3ی ئاب.. رۆژی مه‌رگه‌ساتی ئێزدییه‌كان
کوردستان 08:59 AM - 2025-08-03
PUKMEDIA
دیمەنی ئاوارەبوونی ئێزدییەکان
رۆژی 3ـی ئابی 2014 تیرۆرستانی داعش هێرشیان كردەسەر قەزای شەنگال و دوای رووبەڕ‌ووبونەوەش لەنێوان تیرۆرستان و بەشێك لە پێشمەرگەكانی ئەو قەزایە، بەڵام قەزاكە لەلایەن داعشەوە داگیركرا و ئەمڕۆش 11 ساڵ بەسەر ئەو پەلاماردانەدا تێدەپەڕێت.
دواتر بەشێك لە هاووڵاتیانی ناوچەكە كە زۆرینەیان ئێزدی بوون، لە ترسی كارە قێزەونەكانی تیرۆرستان بەرەو چیای شەنگال هەڵهاتن و بەشێكی تریشیان كەوتنە دەست تیرۆرستانی داعش، ئەوانیش بە دڕ‌ندەترین شێوە پیاوەكانیان شەهید كردن و كچ و ژنە ئێزیدییەكانیشیان كردە سەبایاو بازرگانی كڕ‌ین و فرۆشتنیان پێوە دەكردن و دەیانبردن بۆ ئەو ناوچانەی لەژێر دەستیاندا بوو لەسوریاو عیراق، بەشێكی تریش لەو كچ و ژنانە كرانە دیاری بۆ سەركردەو ئەمیرەكانی داعش.
داعش كۆمەڵكوژی ئەنجامدا
داعش لەگەڵ داگیركردنی قەزای شەنگال و دەوروبەری دەستیكرد بە كۆمەڵكوژی و چەندین هاووڵاتی مەدەنی ئەو ناوچەیەیان شەهید كرد.
بە فڕ‌ۆكە خواردن و فریاگوزاری گەیەنرایە ئاوارەكانی چیای شەنگال
بەهۆی بوونی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی لە چیای شەنگال و خراپی گوزەرانیان، لە فڕ‌ۆكەخانەی بەغداوە سەرەتا ئاو و بەتانیان بۆ چوو، لە هەرێمی كوردستانیشەوە خواردن و كەلوپەل.
ئێزیدییەكانیان سەردەبڕ‌ی
داعش لە گوندێكی ئێزدی 80 هاووڵاتی ئێزدیان سەربڕ‌ی بە چەند ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر هەڵیانكوتابووە سەر گوندێك و دوایان لێكردوون ببنە مسوڵمان، بەڵام ئەوان داواكەیان رەتكردەوە، دواتر داعش 80 پیاوی ئەو گوندەیان لە ماوەی یەك سەعاتدا كۆكردووەتەوەو سەریان بڕ‌ین و دواتر سەرجەم ژنانی گوندەكەیان بەرەو شوێنێكی قەزای تەلەعفەر رفاند، كە چەكداری داعشی بیانی لێ بوو.
یەكێتی مەفرەزەی دروستكرد
لە سەروبەندی ئاوارەبوونی هاووڵاتیانی ئێزدی بۆ چیای شەنگال ئەو هێزە كەمەی پێشمەرگە كە لەنزیك ئەوێ مابوونەوەو سەرجەمیان هێزی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون كە ئەركیان پاراستنی هاووڵاتیانی سەر چیاكە بوو بۆ ئەوەی تیرۆرستان نزیكنەبنەوە لێیان و قەتڵوعام نەكرێن تا ئەوكاتەی لەو چیایە رزگار دەكرێن، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەڵوێستێكی جوامێرانەدا چەند مەفرەزەیەكی دروستكرد‌و لە دەوروبەری شەنگال بڵاویكردنەوە، تا ئەوكاتەی ئاوارەكانی چیای شەنگال بەتەواوی رزگار كران، لەو بەرگرییەشدا زیاتر لە 100 پێشمەرگەی یەكێتی شەهیدبوون و خۆیان كردە قوربانی پاراستنی ئێزدییەكان.
