پشتیوانییەکان بۆ سزادانی جەلادەکەی نوگرە سەلمان
کوردستان 12:55 PM - 2025-08-02
PUKMEDIA
عه‌جاج ئه‌حمه‌د حه‌ردان
پشتیوانی لە هەوڵەکانی
سەرۆککۆمار و خانمی یەکەمی عیراق دەکرێت، بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارانی ئەنفال و
داوادەکرێت، عەجاجی تاوانبار بەسزای یاسایی بگەیەنرێت، چونکە دەستی هەبووە لە شەهید
و ئەنفالکردنی چەندین گەنج و ژن و پیاو و منداڵی کورد-دا، لەوچوارچێوەیەشدا لایەنە
حکومی و حزبیی و کەسایەتییەکان، داوا لە وارسی ئەنفالکراوان دەکەن سکاڵای یاسایی
لەسەر ئەو تۆمەتبارە تۆماربکەن، بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی بگەیەنرێت.
پاش ئەوەی
نوسینگەی خانمی یەكەمی عیراق بەهاوكاری نوسینگەی سەرۆككۆمار، دەستگیركردنی
تاوانبارێكی شاڵاوەكانی ئەنفالی بە ناوی "عە‌جاج ئەحمەد حەردان" راگەیاند،
سەرەڕای ئەوەی دڵخۆشی زۆری وارسی ئەنفالی بەدوای خۆیدا هێنا کاردانەوەی زۆریشی لێکەوتەوە، کە ئەمە دەقەکانیانە:
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان: هەموو هەنگاوێک بۆ خزمەتی وارسی ئەنفال دەنێین
به‌بۆنه‌ی ده‌ستگیركردنی گه‌وره جه‌لاد و تاوانباری پرۆسه‌ی
ئه‌نفالی گه‌لی كورد (عە‌جاج ئەحمەد حه‌ردان)
ناسراو به (عه‌جاج)، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان خۆشحاڵی ده‌رده‌بڕ‌ین و سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕ‌استه‌ی
نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق و خانمی یه‌كه‌می عیراق و هه‌موو ئه‌و داموده‌زگا
په‌یوه‌ندیدارانه ده‌كه‌ین كه رۆڵیان هه‌بووه له ده‌ستگیركردنی ئه‌م تاوه‌نباره
خوێن رێژه‌ی به‌عسی فاشیزم.
دیاره لای كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان كه له
زیندانی نوگره‌سه‌لمان زیندانیبوون، (عه‌جاج) ناوێكی ئاشنایه و هه‌رگیز له‌بیر
ناكرێت، ئه‌م دڕ‌نده‌یه به كرده‌وه تاوانكارییه‌كانی و شه‌هیدكردنی ژن و مناڵی
كورد، ناو و ناوبانگی ده‌ركردبوو، هه‌ر له‌به‌ر زاڵمی و دڕ‌نده‌یی كرابوو به به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری
زیندانه‌كه.
ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان، داوا له سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی
بواری جینۆسایدی ئه‌نفال و ئه‌و وارس و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانه ده‌كه‌ین، كه
له‌لایه‌ن حه‌جاجه‌وه ئه‌شكه‌نجه دراون، یان كه‌سوكاریان شه‌هیدكراون، له
دادگاكان‌دا سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌م تاوانباره تۆمار بكه‌ن، ئێمه‌ش له ئیداره‌ی گه‌رمیان
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و هه‌ر هه‌نگاوێك خزمه‌ت به كه‌یسی ئه‌نفال و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان
بكات، هاوكار و هه‌ماهه‌نگی ته‌واو ده‌بین.
جه‌لال شێخ نوری
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان
د.یوسف گۆران: رۆڵی خانمی یەکەمی عیراق بەرزدەنخێنین
گێڕ‌انه‌وه‌ی دادی یاسایی و دادگاییكردنی ئه‌م تاوانباره
رێگه خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ دادگاییكردنی سه‌رجه‌م تاوانبارانی ئه‌نفال كه‌ده‌ستیان سووره
به خوێنی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
جێگه‌ی خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی له خانمی یه‌كه‌می عیراق
بكه‌م كه رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له ده‌سگیركردنی ئه‌م تاوانباره، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری
سیاسه‌تی راسته‌قینه‌ی یه‌كێتییه، كه ئه‌مڕ‌ۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
په‌یڕ‌ه‌و ده‌كرێت.
د. یوسف گۆران
پۆڵا شەهید سیروان تاڵەبانی: پێویستە هاوکارەکانی عە‌جاج-یش دەستگیربکرێن
دەستگیرکردنی عەجاجی
تاوانبار کارێکی باشه و جێگای دەستخۆشییه لە هەرکەسێک کە هاوکار بووە، بۆ دەستگیرکردنی
ئەو تاوانبارە كارێکی گرنگه، بەڵام دەستگیرکردن و سزادانی ئەوانەی خەڵکیان ئەنفال
کرد و بردیاننە بەردەستی عە‌جاج و هاوشێوەکانی بەتایبەت ئەو جاشە کوردانەی کە ئەمڕۆ
زۆر بێ شەرمانە بەبەرچاوی کەسوکاری ئەنفالکراوانەوە ئازادانە دەژین، له گرتنی عەجاجی
تاوانکار گرنگتره، له كاتێکدا هەموویان فەرمانی گرتنیان هەیه.
پۆڵا شەهید سیروان
تاڵەبانی
ئەندامی سەرکردایەتی
(ی.ن.ک)
کاروان یاروەیس: وه‌ك به‌ڵگه له‌زاری خۆیه‌وه تاوانه‌كانی تۆماربكرێن
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كاروان یاروه‌یس بڕ‌یارده‌ری
فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:
" به‌درێژایی مێژوو هیچ زاڵمێك نه‌یتوانیوه تاسه‌ر له‌ده‌ستی دادپه‌روه‌ری ئیلاهی
و یاسا هه‌ڵبێت و قووتاری بێت، عه‌جاجی نوگره سه‌لمان، جه‌لاده خوێنڕ‌ێژه‌كه‌ی
ئه‌نفال به‌سه‌رشۆڕ‌ی كه‌وته ده‌ستی دادپه‌روه‌ری ".
"زووبێت یان
دره‌نگ ده‌بێت هه‌موو زاڵم و جه‌لاد و به‌شداربوانی ئه‌نفال و تاوانه‌كانی دیكه،
بكه‌ونه ژێر پێی دادپه‌روه‌ری و مه‌زڵومانه‌وه، حه‌جاج جگه له دادگاییكردن و
به‌سزا گه‌یاندنه‌كه‌ی كه به‌پێی دڕ‌نده‌ییه‌كه‌ی ده‌بێت له‌سێداره‌دان بێت، پێویسته
وه‌ك به‌ڵگه له‌زاری خۆیه‌وه هه‌موو تاوانه‌كانی تۆمار بكرێت "، كاروان یاروه‌یس
واده‌ڵێت.
داواده‌كرێت عه‌جاج له گه‌رمیان به‌سزا بگه‌یه‌ندرێت
تابان گه‌رمیانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پێشووی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت:"ده‌ستگیركردنی عه‌جاج چه‌ند مژده‌یه‌كی خۆش‌بوو ،
سوپاس بۆ خوا كه نه‌مردین و گه‌وره‌ترین تاوانبار‌و خوێن مژێكی وه‌ك "عه‌جاج ئه‌حمه‌د حه‌ردان به زه‌لیلی ده‌بینین
كه تاڵترین یادگاری و بیره‌وه‌ریی به كاره قیزیوه‌نه‌كانی لای هه‌زاران كه‌سوكاری
ئه‌نفالكراوان تۆمار كردووه".
راشیده‌گه‌یه‌نێت:" داواكارم كه‌سوكاری قوربانیانی
ئه‌نفالكراوان سكاڵای له سه‌رتۆمار بكه‌ن و له كوردستان و به‌تایبه‌ت له گه‌رمیان
ئه‌و تاوانباره به‌سزای عادیلانه بگات، به‌مه‌ش وه‌ك كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان سه‌بووری
به‌دڵماندا دێت".
یەكێتی نووسەرانی جینۆساید: دەستگیركردنی عە‌جاج هەنگاوێكی گرنگە
یه‌كێتی نووسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان، راگه‌یه‌نراوێكی
له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی عه‌جاج حه‌ردان تكریتی یه‌كێك له تۆمه‌تبارانی تاوانی ئه‌نفال
بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ده‌ستگیركردنی تاوانبارێكی گه‌وره‌ی وه‌ك
عه‌جاج، هه‌نگاوێكی گرنگه و كۆدی نهێنی زۆر ده‌رگای تر ده‌كاته‌وه و ده‌یانگه‌یه‌نێته
زۆر نهێنی شاراوه.
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا داوا ده‌كات، دانپێدانان
و وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان له عه‌جاج به ئاماده‌بوونی تیمێكی شاره‌زای بواری جینۆساید
به‌ڕ‌ێوه‌بچێت، به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه شاراوه‌كان و ده‌ستگیركردنیشی
بكرێته سه‌ره‌داوی دۆزینه‌وه‌ی تێوه‌گلاوانی تر له تاوانی ئه‌نفال.
هاوکات داوا له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانیش ده‌كات، له
به‌غداد سكاڵا له‌سه‌ر عه‌جاج و تۆمه‌تبارانی تری ئه‌نفال تۆمار بكه‌ن.
عه‌جاج، تاوانباره‌كه‌ی شاڵاوی ئه‌نفال كێیه؟
عه‌جاج یان حه‌جاج، ناوی (عه‌جاج ئه‌حمه‌د حه‌ردان) تكریتییه،
خه‌ڵكی تكریته و له عه‌شیره‌تی ئه‌لبوناسر و هۆزی نزاره، واته عه‌شیره‌ته‌كه‌ی
سه‌دام حسێن، هه‌روه‌ها پله‌ی رائیدی ئه‌من بووه.
له‌دوای روخانی رژێمی به‌عس، ماڵی له كه‌ركوك بووه،
دواتر به‌ره‌و سوریا رایكردووه و له گه‌ڕ‌ه‌كی جه‌رمانه‌ی دیمه‌شقی پایته‌ختی
سوریا له شوقه‌یه‌كدا ژیاوه.
له كاتی دادگایكردنی سه‌رانی رژێمی به‌عس، به‌رده‌وام
سه‌یری پرۆسه‌كه‌ی كردووه و ئاگاداری ئه‌وه بووه ناوی وه‌ك تاوانبار له تاوانی
ئه‌نفالدا هاتووه.
سێ كوڕ‌ی هه‌بووه، دووانیان بوونه‌ته چه‌كداری قاعیده
و له شه‌ڕ‌ێكدا له ناحیه‌ی (زلوعیه)ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كوژراون، هه‌روه‌ها
كوڕ‌ه بچووكه‌كه‌ی ناوی رائید بووه و له سوریا له‌گه‌ڵ باوكی ژیاوه.
عه‌جاج دوو پاسه‌وانی تایبه‌تی هه‌بووه به‌ناوه‌كانی سه‌خر
و شه‌وقی، چاره‌نووسی سه‌خر نادیاره، شه‌وقی-ش له ساڵی 2011 چووه‌ته ئه‌ڵمانیا
و داوای مافی په‌نابه‌ری
كردووه.
دواجارو به هاوكاری نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار و خانمی یه‌كه‌می
عیراق ده‌ستگیر كرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06







دابەزێنە

