له سێ رۆژدا نزیكه‌ی 250 كه‌س له سوه‌یدا كوژراون
جیهان 03:08 PM - 2025-07-16
CNN
شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی شاری سوه‌یدا
له شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی شاری سوه‌یدا له سوریا 250 كه‌س كوژراون و له‌و ژماره‌یه‌ش 21 هاووڵاتی له سێداره دراون و روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤیش هۆشداری له هه‌ڵكشانی مه‌ترسیه‌كان ده‌دات و داواده‌كات هاووڵاتیان ناوچه‌ی بۆردومانه‌كان به‌جێبهێڵن.
ئه‌مڕ‌ۆ 16ی7ی2025 روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماری نوێی له‌باره‌ی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی سێ رۆژی سوه‌یدا خسته‌ڕ‌وو، كه ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌یشتوه‌ته 248 كه‌س و رایده‌گه‌یه‌نێت:" له‌و ژماره‌یه 21 كه‌سیان له‌سێداره دراون".
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی روانگه‌ی سوری له‌و ژماره‌یه 71 كوژراویان له‌خه‌ڵكی پارێزگای سوه‌یدان، كه ژن و منداڵیان تێدایه، هه‌روه‌ها 156 كوژراویش چه‌كداری وه‌زاره‌تی به‌رگری و ئاسایشی گشتین و 18 كوژراویش له هۆزی (به‌ده‌وی)ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 21 كه‌سیان له‌سێداره دراون یان گولـله‌باران كراون كه سیانیان ژنن.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، فه‌زڵوڵڵا ده‌واره كه گه‌نجێكی دروزه، له‌سه‌ر رێگه‌ی دیمه‌شق - سوه‌یدا، له‌لایه‌ن گروپێكی ده‌شته‌كییه‌كانه‌وه ده‌ڕ‌فێنرێت و ئۆتۆمبێل و پاره‌ی لێده‌سێنن و سه‌عاتێك ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و به وته‌ی به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی سوه‌یدا، سووكایه‌تی پێكراوه‌و پاشان ئازاد كراوه، ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی تووڕ‌ه‌بوونی دروزه‌كان بووه‌و ئه‌وانیش وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه هه‌وڵی ده‌ستگیركردن و رفاندنی ئه‌ندامانی هێزه ده‌شته‌كییه‌كانیانداو شه‌ڕ‌ه‌كه سه‌ریهه‌ڵدا.
ڕ‌وانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ داوا ده‌كات به‌په‌له ڕ‌ێڕ‌ه‌وی مرۆیی بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕ‌ێگه به خه‌ڵكی سڤیل بدرێت ناوچه بۆردومانكراوه‌كان به‌جێبهێڵن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه تۆڕ‌ه‌كانی كاره‌با و ئینته‌رنێت له‌ناوچه جیاجیاكانی پارێزگاكه پچڕ‌اوه.
سه‌رچاوه‌كانی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایانگه‌یاند:" هێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری له نیوه‌شه‌وی سێشه‌ممه تا چوارشه‌ممه به‌چڕ‌ی له ئامانجكردنی شاری سویده به‌رده‌وامبوون و گوندی سه‌حوات ئه‌لبه‌لاته بۆردومان ده‌كه‌ن و درۆنیش به‌كارهێندراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی سووری ئه‌و ئاماره ته‌نیا ژماره‌ی كوژاره‌وه‌كانه تا رۆژی 13ی مانگ و ژماره‌كه‌ش رووی له‌هه‌ڵكشان كردووه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