داعش جلوبەرگی كوردی پۆشی
تیرۆرستانی داعش لەكاتی داگیركردنی شەنگال فێڵێكی نوێیان بەكارهێنا بۆ چەواشەكردنی كوردە ئێزدییەكانی شەنگال و هێزەكانی پێشمەرگە، فێڵەكەشیان بریتی‌بوو لەوەی بە جلوبەرگی كوردییەوە لەناو قەزای شەنگال دەسوڕ‌انەوە، مەبەستیش لەوە هەڵخەڵەتاندنی كوردە ئێزییەكان بوو، هەروەها چەواشەكردنی پێشمەرگەكان لە كاتی شەڕ‌و پێكدادانەكاندا، بەهۆی ئەو كارەشیانەوە چەكدارە تیرۆرستەكان توانیان چەندین هاووڵاتی كورد دەستگیربكەن و بەزۆر بیانكەن بە موسوڵمان.
ئێزیدیەكان خاوەنی كۆنترین ئایینن لە عیراق
لەمێژە ئێزیدیەكان زۆرینەی دانیشتوانی شەنگال پێكدەهێنن كە خاوەنی كۆنترین ئایینن لە عیراق، ژمارەیان لە نێوان 600 بۆ 650 هەزار كەس دەبێت، بە درێژایی مێژوو روبەڕ‌ووی 73 قڕ‌كردنی بەكۆمەڵ بوونەتەوە، دواینیان ئەو قڕ‌كردنە بوو كە لەسەر دەستی داعش دووچاری هاتن.
جینۆسایدی ئێزدییەكان
لەدوای داگیر كردنی شەنگال، سەعات 11:00ی پێشنیوەڕ‌ۆی رۆژی 15-8-2014 داعش دڕ‌ندانەترین تاوانیان دژی دانیشتوانی ئێزدی نشینی گوندی كۆچۆ ئەنجامدا، بە بڕ‌یاری تاوانباری داعش والی موسڵ بە ناوی "ئەبو لەیس" كە ناوی راستەقینەی "رزوان تالب حەمدون"ـەو بە رەچەڵكیش خەڵكی موسڵە. لە تاوانی كۆمەڵكوژكردنی دانیشتوانی كۆچۆ نزیكەی "500" گەنج و پیرو لاو لە رەگەزی نێر لە چەند شوێنێكی جیاجیا كۆمەڵكوژ كراون و ژێدەرو سەرچاوەكانیش باس لەوە دەكەن لە "16" گۆڕ‌ی بەكۆمەڵدا ژێرخاك كراون. ئەمە جگە لە رفاندن و بەسەبایەكردنی سەدان لە ژن و كچەكانیان و دەستدرێژیكردنە سەریان و فرۆشتن و سەوداكردنی نامرۆڤانە پێیانەوە لە بازاڕ‌ەكانی موسڵ و سوریادا.
ئەمەی خوارەوە كە ناوی بەشێك لەو تۆمەتبارو تاوانبارانەیە لە واڵی تایبەتی توێژەر داود موراد خەتاری هاتووەو بڵاوكراوەتەوەو ئێمەش وەك خۆی دایاندەنێینەوە، پێشوتریش رۆژنامەی كوردستانی نوێ و ماڵپەڕ‌ی جینۆساید كورد لە رێگای بڵاوكردنەوەی گێڕ‌انەوەی شایەتحاڵەكانەوە بەشێك لەم ناوانەی لەسەر زاری شایەتحاڵەكانەوە بە شێوەی پچڕ‌پچڕ بڵاوكردوەتەوە. بەڵام بەشێوەی ئێستا كە لەبەردەستە نەبووەو ئەمەی ئێستا دەتوانێت یارمەتیدەرێكی باش بێت بۆ ناسینەوەو شوێنپێهەڵگرتنی تاوانبار‌و تۆمەتبارەكانی كۆمەڵكوژی ئاوایی كۆچۆ.
ناوەكان...
1-ئه‌بو حمزه حمیدی، به‌رپرسی شه‌رعی بلیج، جێگره‌كه‌ی ئه‌بوئایا، یاریده‌ره‌كه‌ی ئه‌بو مه‌سعب به‌رپرسی ئه‌منی بلیج.
