یەکەم کۆبوونەوە بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی ئاشتی بەڕێوەدەچێت
کوردستان 11:15 AM - 2025-08-02
ئاژانسەکانی تورکیا
پەرلەمانی تورکیا
لەچەند رۆژی
داهاتوودا، یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەیەکی پەرلەمانی کە لە 51 ئەندام پێکدێت و ئەرکی
چاودێریکردنی پڕۆسەی ئاشتیی پێسپێردراوە بەڕێوەدەچێت.
نوعمان
کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند:" رۆژی سێشەممە 5ی ئابی 2025، یەکەم
کۆبوونەوەی لیژنەیەکی پەرلەمانی کە ئەرکی چاودێریکردنی پڕۆسەی ئاشتیی پێسپێردراوە
و لە 51 ئەندام کە بەپێی نوێنەرایەتی پەرلەمانی خۆیان دابەشکراون پێکهاتووە و بیرۆکە
و چارەسەر بۆ قۆناغی داهاتووی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەهاتەڕوو، لە هۆڵی پەرلەمان
بەڕێوەدەچێت".
سەرۆکی پەرلەمانی
تورکیا لە بەشداریکردنی لە شەشەمین کۆنفرانسی سەرۆکی پەرلەمانە جیهانییەکان، کە لە
شاری جنێڤی سویسرا بەڕێوەچوو، هەنگاوە پێشبینیکراوەکەی سەبارەت بە بانگەوازی عەبدوڵا
ئۆجەلان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی راگەیاند و وتی: "لەگەڵ دانانی چەک، بەرپرسیارێتی
دەگوازرێتەوە بۆ پەرلەمانی تورکیا و هێشتا پرۆسەی داماڵینی چەک بەردەوامە".
کورتوڵموش راشیگەیاند:"
تورکیا بە ئیرادەی سیاسی و یەکڕیزی کۆمەڵایەتی، لە ژێر ئاڵای یەکگرتوویی و یەکڕیزی،
ئەم دەرفەتە مێژووییە دەقۆزێتەوە روونیشیکردەوە، لیژنەکە لەماوەیەکی کورتدا پێشنیازەکان
ئامادە دەکات و دەیانخاتە بەردەم پەرلەمان".
لیژنەکە لە نوێنەرانی
پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)، پارتی یەکسانی (هەپە)، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)،
پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) و پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست (مەهەپە) و هەروەها
پارتەکانی دیکە لەخۆدەگرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

