دوای بێهیوابوون له‌حكومه‌تی هه‌رێم داوایه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ئاڕاسته‌ی عیراق ده‌كرێت
کوردستان 05:00 PM - 2025-08-03
PUKMEDIA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه به ره‌سمی
داوای كڕ‌ینی ئامێری شكاندنی به‌ردی گورچیله‌ی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و
له‌لایه‌ن د.ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وەزیرانەوە داواكه‌یان ره‌تكردایه‌وه، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی
داوای كڕ‌ینی ئامێره‌كه له‌به‌غدا ده‌كات و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت:" ئه‌و ئامێره بۆ
خزمه‌تی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه زۆر گرنگه".
چرۆ حه‌مه شه‌ریف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"له‌درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانمان بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی
ته‌ندروستی، به نوسراوی ره‌سمی داوامان له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق كرد كه
ئامێری تایبه‌ت به شكاندنی به‌ردی گورچیله، بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی
هه‌ڵه‌بجه دابینبكات".
ده‌شڵێت:"له‌ئێستادا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامێره له‌پارێزگاكەدا نییه،
به‌ناچاری ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه ده‌بێت ببرێنه سلێمانی، بۆیه
زۆر گرنگه ئه‌و ئامێره بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه دابینبكرێت".
پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم داواكه‌یانی ره‌تكردبووه‌وه
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدیه، پێشتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی
هه‌ڵه‌بجه‌وه ئه‌و داوایه له ئه‌نجومه‌نی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان كرابوو، به‌ڵام
له‌لایه‌ن د.ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وەزیرانەوە داواكه رەتکرابووەوە.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه د.ئازاد مسته‌فا به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه
پێشتر به PUKMEDIA ی رایگه‌یاندبوو:"سوپاس
بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكاریمان
سه‌باره‌ت به كڕ‌ینی ئامێری شكاندنی به‌ردی گورچیله بۆ ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه،
به‌ڵام هیوادارم حكومه‌ت به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو شاره‌كان بكات".
به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ده‌شڵێت:"داوا له‌هاوشاریانم ده‌كه‌م
رۆژانه زۆر ئاو بخۆنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له به‌ردی گورچیله، چونكه به‌ردیان
بۆ دروستببێت ئامێری شكاندنی به‌رده‌كه‌مان نییه و ده‌بێت بچنه سلێمانی".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
گرانی نرخی کارەبا ناڕەزایی زیاتری لێدەکەوێتەوە
04:41 PM - 2026-02-21
سەرۆک بافڵ: پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە
01:32 PM - 2026-02-21
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
10:56 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت
کوردستان 11:22 AM - 2026-02-21 -
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
کوردستان 10:56 AM - 2026-02-21 -
وۆرک‌شۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