2-ئه‌بوهاجر "حاكم جمال سه‌لامی" له عه‌ره‌به‌كانی شه‌نگاله‌و حاكمی به‌عاج بووه‌و ئه‌م كه‌سه بڕ‌یاری كۆمه‌ڵكوژی كۆچۆی داوه، دوای ئه‌وه‌ی بڕ‌یاری له والی موسڵه‌وه وه‌رگرتووه.
3- ئه‌بو عه‌بدوڵا جه‌عفه‌ری
4-نافیع مه‌یتوتی، ناوی راسته‌قینه‌ی "حسن سولیع" خه‌ڵكی ئاوایی "عه‌ین فحی باكور".
5-ئه‌بو مرێم، والی قاتعی به‌عاج
6-ئه‌بوعه‌دنان، به‌رپرسی ده‌سته‌ی گوللـه‌باران كردن و به‌رپرسی راسته‌وخۆی كۆچۆ.
7-هه‌یسم برغلی
8-سالح برغلی
9-ئه‌حمه‌د برغلی
10-ئه‌بو سه‌رحان مه‌یتوتی، ناوی راسته‌قینه‌ی "ئه‌ركان ئه‌حمه‌د عه‌باس"
11-ئه‌بو ساله‌ح خاتوونی
12-ئه‌بو هلال خاتوونی
13-ئه‌بو ئه‌نس زبیداتی
14-ئه‌بو كرم –به‌رپرسی عه‌سكه‌ری
15- ئه‌بو عه‌لی خاتوونی
16-ئه‌بو غفران - به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری ئه‌منی قاتعی به‌عاج، ناو راسته‌قینه‌ی "عید مشعل عواد زبیدی"
17-حاجی مه‌هدی عه‌فه‌ری، ناوی راسته‌قینه‌ی "عباس سالح عرب" سه‌رۆكی مافیاكانی ته‌لعه‌فه‌ر
18- مداللـه شورتی مه‌یتوتی، له ئاوایی بسكی، شۆفێری شۆفه‌ڵ و یه‌كێك له له‌وانه‌ی رووفاته‌كانی كردوه‌ته ژێر خۆڵه‌وه.
19-ئه‌حمه‌د ساڵح حسن له‌یله مه‌یتوتی، ناسراو به "دعلج"، ئه‌م كه‌سه یه‌كێكه له داواكراوه‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌نته‌رپول، له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوانبارێكی ترسناكه‌و به‌ده‌ستی خۆی شوێنی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ئاوایی كۆچۆی هه‌ڵكه‌ندووه‌و له‌گه‌ڵ شۆفێری شۆفڵه‌كانی تردا هه‌ستاوه به ده‌فنكردنیان.
20-نواف ئه‌حمه‌د علوان له‌گه‌ڵ براكانیدا
21-ئه‌بو ده‌حام به‌نا مه‌یتوتی
22-ئه‌حمه‌د حه‌سۆ مه‌یتووتی "ئه‌بوفراس"
23-مدرس مه‌حمه‌د ئه‌بو عه‌بدلڕ‌ه‌حمان "مامۆستا بووه له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی شه‌نگال، له‌دوای كۆمه‌ڵكوژی دانیشتوانی ئاوایی كۆچۆ، له میوانخانه‌كه‌ی قوربانی ئه‌حمه‌د جاسۆ وانه‌ی قورئانی به رفێنراوه‌كان وتوه‌ته‌وه.
24-ئه‌بو ئه‌نس "شۆفێری تایبه‌تی ئه‌بو حمزه"
25-نه‌واف زبیدی ناسراو به "ئه‌بو زیاب"، ئه‌م تاوانباره دوایه‌مین كه‌س ئه‌حمه‌د جاسۆی موختاری كۆچۆی كوشتووه‌و دوای ئه‌وه‌ش باوكی هاتووه میوانخانه‌كه‌و سامانه‌كه‌ی و سه‌یاره‌كه‌ی ئه‌حمه‌د جاسۆی تاڵان كردووه‌و دوای ئه‌وه‌ش له‌نێوان به‌عاج و بلیجدا میوانخانه‌یه‌كی بۆ خۆی دروست كردووه.
