riklam

هەر چلۆنێ ئیشارەتت فەرموو

بیروڕا 10:47 PM - 2025-07-11
ستران عەبدوڵڵا PUKMEDIA

ستران عەبدوڵڵا

ستران عەبدوڵا

هەمیشە پێش مێژوو دەکەوتی, پێش بەسەرهات و لێقەومانەکان هاوارت بۆ نەتەوە و لە نەتەوە دەکرد: وەرن با باشی بخوێنینەوە و باشی بقۆزینەوە.

بە یاری کورد و نەیاری کوردستانت دەگوت : ئاشتی رێی زێرین و چەک رێی دێرین کە لەبەر گوێنەگرتن پەنا و پایە بوو .

هەمیشە لەوانەی سیاسییدا دەتگوت : نە لەباری ببەین و نەمرداری بکەینەوە، پێش هەمووان بۆنی شەماڵی گۆڕانکارییەکان و گوێت لە باهۆزی رەشەباکان دەبوو، وەک (پیرۆت)ێکی لادێی کوردەواری دەتزانی کەی پەڵەدەدا و کامە فشە بارانی نێوان وەرزەکانە.

داخ و جەخار ئەگەر کورد و کرمانج زووتر بە قسەیان دەکردی و گوێیان لە ترپەی دڵت دەبوو نها کوردان ساحێبی چەند دایەرەو دەوڵەت و حەفت ئیقلیمی بژوێن دەبوون ، لە گشتیا هەم ئاشتی و ئاوەدانی ، هەم گوزەران و هەم کەرامەت، هەم سایە و هەم کایە هەبوو.

بۆ دەورانی خەباتی پێویستی چەک زۆنت پایتەخت و بۆ نەبەردی موفاوەزە و موزاکەرە دانوستکارێکی پایەدار بووی .

هەمیشە پێش مێژوو دەوکەتی ، تەقەویمی لات چەند ساڵ و چەند دەیە دواتری تیابوو . وەک ناو لەپی خڕ و سافت دوارۆژت لێ روون بوو.

دەڵێی حاجی قادری هاوشارت مەخسەدی تۆ بوو مام جەلال کە دەیوت:(هەر چلۆنێ ئیشارەتی فەرموو، وەک کەرامەت ،هەمووی وەها دەرچوو).

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket