بڕیارەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵاى عیراق ناڕەزایەتى فراوانى لێدەکەوێتەوە
عیراق 02:53 PM - 2025-07-26
وەزارەت
لۆگۆى وەزارەتى خوێندنى باڵاى عیراق
وەزارەتى خوێندنى باڵاى عیراق بڕیارێکى
ئاڕاستەى زانکۆکانی مووسڵ، کەرکووک و دیالە کردووە و فەرمانیکردووە، پرسیاری تاقیکردنەوەکان
نەکرێنە کوردی، ئەمەش ناڕەزایەتى وەزارەتە جیاوازەکان و دامەزراوە ئەکادیمییەکان و دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم-یش لێکەوتەوە.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی
کوردستان-یش لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: "ئیدانەی هەر هەوڵێکی دژ و نەیار بە
زمانی کوردی و بەکارهێنانی لە ناوەندەکانی خوێندن و دامودەزگاکانی دەوڵەتدا دەکات".
ئاماژەبەوەشدراوە:
"دەرکردنی ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە، بە گوێرەی
ماددەی (4)، بڕگەی یەکەمی دەستووری عێراق، زمانی کوردی شانبەشانی زمانی عەرەبی،
زمانی رەسمییە لە دەوڵەتدا".
روونیشکراوەتەوە کە : " ئەو بڕیارە پێچەوانەی
ماددەکان و ناوەڕۆکی یاسای ژمارە (7)ی ساڵی 2014ی تایبەت بە زمانە رەسمییەکانی عیراقە،
کە لە ژمارە (4311)ی رۆژنامەی وەقائیعی عیراق لە شوباتی 2014 بڵاوکراوەتەوە و لە
ماددەی سێیەمی یاساکەدا زۆر بە روونی هاتووە، زمانی عەرەبی و زمانی کوردی دوو زمانی
رەسمین لە عیراقدا".
هەر لە راگەیەنراوەکەى وەزارەتی رۆشنبیری و
لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: "وێڕای ئیدانەکردنی ئەو بڕیارەی وەزارەتی
خوێندنی باڵای عیراق، داواکارین لە دامەزراوە دەستوورییەکانی عیراق، سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی
بڕیارەکە، ئیدانەی هەر جۆرە بڕیارێکی نادەستووری لەو شێوەیە بکەن و بەرپرسانی دەرکردنی
ئەو بڕیارە رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی بکەنەوە".
هاوکات
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا
رایگەیاند: "فەرامۆشکردنی زمانی شیرینی کوردی لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای
عێراق پێچەوانەی بنەماکانی دەستور و پێکەوەژیانە".
هەر لە
راگەیەنراوەکەدا ئاماژەبەوەشکراوە: "وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی
زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی
عیراقی فیدراڵ دەکات بۆ رێگرتن لە (خوێندن و دانانی پرسیار) بە زمانی کوردی لە
زانکۆکانی (موسڵ و کەرکوک و دیالە)".
ئەوەشخراوەتەڕوو:
"ئەم بڕیارە لەگەڵ ئەوەی پێشێلکردنی راستەوخۆی مادەی (4)ی دەستوری هەمیشەیی
عیراقە، لە هەمانکاتدا پێچەوانەی بەهاو بنەماکانی پێکەوە ژیانە لە چوارچێوەی
دەوڵەتی عیراقی فیدراڵ، بۆیە داواکارین لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق دەستبەجێ
ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوە و کار بکات بۆ ئەوەی زانکۆکان و دامەزراوەکانی خوێندنی
باڵا ببنە ناوەندی پێکەوە ژیان و رێزگرتن لە کلتور و زمان و فەرهەنگى هەموو گەلانی
عیراق بەبێ جیاوازى".
وەزارەتى
خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان راشیگەیاندووە : "بۆ ئەم
مەبەستە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەتى عیراق لەسەر هێڵ دەبین بۆ
چارەسەرکردنى ئەم پرسە و رێگەگرتن لە دوبارە بونەوەى ئەم جۆرە هەڵوێستە
دوژمنکارانە ...!".
هاوکات ئەکادیمیای
کوردی رایگەیاند: "بڕیارێکى نایاسایی و نادەستوورییە و داوادەکەین
هەڵبوەشێنرێتەوە و داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکەن".
ئەوەشخراوەتەڕوو:
"بڕیاری ژمارە 6496ی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق کە لە 16ی 7ی 2025دەرچووە،
تێیدا زمانی کوردیی لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵای ناوچە کوردییەکانی دەرەوەی
ئیدارەی هەرێمی کوردستاندا قەدەغە کرد، بە بڕیارێکی رەگەزپەرستانەی دەزانین و
داواکارین چی زووترە ئەو بڕیارە نایاسایی و نادەستوورییە هەڵبوەشێنرێتەوە و
وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق، داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات".
دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی
هەرێم-یش پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئەم هەنگاوانە مەترسیدارن و
گومان لە جدیەتی حکومەتی عیراق زیاتر دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە
کوردستانییەکان و پێچەوانەی ئەو بنەما هاوبەشانەشە کە حکومەتی ئێستای عیراقی لەسەر
بینا کراوە، بۆیە داوا دەکەین لە نوێنەرانمان لە بەغدا هەر لە بەڕێز سەرۆککۆمار و
وەزیر و ئەندامانی ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق، هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بە ئامانجی چارەسەر کردنی ئەم
گرفتانە و دەسەڵاتی یاسایی و دەستوریی خۆیان لە پێناوی پاراستنی گیانی هاوبەشێتی لە
ناوچە کوردستانییەکاندا پیادە بکەن ".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

