بۆ دووەمجار هێرشى درۆنى کرایە سەر کێڵگەى نەوتى شێخان
کوردستان 08:02 PM - 2025-07-16
PUKMEDIA
وێنەیەکى هێرشى درۆنى
ئەمڕۆ چوارشەممە 16ى7ى2025 بۆ دوومینجار هێرشى درۆنى کرایە سەر سەر
کێڵگەى نەوتى شێخان.
بە گوێرەى زانیارییە
میدیاییەکان ئێوارەى ئەمڕۆ بۆ جارى دووەم هێرشى درۆنى کرایە سەر کێڵگەى نەوتى
شێخان، هیچ زیانێکى گیانى نەبووە و زیانى ماددى هەبووە.
هێرشى یەکەمیان بۆ سەر کێڵگە
نەوتییەکە لەبەرەبەیانى ئەمڕۆدابوو، دووەمیشیان لە ئێوارەدا بوو.
سەبارەت بەو هێرشە درۆنییە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی
هەرێمی كوردستان، راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە
و رایگەیاند: " ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 16ی تەمووزی
2025 سەعات (7:10)ی ئێوارە بۆ جاری دووەم
لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە، هێرش كرایەوە سەر كێڵگەی نەوتی هانت ئویلی ئەمەریكی
لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆك، كە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی
گیانیی لێ نەكەوتووەتەوە".
"وەزارەتی سامانە سروشتییەكان نیگەرانییەكی
قووڵی لە بەردەوامبوونی ئەم هێرشانە هەیە و بە توندی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە ئیدانە
و شەرمەزار دەكات، كە دەكرێتە سەر دامەزراوەكانی وزە لە هەرێمی كوردستان و مەترسیی
لەسەر هاوڵاتییانی ئەم ناوچانە و سەلامەتی كارمەندانی مەدەنی كەرتی وزە دروست دەكات،
لەهەمان كاتدا دووبارە بانگەوازی هەموو لایەنی پەیوەندیدار لە حكومەتی فیدراڵی و كۆمەڵگەی
نێودەوڵەتی دەكەین كە بێنە سەر خەت بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی سیڤلی ناوچەكە و
كارمەندانی مەدەنی و ئەمنییەتی وزە و رێگرتن لە هێرشی دیكە بۆ سەر كەرتی وزەی
كوردستان"، لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە.
هەر لەراگەیەنراوەکەدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
ئاماژەی بەوەشکردووە: "هێرشە درۆنییەكانی 14و 15و 16ی تەمووزی
2025 بۆ سەر ژێرخانی ئابووری و كێڵگە نەوتییەكانی (خۆرمەڵە و سەرسنگ و بیشخاپوور
و عین سفنی) لە پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ زیانی
ماددیی گەورەی لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دروست كردووە، بۆیە جارێكی دیكە داوا
دەكەین كە حكومەتی فیدراڵی بە ئەركی خۆی هەڵسێت بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ ئەم هێرشانە
دابنرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

