بڕیارێك لە بەرژەوەندی جوتیارانی كورد دەردەكرێت
کوردستان 05:05 PM - 2025-08-05
PUKMEDIA
خانەقین
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق بڕیارێك لەبارەی گەڕاندنەوەی زەوییە كشتوكاڵییەكان لە ناوچە جێناكۆكەكان بۆ خاوەنە رەسەنەكانیان دەردەكات و لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینی یەكێتیش دەڵێت: "پێویستە بە زووترین كات بڕیارەكە جێبەجێ بكرێت".
شێركۆ میروەیس، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینی یەكێتی، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لە چوارچێوەی نووسراوێكی لیژنەی ماددەی 140 كە ئاڕاستەی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی فیدراڵ كرابوو، لەبارەی گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەن مافەكانی ناوچە جێناكۆكەكان، وەزارەتەكە بڕیاریداوە بە گەڕاندنەوەی گرێبەستە كشتوكاڵییەكان بۆ خاوەنە رەسەنەكانیان".
"لە ساڵەكانی سەدەی رابردوودا بە بڕیارێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە، ژمارەیەك زەوی كشتوكاڵی زۆر لە ناوچە جێناكۆكەكان لەلایەن بەعسییەكانەوە داگیركرابوون و لە ئیستادا قۆناغ بە قۆناغ هەوڵەكان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانەی رژێمی بەعس و گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەن مافەكان بەردەوامە كە زۆرینەیان كوردن" شێركۆ میروەیس وادەڵێت.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی فیدراڵ كە ئیمزای د. مەهدی سەحەت ئەلجبوری بریكاری وەزارەتەكە بۆ كاروباری كارگێڕی، بڕیاردراوە بەپێی یاسا و رێسا كارپێكراوەكان پێویستە ئەم بڕیارە جێبەجێ بكرێت و ئەو زەویانەی پێشتر دەستیان بەسەردا گیراوە بۆ خاوەنەكانیان بگەڕێندرێنەوە، هاوكات لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە كە پێویستە قەرەبووی تەواوی ئەو كەسانە بكرێتەوە كە زەوییەكانیان داگیركراوە.
لەمبارەیەشەوە، شێركۆ میروەیس رایگەیاند: "نووسراوەكە گەشتووەتە سەجەم دامودەزگا پەیوەندیدارەكان و پێویستە بە زووترین كات كاری لەسەر بكەن، بۆ ئەوەی زەوییەكان بۆ خاوەنە رەسەنەكانیان بگەڕێندرێنەوە".
ئەم بڕیارەی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لەسەر بنەمای نووسراوێكی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران/لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی 140 ی دەستووری عیراقەوە هاتووە، كە لە رێكەوتی 14ی ئایاری 2025 ئاڕاستەی وەزارەتی داد كراوە و وێنەیەكی بۆ وەزارتی كشتوكاڵی عیراق نێردراوە.
پاش هەوڵو ماندوبوونێكی زۆر توانیمان ماف بۆ خاوەن ماف بگەڕێنینەوە و موژدەی ئەوەش بەجوتیارانی خۆشەویستمان دەدەین لەگەڵ هەڤاڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ جێبەجێكردنی تەواوی رێنماییەكان و رێكارە پێویستەكان، بۆ ئەوەی بەبێ هیچ كێشەیەك بچنەوە سەر زەوی و زاری خۆیان و چیتر هەر خۆیان خاوەنی زەوی و زارو نیشتمانی خۆیانن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

