نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بوان كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی په‌كخست
عیراق 04:44 PM - 2025-08-02
PUKMEDIA
ئەنجومەنى نوێنەران
بڕ‌یاربوو ئه‌مڕۆ شه‌ممه2ی8ی2025 ئه‌نجوومه‌نی
نوێنه‌ران سێیه‌مین دانیشتنی خۆی بۆ ده‌نگدان و تاوتوێكردنی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌یاسا ئه‌نجامبدات، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بووان، كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامنه‌درا،
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بڕیار ده‌دات هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه
نه‌بووبێت، بڕی یه‌ك ملیۆن دینار سزا بدرێت.
د.بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"به‌هۆی نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانی
ئاماده‌بوو، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ئه‌نجامنه‌درا".
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA، لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری داوایان له سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌نجومه‌نه‌كه كردووه كه پرۆژه‌یاسای حه‌شدی شه‌عبی بخاته ناو دانیشتنی ئه‌مڕۆی
ئه‌نجومه‌نه‌كه، به‌و هۆیەشه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه بایكۆتی
دانیشتنه‌كه‌یان كرد و له‌به‌رامبه‌ریشدا موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی
نوێنه‌ران رایگه‌یاندوه: "هه‌ر ئه‌ندامێك له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی
نوێنه‌ران ئاماده‌نه‌بووبێت پێویسته ملیۆنێك دینار له مووچه‌كه‌ی ببڕدرێت".
بڕ‌یاربوو له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌نگدان بۆ
پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌مواری دووه‌می یاسای دامه‌زراوه‌ی زیندانیانی
سیاسی ژماره 4ی ساڵی 2006 ئه‌نجامده‌درێت، هه‌روه‌ها ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای
په‌سه‌ندكردنی رێككه‌وتننامه‌ی هاندان و یه‌كترپارێزی له وه‌به‌رهێنانی نێوان
حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی شانشینی سعودیه ئه‌نجامبدرێت.
هه‌روه‌ها بڕ‌یاربوو له‌دانیشتنه‌كه‌دا ده‌نگدان
له‌سه‌ر یاسای پێشنیاركراوی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یه‌كه‌می یاسای بنه‌ماكانی یه‌كسانی
بڕ‌وانامه و بڕ‌وانامه‌ی عه‌ره‌بی و بیانی ژماره (20)ی ساڵی 2020 به‌ڕ‌ێوه‌بچێت،
ده‌نگیش به ره‌شنووسی یاسای ر‌ێكخستنی وزه نوێبووه‌كان ده‌درێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ئازادی راده‌ربڕ‌ین و گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانی
ئاشتیانه بدرێت".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕ‌یاربوو خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م
بۆ پڕۆژه‌یاسای زانكۆی عیراق بۆ زانسته ئه‌منییه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای
هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای به‌رگری شارستانی ژماره (44)ی ساڵی 2013 و خوێندنه‌وه‌ی
دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای ر‌ێكخستنی مافه‌كانی قوربانیانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن ئه‌لخه‌تیب
و قوربانیانی سه‌نته‌ری ئه‌لنه‌قا و قوربانیانی ر‌ووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه بكرێت،
هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ یاسای پێشنیاركراوی پاراستن و باشتركردنی ژینگه
ئه‌نجامبدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
01:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06





.jpg)

دابەزێنە

