سەرۆکایەتی کۆمار: لێکۆڵینەوە لەپەلاماری سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم بکرێت
عیراق 08:37 PM - 2025-07-15
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار
سەرۆکایەتی کۆمار
لەبەیاننامەیەکدا سەرۆکایەتی کۆمار رایدەگەیەنێت:"داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی پەیوەندیدار لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم دەکەین، ڕێوشوێنی گونجاو و بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئاشکراکردنی تاوانباران و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشە تیرۆریستییانەی کرانە سەر کێڵگە نەوتییەکانی خورمەڵە لە هەولێر و سەرسەنک لە دهۆک و هەروەها ناوچەکانی دیکە.
لەبەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، سەرۆکایەتی کۆمار رایگەیاندووە:" پەلاماردانی کێڵگە نەوتییەکانی خورمەڵە لە هەولێر و سەرسەنگ لە دهۆک و هەروەها ناوچەکانی دیکە ئیدانە دەکەین و پێمانوایە دووبارەبوونەوەی ئەم پەلامارە ئاشکرایانە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری وڵات دەکات و بناغەکانی ئابووری لاواز دەکات، جگە لەوەی بەرژەوەندییە گشتیەکانی دەوڵەت دەکاتە ئامانج و هەڕەشە بۆ سەر سەلامەتی هاووڵاتیان دروست دەکات".
ئاماژە بەوەشکراوە،"بۆیە پێویستە بە هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ پاراستنی ئابووریی و دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان بۆ ئەوەی لە وڵاتدا کاربکەن".
هەر لە بەیاننامەکەدا سەرۆکایەتی کۆمار داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی پەیوەندیدار لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم دەکات، ڕێوشوێنی گونجاو و بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئاشکراکردنی تاوانباران و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشە تیرۆریستییانە، کە مەترسی لەسەر ئابووری عێراق و ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتیانی دروست دەکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