26-سه‌یفوڵا شیشانی
27-ئه‌بو كره‌م حه‌دیدی
28-ئه‌بو مه‌سعه‌ب به‌رپرسی ته‌ل به‌نات
29-سالم عه‌سكه‌ری كه سه‌رپه‌رشتی داگیركردنی حاتمیه‌ی كردووه
30-ئه‌بو وسام شمری، پێشیده‌ڵێن "ئه‌بو حمودی شه‌مری"، كه دواتر بووه به به‌رپرسی قه‌زای شه‌نگال.
31-ئه‌بو عادل دانیشتوی قه‌زای شه‌نگال
32-ئه‌بو به‌كر دانیشتوی قه‌زای شه‌نگال
33-كرومی ئه‌بو حمودی دانیشتووی عیوناتی ره‌بیعه.
34-ئه‌بوهارون، پێشووتر له ته‌ندروستی شه‌نگال فه‌رمانبه‌ر بووه، واته پێش 3-8-2014
35-مسعه‌ب ساله‌ح لیله، به‌رپرسی راگه‌یاندن و برای "ئه‌حمه‌د ساله‌ح حسن لیله "دعلج"
36-یوسف سالح مه‌حمه‌د خزر سایر مه‌یتووتی و براكه‌ی سلێمان ئاوایی "عامودیه"
37-شێخی عه‌سره‌تی مه‌یتووته "جاراللـه محمه‌د عه‌لی جارالـله" یه‌كه‌م ئۆتۆمبێل بووه له‌ناو كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی داعش كه به‌ره‌و قه‌یره‌وان و له‌وێشه‌وه بۆ شه‌نگال رۆشتوون و ره‌نگی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی سوور بووه‌و پیكاب بووه.
38-فالح مه‌حمه‌د عه‌لی جاراللـه خه‌ڵكی بلیج بوه‌و مه‌یتووتی بووه. به‌رپرسی ده‌سته بووه‌و برای شێخی مه‌یتووت جاراللـه بوه محمه‌د عه‌لی جاراللـه بووه.
39-علا‌و حساوی عیسا مه‌یتووتی، به‌شداری كردووه له كۆمه‌ڵكوژی كۆچ‌و، ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بووه كه ده‌ستڕ‌ێژی گوللـه‌ی له رفێنراوه‌كان كردووه.
40-تاریق حساوی عیسا مه‌یتووتی، به‌شداری كردووه له هێرش بۆ سه‌ر شه‌نگال و كۆمه‌ڵكوژی كۆچۆو به‌رپرسی شاره‌وانی قه‌یره‌وان بووه.
41-به‌دران عوید مه‌حمود عه‌لی مه‌یتووتی، به‌شداری له كۆمه‌ڵكوژی كۆچۆ كردووه‌و هاوكات هه‌ستاوه به تاڵانكردنی دوكان و بازاڕ‌ه‌كانی ته‌ل به‌نات و ته‌ل قه‌سه‌ب.
42-عكله خلف خزر علیوی ورده مه‌یتووتی، به‌شداری له هێرش بۆ سه‌ر شه‌نگال و كۆمه‌ڵكوژی كۆچۆ كردووه.
43-خلیف عائید مه‌یتووتی
44-نوفل حین یولیع موختار مه‌یتووته
45-عه‌بدلڕ‌ه‌حیم حمد ته‌ها مه‌یتووتی
46-مسرق عه‌بدل داود مه‌یتووتی
47-فلاح مه‌حمه‌د عه‌لی جاراللـه سه‌رۆكی عه‌شره‌تی مه‌یتووتات
48-قه‌حتان هلوش مه‌یتووتی
49-ئه‌حمه‌د فازل عبید زبیدی
50-ئه‌میر ئه‌بو زیا‌و "شهاب احمه‌د علوان"
51-موئه‌ید مه‌حمه‌د حمیدی، ئاوایی بسكی جنوبی
52-عه‌بدلڕ‌ه‌حمان عه‌بدلڕ‌ه‌حیم ئاوایی "عه‌ین فتحی شمالی"
53-زیاد ئه‌حمه‌د مه‌یتووتی، پێشووتر یه‌كێك بووه له پاسه‌وانه‌كانی پۆلیسی سنوور عه‌قید عه‌لی مه‌یتووتی".
سه‌رچاوه‌ی ساغكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌م تۆمه‌تبارو تاوانبارانه "داود موراد خه‌تاری، زیاد خه‌ڵه‌ف، مستۆ حسن، سه‌میره حاونج، به‌شار حه‌لۆ، دانیشتوانی كۆچۆ"یه.
لێكۆڵینەوەی بێ ئەنجام
دوای رووداوەكانییش لەلایەن سەرۆكی ئەوكاتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوەی بەدەستەوەدانی شەنگال پێكهێنرا، بەڵام دوای 10 ساڵ لەو پەلاماردانە هێشتا لیژنەكە هیچ زانیارییەكی نەخستووەتەڕوو، لەكاتێكدا ناوی 30 فەرماندەی سەربازی پێشمەرگە كە تۆمەتبارن بە بەدەستەوەدانی شەنگال لەلای بەرپرسانی هەرێمە.
نادیە.. چیرۆكێكی تاڵ
نادیە موراد، چیرۆكێكی تاڵ و ئازاربەخشی دوای بەدەستەوەدانی شەنگال دەگێڕێتەوەو نوێنەری هەموو ئەو كچ و ژنە ئێزدییانەیە كە چەند ساڵە لەژێر دەستی داعشدا دوور لە هەموو بەهایەكی ئایینی و مرۆڤایەتی (ئازار دەدرێن، دەچەوسێنرێنەوە، دەستدرێژیان دەكرێتەسەر، مامەڵەی كڕ‌ین و فرۆشتنیان پێوە دەكرێت) ئەم جۆر‌و شێوازی مامەڵایە لە "خەلافەتی دەوڵەتی ئیسلامی‌دا دەكرێت" وەك تیرۆرستان خۆیان وا ناوی خەلافەتەكەیان دەبەن!
چیرۆكی نادیە راستییەكی ناخهەژێنە، چیرۆكی سەرجەم ژن و كچە ئێزدییەكانە، بۆیە نادیە وەك باڵیۆزی ئێزدییەكانەو جیهان ئاگاداردەكاتەوە كە جیهانێكی خەوتوون، هەربۆیە نادیە بە دەنگی بەرز بەسەرهاتی ئێزدییەكان دەگێڕێتەوە تا جیهان بەئاگا بهێنێت!
نادیە باڵیۆزی ئازاری ئێزدییانە، لە جیهانێكی خەوتوودا، ئەو ئەركەی نادیە لە ئەستۆیەتی، قورس و سەختە، بۆیە پێویستە سەرجەم ناوەندو رێكخراوەكان پشتیوانی بن، بەتایبەت حكومەتی هەرێم و سلكی دیپلۆماسی و نوێنەرایەتییەكان هەرێم لە دەرەوە، بەڵام رۆڵیان لاواز‌و كەمكاریگەرە، بۆیە ئەركەكەی نادیە قورسە، بەڵام ئەو لە ئازارێكی قورسەوە دەربازی بووەو ئێستاش باڵیۆزی ئازارە قورسەكەیە!
چیرۆكی نادیە موراد
نادیە موراد، كچێكی ئێزدیەو لەسەر دەستی گروپی تیرۆرستی داعش لەمانگی ئابی 2014 دا لەگەڵ سەدان كچ و ژنی دیكەدا رفێنرا، سێ مانگ لەلای گروپەكە ماوەیەوە پێش ئەوەی بە هاوكاری خێزانێكی عیراقی بەرامبەر بە پێدانی پارە رزگاری ببێت، لەكاتی پێشكەشكردنی شایەتییدانەكەی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی باسی هەموو ئەو كارەساتانەی كرد كە بەسەر ئێزدیەكاندا هاتووە بەتایبەت كچان و ژنان، بۆیە دڵ و چاوەكان پڕبوون لە فرمێسك. ئەم كچە پێش ئەوەی بەشداری لە پەراوێزی كۆنگرەیەكی تایبەت بە مافی مرۆڤ بكات لە ژنێف، چاوی كەوتبوو بە وەفدێكی (بوابە الحركە الاسلامیە) لەوێ باسی هەموو ئەو رووداوانەی كردبوو كە بەسەری هاتبوو لە دەستدرێژی سێكسی و فرۆشتنیان لە بازاڕدا، هەموو ئەو تاوانانەی كە ئێستاش بەرامبەر بە مرۆڤایەتی ئەنجامی دەدەن.
