سەرۆكی نوێی دادگای فیدراڵی یەكەم كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامەكانی ئەنجامدا
عیراق 02:47 PM - 2025-07-07
پەڕەی رەسمی دادگای فیدراڵی
یەكەم كۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی بە سەرۆكایەتی نوێ
ئەمڕۆ 7ی تەمموزی 2025، دادگای باڵای فیدراڵی لە سەردەمی سەرۆكایەتی نوێدا و بەئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەكانی، یەكەمین كۆبوونەوەی راوێژكاری خۆی بۆ تاوتوێكردنی بەرەوپێشچوونی كارەكانی دادگاكە ئەنجامدا.
لە كۆبوونەوەكەدا، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق جەختی لەم خاڵانە كردەوە:
یەكەم: پابەندبوونی دادگای باڵای فیدراڵی بە دەسەڵاتە دەستورییەكانی خۆی، بەپێی ئەوەی لە ماددەكانی (52 و93) ی دەستووری عیراقدا دیاریكردووە، هەروەها ماددەی 4 لە لەیاسای دادگای فیدراڵی ژمارە 30 ساڵی 2005 ی هەموواركراو، بە یاسای ژمارە 25ی ساڵی 2021، هەروەها پابەندبوون بە سەربەخۆیی دادگا لە بڕیاردان و رێگەنەدان بەدەستێوەردانی سیاسی لە كاروباری دادگا.
دووەم: پابەندبوونی دادگای باڵای فیدراڵی بە چەمكێكی بێلایەنی و نێوەندگیری لەنێوان لایەنە سیاسییە ناكۆكەكاندا، هەروەها جەختكردنەوە لەوەی ئامانجی بنەڕەتی دادگای باڵا بریتییە لە پارێزگاریكردنی لە سیستمی سیاسی عیراق و رێزگرتن لە مافە دەستوورییەكانی سەرجەم پێكهاتەكان.
سێیەم: دەستوەرنەدان لە كاروباری دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن و رێزگرتن لەهەر بڕیارێك كە ئەو دوو دەسەڵاتانە لە چوارچێوەی تایبەتمەندییە دەستوورییەكانی خۆیاندا دەریدەكەن، جگە لەو بڕیارانەی پێشێلی دەقەكانی دەستووری تێیدا كراوە كە پێویستە بەرپەرچبدرێنەوە لە رێگەی تۆماركردنی سكاڵای دەستووری سەبارەت بەو پێشێلكارییە، هەروەها دادگای باڵا چەمكی جیاكردنەوی دەسەڵاتەكان جێبەجێ دەكات.
چوارەم: جەختكردنەوە لەوەی دادگای باڵای فیدراڵی لە پرسی هەڵبژاردنە گشتییەكاندا رۆڵی بریتییە لەوەی (ماددەی 93/ حەوتەم)ی دەستوور بۆی دیاریكردووە و بەهیچ جۆرێك دەستێوەردان لە ململانێ سیاسیییەكاندا ناكات.
پێنجەم: جەختكردنەوەی لەوەی دادگای باڵای فیدراڵی كە یەكێك لەپێكهاتەكانی دەسەڵاتی دادوەرییە، بەپێی حوكمەكانی ماددەی 89 لە دەستووری هەمیشەیی عیراق، بۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەری و پێكهاتەكانی دیكەی دەسەڵاتی داوەری كار بۆ پتەوكردنی چەمكی دادپەروەری و رێزگرتن لە حوكمەكانی دەستوور و یاساكان دەكات.
شەشەم: هەماهەنگیكردن لەگەڵ لایەنە تایبەتمەندەكان بۆ سازكردنی مێزگرد و دیبەیت و كۆنفرانس و دیداری راوێژكاری لەگەڵ شارەزایان و مامۆستایانی یاسای دەستووری بەو شێوەیەی لەخزمەت پێشخستنی كاروباری دادگای دەستووریدا بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

