامەنووساندا رایگەیاند: "كەركوك دووەم پارێزگایە لەسەر ئاستی عیراق بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و رۆڵی گەورەی لە دابینكردنی بودجەی عیراقدا هەیە، بۆیە كردنەوەی وێستگەی بی پی، دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ حكومەت و پارێزگای كەركوكیش، چونكە خەڵكی شارەكە سوودمەند دەبن لە پڕۆژەكانی كۆمپانیای بی پی".
راشیگەیاند: "وەك حكومەتی خۆجێی كەركوك پشتیوانی هەموو پڕۆژەیەك دەكەین كە پەرە بەژێرخانی ئابوری شارەكە و كۆمپانیا نەوت و گازییەكان بدات، چونكە دانیشتووانی كەركوك لێی سوودمەند دەبن".
ئەمەش لەكاتێكدایە، مەبەستی سەرەكی سەردانەكەی وەزیری نەوتی عیراق، بۆ كەركوك، دانانی بەردی بناغەی پاڵاوگەیەكی نوێ بوو لەسەر رێگای كەركوك هەولێر نزیك گورگەچاڵ و بەسەركردنەوەی كێڵگەی نەوتی جەبەل بۆرە، كە بەرهەمەكەی لە پێنج هەزار بەرمیلەوە بۆ نزیكەی 25 هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

