riklam

ئیسرائیل و سوریا ئاگربەست رادەگەیەنن

جیهان 09:58 AM - 2025-07-19
سوەیدا AFP

سوەیدا

ئیسرائیل

باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا رایدەگەێنێت:" دوای چەند رۆژێک لەشەڕ و خوێنڕشتن لەنێوان دروز و بەدەوییەکاندا و کوشتنی زیاتر لە 300 کەس، ئیسرائیل و سوریا لەسەر ئاگربەست رێککەوتن".

تۆم باراک باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکسر ایگەیاندووە، "داوا لە دروز و بەدەوی و سوننە دەکەین چەکەکانیان دابنێن و لەگەڵ کەمینەکانی دیکەدا ناسنامەیەکی نوێ و یەکگرتووی سوریا بنیات بنێن".

راشیگەیاند:" ئیسرائیل و سوریا لەسەر ئاگربەستەکە رێککەوتوون, کە لەلایەن تورکیا و ئوردن و دراوسێکانەوە پاڵپشتی دەکرێت".

پێشتریش بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاندبوو، ئیسرائیل رەزامەندی دەربڕیوە، کەڕێگە بە هێزەکانی سوریا بدات بچنە ناوچەی سوەیداوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەڕابردوودا ئیسرائیل چەندین جار ڕایگەیاندبوو کەڕێگە نادات هێزەکانی سوریا لە باشووری وڵاتەکەدا جێگیر ببن ".

هاوکات، سەرۆکایەتی کۆماری سوریا رایگەیاند:"هێزێک لە باشوور جێگیر دەکەن کە تایبەتە بە کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە سیاسی و ئەمنییەکان بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و رێگریکردن لە گەڕانەوەی توندوتیژییەکان".

ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی هەفتەیەکە بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان چەکدارانی بەدەوی و لایەنە دروزەکانەوە شەڕ و ئاڵۆزی لەپارێزگای سوەیدای سوریا روویداوە، پاشان ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی لە دیمەشق دەستپێکرد و داوای کشانەوەیانی کرد و رایگەیاند:" ئیسرائیل ئامانجی پاراستنی دروزەکانی سوریایە".

بەپێی ئامارەکانی تۆڕی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ تا ئێستا 321 کەس لەشەڕەکەدا کوژراون، کە لەنێویاندا ژن و منداڵ و کارمەندانی تەندروستیش هەیە و 500 کەسیش بریندار بوون و چارەسەریان بۆ کراوە، جگە لەوەی بەسەدان خێزان شارەکەیان چۆڵکردووە و ئاوارە بوون.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket