بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی: جەلادەکانی ئەنفال دەکەونە ژێر پێی دادپەروەری
کوردستان 06:28 PM - 2025-08-01
دەزگاى ئاسایشى عیراق
حەجاجی نوگرە سەلمان
نوسینگەى خانمی یەكەمی عیراق دەستگیرکردنى یەکێک لە
سەرپەرشتیارەکانى زیندانى نوگرە سەلمانى راگەیاند و دەزگاى ئاسایشى عیراقیش
هەواڵەکەى پشتڕاستکردەوە.
ئەمڕۆ هەینى 1ى8ى2025 لەبەیاننامەیەکدا دەزگاى ئاسایشى عیراق دەستگیرکردنى "عەجاج ئەحمەد
حەردان"ى راگەیاند، کە یەكێك بووە لە سەرپەرشتیارانی زیندانی نوگرە سەلمان لە
پارێزگای سەماوە لە باشوری عیراق".
دەستگیرکردن و خۆشاردنەوەى تاوانبارەکە
لە
بەیاننامەکەدا ئاماژەبەوەشکراوە : "لە درێژەى ئەو ئۆپراسیۆنانەى کە ئامانج لێى راوەدونان و
دەستگیرکردنى تاوانبارانى رژێمى پێشووە، دواى لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونى وورد کە ماوەى
شەش مانگى خایاند ئەو تاوانبارەمان دەستگیرکرد، کە یەکێک بووە لە ئەفسەرە باڵاکانى
زیندانى نوگرە سەلمان و ناسراوبوو بە (عەجاج نوگرە سەلمان) و کەسوکاری وتبویان
مردوە، بەڵام خۆی شاردبوەوە و لە پارێزگای
مووسەنا هەڵهاتبوو بۆ پارێزگای سەلاحەدین و لەو پارێزگایە دەستگیرکرا".
تاوانەکانى زیاتر بەرامبەر نەتەوەى کورد ئەنجامداوە
هەر بەپێى راگەیەنراوەکەى دەزگاى ئاسایشى عیراق، لە
سەردەمی رژێمى پێشووى دیکتاتۆردا زنجیرەیەک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیی بەرامبەر بە
سەدان هاوڵاتی عیراقی ئەنجامداوە، بەتایبەتی ئەوانەی بە رەچەڵەک کورد بوون.
ئەوەش روونکراوەتەوە: "دوای وەرگرتنى
رەزامەندی دادوەری تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان
بەرامبەرى رەوانەی لایەنی لێکۆڵەر کراوە ".
پێویستە وەک بەڵگە لەزاری خۆیەوە هەموو تاوانەکانی تۆمار بکرێت
هەر لەو چوارچێوەیەدا کاروان یاروەیس بڕیاردەرى فراکسیۆنى یەکێتی لە
ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق، بە
وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: " بەدرێژایی مێژوو هیچ
زاڵمێک نەیتوانیوە تاسەر لەدەستی دادپەروەری ئیلاهی و یاسا هەڵبێت و قووتاری بێت، عەجاجی نوگرە سەلمان، جەلادە خوێنڕێژەکەی ئەنفال بەسەرشۆڕی کەوتە دەستی
دادپەروەری ".
"زووبێت یان درەنگ دەبێت هەموو زاڵم و جەلاد و بەشداربوانی ئەنفال و
تاوانەکانی دیکە، بکەونە ژێر پێی دادپەروەری و مەزڵومانەوە، حەجاج جگە لە دادگاییکردن
و بەسزا گەیاندنەکەی کە بەپێی دڕندەییەکەی دەبێت لەسێدارەدان بێت، پێویستە وەک بەڵگە
لەزاری خۆیەوە هەموو تاوانەکانی تۆمار بکرێت "، کاروان یاروەیس وادەڵێت.
مێژووى زیندانەکە
زیندانی نوگرە سەلمان یەکێکە لە زیندانە کۆنەکانی عیراق، دەکەوێتە پارێزگای موسەنا لە شاری سەماوە لە ساڵی 1930 لە سەردەمی پادشایەتی ھاشمی و دواتریش لەلایەن عەبدولکەریم
قاسم و سەدام
حوسێنەوە بەکارھێنراوە، شوێنی زیندانەکە کە قەزای
سەلمانە لە ناوچەیەکی بیابانی نزیک سنووری عیراق و عەرەبستانی سعوودییە و نوگرە سەلمان دوو زیندانی ھەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

