لەتیف نێروەیی: میدیای یەكێتی نیشتمانیانە دەنگی جینۆسایدی ئێزدییەكانی بەجیهان گەیاند
کوردستان 09:13 AM - 2025-08-03
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی رایدەگەیەنێت: "پرسی جینۆسایدكردن و فەرمان لەدژی ئێزدییەكان كۆنە و بەداخەوە بەردەوام دووبارە بووەتەوە"، دەشڵێت: "میدیای یەكێتی هاوشانی ئازایەتی پێشمەرگەكانی یەكێتیش، بەرپرسانە و نیشتمانیانە دەنگی كپكراو و جینۆسایدی ئێزدییەكانی بەجیهان گەیاند".
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەدیدارێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی گەلی كوردستان، رایگەیاند: "یادی یانزەهەمین ساڵەی كۆمەڵكوژكردنی ئێزدییەكان، لە كاتێكدایە كە بەهۆی دابەشبوونی ئێزدییەكان بەسەر ئاڕاستەی جیاوازی سیاسی و حزب و پارتی ناكۆك لەگەڵ یەكتر وایكردووە كە نەتوانرێت پرسە رەواكەیان پێشبخرێن و ئازارەكانیان كەمبكرێنەوە"، ئاماژەی بەوەشكردوە: "كە ئەو ناكۆكیانە بە زیان بۆ شەنگال و خەڵكە قوربانییەكەی گەڕاونەتەوە".
لە دیدارە تەلەفزیۆنییەكەدا سەرەتاكانی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان و ئازایەتی پێشمەرگەكانی یەكێتی وا دەگێڕێتەوە، كە لە بەرگریكردن و رزگاركردنی دانیشتوانی شارەكە رۆڵیان هەبووە و ژمارەیەكی زۆر پێشمەرگە شەهیدبوون، هەروەها هاوشان لەگەڵ پێشمەرگە میدیاكانی یەكێتی بەرپرسیارانە و نیشتمانیانە توانیان ئازار و خەمی ئێزدییەكان بگوازنەوە و بە رای گشتی دنیای بگەیەنن.
دەشڵێت: "ئەگەر لە قۆناغی بەرگریدا یەكێتی لە پێشەوەی سەنگەرەكانی بەرگری بووبێت، ئەوە لە قۆناغی دوای بەزاندنی داعش، یەكێتی هێزی گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ شەنگال و ئاوەدانكردنەوەی دەبێت و لە پەیامی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی و مەكتەبی سیاسی هەمیشە ئەو بنەمایە دووپاتكراوەتەوە".
رۆژی 3ـی ئابی 2014 تیرۆرستانی داعش هێرشیان كردەسەر قەزای شەنگال و دوای رووبەڕووبونەوەش لەنێوان تیرۆرستان و بەشێك لە پێشمەرگەكانی ئەو قەزایە، بەڵام قەزاكە لەلایەن داعشەوە داگیركرا و ئەمڕۆش 11 ساڵ بەسەر ئەو پەلاماردانەدا تێدەپەڕێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

