ورده‌كاری رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌رێم و عیراق بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 06:08 PM - 2025-07-17
PUKMEDIA
هەرێم و بەغدا
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ده‌قی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌رێم و عیراقی بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مڕ‌ۆ له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆیدا په‌سندی كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق:"له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕ‌ۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا چه‌ند بڕ‌یارێك له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركراوه".
هەرێم 230 هەزار بەرمیلی رۆژانە رادەست دەکات
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له پرسی نه‌وتدا:" حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستبه‌جێ سه‌رجه‌م نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم راده‌ستی كۆمپانیای به‌بازاڕ‌كردنی نه‌وت (سۆمۆ) ده‌كات مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردن و وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به‌پێی یاسای هه‌مواری بودجه 16 دۆلار ده‌داته حكومه‌تی هه‌رێم، به‌مه‌رجێك بڕ‌ی وه‌رگیراو له 230 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه كه‌متر نه‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بڕ‌ی به‌رهه‌مهێنان زیاتر كرا ئه‌وا ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و بڕ‌ه‌ی ئێستا، ئه‌مه‌ش له ڕ‌ێگه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو حكومه‌ته‌وه ده‌بێت، هه‌روه‌ها له ئه‌گه‌ری وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به هه‌ر هۆكارێك، ئه‌وا ته‌واوی ئه‌و بڕ‌ه ده‌گه‌رێندرێته‌وه وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی".
هاوكات په‌یوه‌ست به‌پێداویستی ناوخۆیی بڕ‌ی نه‌وت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندووه:"به‌پێی راپۆرتی هه‌رێم، له‌ئێستادا هه‌رێم 280 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به‌رهه‌مده‌هێنیت، له‌و بڕ‌ه 50 هه‌زار به‌رمیلی بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆ به‌كارده‌هێنێت و 230 هه‌زار به‌رمیله‌كه‌ی دیكه‌ش راده‌ستی عیراق ده‌كات، هه‌ر زیاده‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌بێت له داهاتوودا راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆی ده‌كرێت".
50 هەزار بەرمیل بەکارهێنانی ناوخۆی هەرێمە
ئاشكراشیكردووه:" ڕ‌ۆژانه بڕ‌ی 50 هه‌زار به‌رمیل بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆیی له هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێت، حكومه‌تی هه‌رێم تێچووی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه بۆ ئه‌و بڕ‌ه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت، دوای لێبڕ‌ینی تێچووی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه و پاڵاوتن، پاره‌ی ماوه ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی فیدراڵی".
په‌یوه‌ست به داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێمیش ئه‌نجومه‌نی وه‌یزرانی عیراق رایگه‌یاندوه:"حكومه‌تی هه‌رێم بڕ‌ی (120) ملیار دینار له داهاتی نانه‌وتیی بۆ مانگی ئایار ڕ‌اده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی ده‌كات و تیمێك له وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم، هه‌ڵده‌ستن به پۆلێن‌كردن و وردبینیكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان و دیاریكردنی پشكی حكومه‌تی فیدراڵی بۆ مانگی پێنجی 2025، كه تیمه‌كه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ڕ‌اپۆرتێك پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵی ده‌كات بۆ بڕ‌یاردان".
لە ماوەی سێ مانگدا بەبانکیکردنی مووچە یەکلایی دەکرێتەوە
له‌باره‌ی به‌بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:"لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێكده‌هێنرێت، ئه‌م لیژنه‌یه له ماوه‌ی سێ مانگدا كاره‌كانی خۆی ته‌واو ده‌كات، دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ش ناردنی مووچه به ته‌وتین ده‌بێت".
هه‌ر به‌پێی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و عیراق:" تیمێك له وه‌زاره‌تی دارایی عیراق و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم هه‌ڵده‌ستن به دیاریكردنی بڕ‌ی زیاده‌ی هه‌رێم له‌خه‌رجی فیعلی و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی به‌پێی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023، 2024، و 2025، تیمه‌كه ڕ‌اپۆرتێك له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ده‌كات".
عیراق مووچەی مانگی پێنج دەنێریت
له‌كۆتایدا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو:" وه‌زاره‌تی دارایی عیراق، وه‌ك سه‌ره‌تاییه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه مووچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێرێت، پاشان كۆمپانیای سۆمۆ 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم رۆژانه له‌به‌نده‌ری جیهانه‌وه ده‌نێرێته ده‌ره‌وه".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