هەڵاتنی هێزەكه!
نادیە دەڵێت: لە هەواڵەكاندا گوێمان لێ‌بوو موسڵ گیراوە، بەڵام هەرگیز باوەڕمان بەوە نەبوو
داعش دەگاتە لای ئێمەش بەتایبەت كە ئێمە لە گوندێكی دوورەدەست بووین، بەڵام داعش هات و ئەو هێزەشی كە بڕیاربوو ئێمە بپارێزێت رایكرد، ئێمەش هەوڵماندا رابكەین، بەڵام سەركەوتوو نەبووین، گوندەكەمان لە 15 مانگدا گیرا بە سەرپەرشتی سەركردەیەكی داعش‌یش كە پێیاندەوت (ئەبو حەمزە) ئێمە گواستراینەوە بۆ گوندی (كوجو) لەوێ لە قوتابخانەیەكدا زیندانی كراین، خوێندنگاكە دوو نهۆم بوو، كچان و ژنان لەسەرەوە بوون و پیاوانیش لە خوارەوە.
هاوسەرگیری و دەستدرێژی زۆرەملێ
نادیە دەڵێت: "تیرۆرستانی داعش داوایان لە پیاوەكان دەكرد ببن بە موسوڵمان، هەركەسێكیش قبوڵی نەكردایە دەیانگواستەوەو دواتر دەیانكوشت، خۆمان گوێمان لە دەنگی تەقە دەبوو كە پیاوەكانیان دەكوشت، ئێمەش هەرچی مۆبایل و ئاڵتونمان پێ‌بوو لێیان وەرگرتین، دواتر 150 كچیان بە دوو ئۆتۆمبێل گواستەوە، هەر لە ئۆتۆمبێلەكاندا هەوڵیاندەدا دەستدرێژیمان بكەنەسەر، بردیانین بۆ شوێنێكی دوور كە چەند كچێكی تری لێ‌بوو رفێنرابوون، ئێمەش لێمان پرسین چیمان لێدەكەن، ئەوانیش وتیان: "داوای هاوسەرگیریتان لێدەكەن و ئەگەر رازیش نەبن دەستدرێژیتان دەكەنەسەر"، هەندێك لە كچەكانیان گواستەوە بۆ سوریا، ئەوانی تریش هەر لە عیراقدا هێڵرانەوە".
بەپێی سەرچاوە ناڕ‌ەسمییەكان تیرۆرستان زیاتر لە 3200 كوردی ئێزدییان كۆمەڵكوژ كردووە و نزیكەی 7 هەزار ئێزدییشیان رفاند كە زۆربەیان كچ و ژن و منداڵ بوون و هەتا ئێستاش ژمارەیەكیان نەگەڕ‌اونەتەوە ناو خانەوادەكانیان و بێسەروشوێنن.
دوای 10 ساڵ هێشتا ژمارەیەك كچ و ژنی ئێزدی بێسەروشوێنن و نەگەڕ‌اونەتەوە ناو خانەوادەكانیان، ئەمە جگە لەوەی قەزای شەنگال كە شوێنی نیشتەجێبوونیانە وەك وێرانەیەكی دوای جەنگ ماوەتەوەو رێگەش نادرێت سەرجەم ئاوارەكانی ئێزدی بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان و تائێستاش بەشێكیان لەناو كەمپەكاندا لەهەرێمی كوردستان ژیان بەسەر دەبەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
01:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06





.jpg)

دابەزێنە

