پەرلەمانی عیراق پێشوازی له‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كات
کوردستان 01:23 PM - 2025-07-31
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
حكومه‌تی هه‌رێم بڕ‌یاریداوه له رێگای كۆمپانیای سۆمۆوه ده‌ست به هه‌نارده كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بكات و ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتیش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت:" بڕ‌یاری هه‌نارده‌ی نه‌وت هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه و به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌كات".
هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌شێكی زۆری كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات
سه‌باح شێخ حه‌بیب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"هه‌نگاوی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه كه له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا بڕ‌یاری لێدرا، هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه و به‌شێكی زۆری كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:" گرنگه هه‌ردوو حكومه‌ت پابه‌ند بن به‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی كه له نێوانیاندا ئیمزایان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له قه‌یرانی دواكه‌وتنی مووچه رزگاریان ببێت، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕ‌وانده‌كرێت، حكومه‌تی عیراق له ماوه‌یه‌كی نزیكدا مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران بنێرێت".
هێرشه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وت هه‌بووه
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راشیگه‌یاند:" هه‌رچه‌نده به‌هۆی هێرشه درۆنییه‌كانه‌وه بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم، له ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت ئه‌و 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته هه‌نارده بكات كه له لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌دا بڕ‌ه‌كه‌ی دیاریكراوه، به‌ڵام بڕ‌یاری هه‌نارده كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه به ئاڕ‌استه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان،چونكه ده‌كرێت له داهاتوودا بڕ‌ه‌كه‌ی زیاد بكرێت".
له باره‌ی نه‌بوونی پاره‌ی كاش له‌به‌رده‌ست وه‌زاره‌تی دارایی عیراق، بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند:" وه‌زاره‌تی دارایی كێشه‌ی پاره‌ی كاشی نییه و له توانایدا هه‌یه مووچه بنێرێت".
حكومه‌تی فیدراڵ ئاماده‌یی بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم هه‌یه
هه‌ر په‌یوه‌ست به هه‌نارده كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، نازم شبلی ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به رۆژنامه‌ی سه‌باحی راگه‌یاند:" هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له رێگای سۆمۆوه هه‌نگاوێكی گرنگه".
راشیگه‌یاند:" حكومه‌تی فیدڕ‌اڵی له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت و سۆمۆوه ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و به بازاڕ‌كردنی به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و دادپه‌روه‌رانه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:"لیژنه‌كه‌مان پشتگیری له‌م هه‌نگاوانه ده‌كات و مكوڕ‌ه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕ‌یاره‌كانی دادگای فیدڕ‌اڵی، به‌شێوه‌یه‌ك ببێته هۆی یه‌كخستنی بازاڕ‌ی عیراق و پاراستنی مافی هه‌مووان".
هه‌رێم ئاماده‌یه نه‌وت هه‌نارده بكاته‌وه
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا بڕ‌یاریدا نه‌وتی هه‌رێم له رێگای كۆمپانیای به‌بازاڕ‌كردنی نه‌وت ناسراو به سۆمۆ هه‌نارده بكاته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
گرانی نرخی کارەبا ناڕەزایی زیاتری لێدەکەوێتەوە
04:41 PM - 2026-02-21
سەرۆک بافڵ: پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە
01:32 PM - 2026-02-21
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
10:56 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت
کوردستان 11:22 AM - 2026-02-21 -
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
کوردستان 10:56 AM - 2026-02-21 -
وۆرک‌شۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

