کۆمسیۆن وادەی تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدان رادەگەیەنێت
عیراق 11:37 AM - 2025-08-04
PUKMEDIA
لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق وادەی تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدان و پێدانی
ژمارە بە هاوپەیمانی و حزب و کاندیدە سەربەخۆکان رادەگەیەنێت.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
بە وێبسایتی
رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "کۆمسیۆنی
هەڵبژاردنەکان لە 10ی ئابی 2025 یەکەمین تاقیکردنەوە بۆ ئامێرەکانی دەنگدان، لە ھەزار
و 79 بنکەی دەنگدان ئەنجام دەدات".
" تاقیکردنەوەکە لەسەرجەم پارێزگاکانی
عیراق لەیەک کاتدا ئەنجام دەدرێت و 20 دەنگدەر تاقیکردنەوەکە ئەنجام دەدەن"،
جومانە غەلای وایوت.
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاماژەی
بەوەشکرد:" رۆژی 9ی ئابی 2025 تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانی و حزب و کاندیدە سەربەخۆکان دەکرێت".
راشیگەیاند:" کۆمسیۆن بەردەوامە لەبەراوردکردن و شیکردنەوەی
ناوی ئەو دەنگدەرانەی کە لەساڵی 2024 و 2025 دا خۆیان تۆمارکردووە، لەئێستادا
دەستمانکردووە بە ناردنی زانیارییەکانیان بۆ کۆمپانیای تایبەتمەند بە چاپکردنی
کارتی بایۆمەتریی و دوای تەواوبوونیشی لە ٩ی ئەیلول کارتەکانیان
پێدەدرێتەوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 9ی4ی2025 ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە زۆرینەی دەنگ، 11ـی 11ـی 2025ـی وەك ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دیاریكرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

