وه‌فدی ئیمراڵی: په‌یامی ئۆجه‌لان سوربوونه له‌سه‌ر ئاشتی
کوردستان 10:04 AM - 2025-07-26
ئەرشیف
کۆبوونەوەی ئۆجه‌لان و وەفدی ئیمراڵی
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ 25ی7ی2025 وه‌فدێكی ده‌م پارتی، له سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراودا له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانی كراوی پارتی كرێكارانی كوردستان كۆبووه‌وه، ئه‌مڕ‌ۆ راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند:" له گرتووخانه‌ی ئیمراڵی، دیدارێكی سێ سه‌عات و نیویمان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئه‌نجامدا و بیروبۆچوونمان له‌باره‌ی ئه‌و دیدارانه‌وه ئاڵوگۆڕ كرد، كه له رۆژانی رابردوودا وه‌ك وه‌فد له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار و وه‌زیری داد و سه‌ركرده‌ی پارته سیاسییه‌كان-دا ئه‌نجامماندابوو".
هه‌ر له‌ڕ‌اگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو:" ئۆجه‌لان سه‌رنج و كاردانه‌وه‌كانی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی ئاشتی و چەكدانان خسته‌ڕ‌وو وتی: شێوازی به‌ڕ‌ێوه‌چوونی رێوڕ‌ه‌سمه‌كه و ئه‌و ئیراده و باوه‌ڕ و سووربوونه له‌سه‌ر ئاشتی كه نیشاندراون، زۆر به‌بایه‌خ ده‌زانێت و چاوه‌ڕ‌وانه كاری ئه‌و كۆمسیۆنه‌ی له كارنامه‌ی په‌رله‌مانی توركیادایه، به رێبازێكی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه، له‌پێناو ئاشتی و دیموكراسیدا به‌شداریی گرنگی هه‌بێت".
رۆژی 11ی7ی2025، له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی و جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانیدا، گروپێكی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په*كه*كه)، به‌ناوی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی) له‌ڕ‌ێوڕ‌ه‌سمێكدا له ئه‌شكه‌وتی جاسه‌نه له سنووری پارێزگای سلێمانی چه‌كه‌كانیان دانا، كه له‌جۆری ( كڵاشینكۆڤ و بیكه‌یسی و نیشانه‌شكێن) بوون، ئه‌مه‌ش به هه‌نگاوی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه و چه‌ك دانان دانرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

