بڕیاردەرى فراکسیۆنى یەکێتی: رزگاربوانى جینۆساید ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی دەیانگرێتەوە
عیراق 10:04 PM - 2025-08-02
PUKMEDIA
كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بڕیارە سبەینێ لەسەر هەمان ئەو بڕگانەى کە ئەمڕۆ بڕ‌یاربوو ئەنجومەنى نوێنەرانى
عیراق کۆببێتەوە دانیشتن ئەنجامبدرێت و بڕیاردەرى فراکسیۆنى یەکێتیش دەڵێت: " بڕیارە سبەینێ
بەهەمان بەرنامەی کارەوە دانیشتنی پەرلەمانی عیراق ئەنجام بدرێت و یەکەم بڕگەشی دەنگدانە
بە هەمواری یاسای دامەزراوەی زیندانیە سیاسیەکانی عیراقە و جێى دەستخۆشییە ئەندامانى
لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی ئەم خاڵەیان جێگیر کردووە".
لەوبارەیەوە کاروان یاروەیس بڕیاردەرى فراکسیۆنى یەکێتى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى
عیراق بە وێبسایتی ره‌سمی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: " بەپێی مادەی یەک
بڕگەی (ز)ی پڕۆژەی هەمواری دووەمی یاسای دامەزراوەی زیندانیە سیاسیەکانی عیراق، هەموو
رزگاربوان کە لە بۆردومانی هەڵەبجە بەچەکی کیمیاوی و لە پڕۆسەی ئەنفالدا رزگاریان
بووە و بەهۆی هەڕەشە و تۆقاندنەوە ناچاربوون عیراق بەجێبهێڵن و رووبکەنە کۆماری ئیسلامی
ئێران هەموو ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی دەیانگرێتەوە".
"ئەمڕۆ بەهۆی تەواونەبوونی
رێژەی یاسایی ئامادەبوون دانیشتن ئەنجام نەدرا، بڕیارە سبەینێ بەهەمان بەرنامەی
کارەوە دانیشتنی پەرلەمانی عیراق ئەنجام بدرێت و یەکەم بڕگەشی دەنگدانە بە هەمواری
یاسای دامەزراوەی زیندانیە سیاسییەکانی عیراق"، کاروان یاروەیس وا دەڵێت.
لە کۆتایشدا کاروان یاروەیس بڕیاردەرى فراکسیۆنى یەکێتى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق رایگەیاند: "دەستخۆشی لەنوێنەرانی
کورد لە لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەکەم".
بڕ‌یاربوو ئه‌مڕۆ شه‌ممه2ی8ی2025 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سێیه‌مین دانیشتنی خۆی بۆ ده‌نگدان و تاوتوێكردنی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌یاسا ئه‌نجامبدات، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بووان، كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامنه‌درا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بڕیار ده‌دات هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نه‌بووبێت، بڕی یه‌ك ملیۆن دینار سزا بدرێت.
بڕ‌یاربوو له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌نگدان بۆ پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌مواری دووه‌می یاسای دامه‌زراوه‌ی زیندانیانی سیاسی ژماره 4ی ساڵی 2006 ئه‌نجامده‌درێت، هه‌روه‌ها ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای په‌سه‌ندكردنی رێككه‌وتننامه‌ی هاندان و یه‌كترپارێزی له وه‌به‌رهێنانی نێوان حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی شانشینی سعودیه ئه‌نجامبدرێت.
هه‌روه‌ها بڕ‌یاربوو له‌دانیشتنه‌كه‌دا ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای پێشنیاركراوی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یه‌كه‌می یاسای بنه‌ماكانی یه‌كسانی بڕ‌وانامه و بڕ‌وانامه‌ی عه‌ره‌بی و بیانی ژماره (20)ی ساڵی 2020 به‌ڕ‌ێوه‌بچێت، ده‌نگیش به ره‌شنووسی یاسای ر‌ێكخستنی وزه نوێبووه‌كان ده‌درێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ئازادی راده‌ربڕ‌ین و گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانی ئاشتیانه بدرێت".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕ‌یاربوو خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای زانكۆی عیراق بۆ زانسته ئه‌منییه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای به‌رگری شارستانی ژماره (44)ی ساڵی 2013 و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای ر‌ێكخستنی مافه‌كانی قوربانیانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن ئه‌لخه‌تیب و قوربانیانی سه‌نته‌ری ئه‌لنه‌قا و قوربانیانی ر‌ووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه بكرێت، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ یاسای پێشنیاركراوی پاراستن و باشتركردنی ژینگه ئه‌نجامبدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

