سلێمانی هاوخهمی بۆ كوت دهردهبڕێت
عیراق 09:24 AM - 2025-07-17
ئاژانسەکان
وێنەیەکى رووداوەکە
دوێنێ 16ی7ی2025 رووداوێكی ئاگر كەوتنەوە لەپارێزگای كوت روویداو زیاتر لە 50 هاووڵاتی سوتان و گیانیان لەدەستدا، پارێزگای سلێمانیش بۆ ئەو رووداوە نەخوازراوە هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت.
پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات: "بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، هاوخەمیی خۆمان بۆ ئەو كارەساتە نەخوازراوەی شاری كوتی پارێزگای واست دەردەبڕن، كە بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە زیاتر لە 50 هاووڵاتی ئازیز گیانیانلەدەستدا و چەندین كەسی دیكەش برینداربوون".
ئەوەشخراوەتەڕوو:" پرسە و پەژاره و ماتەمینیی خۆمان رادەگەیەنین و داواخوازین خوای گەورە قوربانییەكان بكاتە خانەخوێی بەهەشتی خۆی و چاكبوونەوەی خێرا و تەندروستییەكی باش بە بریندارەكان ببەخشێت".
سەرۆككومار: لێكۆڵینەوەی ورد لە چۆنێتی ئاگركەوتنەوەكە بكرێتد. لەتیف رەشید، سەرۆككوماری عیراق، لەبارەی رووداوەكەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) رایگەیاندووە: "پێویستە لێكۆڵینەوەی ورد لە چۆنێتی ئاگركەوتنەوەكە بكرێت و ئەو كەسانەی كەمتەرخەم بوون لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكرێت".
راشیگەیاندووە: "پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەكان بەدواداچوون بۆ رێوشێوێنی سەلامەتی لە باڵەخانە و شوێنە گشتییەكاندا بكەن، بۆ ئەوەی رێگری لە دووبارە بوونەوەی ئەم كارەساتە دڵتەزێنانە بكرێت".
سەرۆكوەزیرانی عیراق: لێپێچینەوە لە كەسانی كەمتەرخەم بكرێت
لەلایەكی دیكەوە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق، وەزیری ناوخۆی بۆ شوێنی رووداوەكە ناردووە، بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەی ورد و بەپەلە لە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە بكەن و لێپێچینەوە لە كەمتەرخەمان بكەن .
هاوكات سەرۆكوەزیرانی عیراق، بڕیاریداوە تیمێكی پزیشكی بۆ پشتیوانیكردنی تیمە پزیشكییەكانی كوت بنێرێت، بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە چارەسەری بریندارانی رووداوەكە بكەن".
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA ئاگرەكە لەباڵەخانەی ماركێتی ئەلهایبەر لەشاری
كوتی پارێزگای واست كەوتووەتەوه و بەهۆیەوە 61 كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی
زۆریش هاووڵاتی بریندارن.
بەهۆی ئەو كارەساتە نەخوازراوەشەوە لە شاری كوت
سێ رۆژ ماتەمینی گشتی راگەیەندرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

