riklam

یەکێتی نووسەرانی جینۆساید: دەستگیرکردنى عەجاج کردنەوەى زۆر کۆدى نهێنییە

کوردستان 09:38 PM - 2025-08-01
لۆگۆى یەکێتی نووسەرانی جێنۆسایدی کوردستان یەکێتی نووسەرانی جێنۆسایدی کوردستان

لۆگۆى یەکێتی نووسەرانی جێنۆسایدی کوردستان

تاوانی ئەنفال

یەکێتی نووسەرانی جێنۆسایدی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنى عەجاجى نوگرە سەلمانی بە هەنگاوێکى گرنگ ناوبرد و وەک کۆدى نهێنى زۆر دەرگاى دیکەى ناوی هێنا، هەروەها رایگەیاند: " پڕۆسەی دانپێدانان و وەرگرتنی زانیارییەکان لە تاوانبار بە ئامادەبوونی تیمێکی شارەزایی نووسەرانی بواری جینۆساید بەڕێوەبچێت"، داواشی لە کەسوکاری ئەنفالکراوان کرد، کە بچن لە بەغدا سکاڵا لەسەر سەرۆک جاش و مستەشارە داواکراوەکان تۆمار بکەن.

لە راگەیەنراوێکدا یەکێتی نووسەرانی جێنۆسایدی کوردستان، کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، ئاماژەی بە ئەوە دەکات: "دەستگیرکردنی تاوانبارێکی گەورەی وەك عەجاج، کە تەنها رزگاربووانی نێو قەڵای نوگرە سەلمان دەتوانن گوزارشت لە تاوان و دڕەندەییەکەی بکەن، هەر چەندە درەنگ وەختەیە، بەڵام هەنگاوێکی گرنگە و کۆدی نهێنی زۆر دەرگای دیکە دەکاتەوە و دەمانگەیەنێتە زۆر نهێنی شاراوە".

یەکێتی نووسەرانی جێنۆسایدی کوردستان داواشدەکەن، پڕۆسەی دانپێدانان و وەرگرتنی زانیارییەکان لە تاوانبار بە ئامادەبوونی تیمێکی شارەزایی نووسەرانی بواری جینۆساید بەڕێوەبچێت، بە ئامانجی کۆکردنەوەی زانیارییە شاراوەکان، بە تایبەت کە زانراوە عەجاجی تاوانبار بە مەبەستی خۆشاردنەوەی لە دەزگا ئەمنییەکان چەندین رێگا و شێوازی بەکارهێناوە، وەک گۆڕینی روخساری لە رێی نەشتەرگەری جوانکاری و گۆڕینی ناوی و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی مردنی له ساڵانی رابردوودا.

هاوکات داواى ئەوەشیان کردووە، کە دەستگیرکردنی ناوبراو بکرێتە سەرەداوی دۆزینەوە تێوەگلاوانی دیکە لە تاوانی ئەنفال و کەسوکاری ئەنفالکراوانیش بچن لە بەغدا سکاڵا لەسەر سەرۆک جاش و مستەشارە داواکراوەکان تۆمار بکەن.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket