riklam

نەوت لەخوار 69 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت

جیهان 08:53 AM - 2025-08-05
نرخی نەوت PUKMEDIA

نرخی نەوت

نرخی نەوت

ئەمڕۆ5ی8ی2025، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی ئاسیادا  تا ڕادەیەکسەقامگیرە و دابەزینێکی کەمی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە کەمتر لە 69 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 0.1% دابەزی و گەیشتە 68 دۆلار و 72 سەنت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بە ڕێژەی 0.1% دابەزی و گەیشتە 65 دۆلار و 23 سەنت.

نرخی نەوت بەهۆی هەڕەشەکان و خستنەڕووی زۆرەوە دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، چونکە لەلایەک ئەمریکا هەڕەشە لەو کۆمپانیایانە دەکات کە وزەی روسیا دەکڕن ، لەلایەکی دیکەشەوە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی (ئۆپێک+)  لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بە ڕێژەی ٥٤٧ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا رێککەوتن، ئەم هەنگاوەش ئاماژەیە بۆ زیادبوونی خستنەڕوو لە مانگەکانی داهاتوودا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket