توركیا سزاكانی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ نیوە كەمدەكاتەوە
کوردستان 11:55 AM - 2025-07-06
PUKMEDIA
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیا ماوەی داخستنی ئاسمانی توركیای بەڕووی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا تاوەكو 6ی 10ی 2025، درێژكردەوە و ئەندامێكی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت: "بۆ یەكەمجارە سزاكانی توركیا بۆ سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ نیوە كەمبكرێتەوە"، دەشڵێت: "سەرۆككۆماری توركیا بەڵێنیدا، تیمەكەی راسپێرێت لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، لە هەماهەنگیدابن بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەكە و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانیان".
مەرج نییە سزاكە سێ مانگەكە تەواوبكات
كاروان یاروەیس ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە فراكسیۆنی یەكێتی، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "درێژكردنەوەی سزاكانی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بۆ ماوەی سێ مانگی دیكە لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیاوە، دەرئەنجامی هەوڵەكانە بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و توركیا، چونكە لە رابردوودا درێژكردنەوەی سزاكان شەش مانگی بوون".
"مەرج نییە سزاكە سێ مانگەكە تەواوبكات، چونكە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیا دەتوانێت پێش سێ مانگەكە سزاكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هەڵبووەشێنێتەوە، ئەمەش پاش ئەوە دێت كە لە كۆتا سەردانماندا بۆ توركیا، داوامان لە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە كرد، سزاكانی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لاببرێت" كاروان یاروەیس وادەڵێت.
یەكەمجارە سزاكانی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ نیوە كەمبكرێنەوە
راشیگەیاند: "لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بۆ یەكەمجارە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیا سزاكانی بۆ سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ نیوە كەمبكاتەوە، كە پێدەچێت ئەوكاتە وەك هەڵسەنگاندنێك دیاریكرابێت بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و وڵاتی توركیا، كە پێشتر بەهۆكاری جیاواز پەیوەندییەكانیان ئاڵۆزی تێكەوت".
ئەندامەكەی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راشیگەیاند: "پێشتر لەڕێگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە هەوڵی زۆر بۆ لابردنی سزاكانی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی درا، ئەمڕۆش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵی گرنگ لە پڕۆسەی ئاشتی توركیادا دەگێڕێت و پەیوەندییەكانیشیان بەرەو ئاسایی بوونەوە دەڕۆن".
پێشتریش سەرۆكی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و سێ لیژنە لە بەغداوە سەردانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیان كرد و بەپێی لێكۆڵینەوەی لیژینەكان، فڕۆكەخانەكە هیچ كێشەی یاسایی و تەكنیكی و ئەمنی نەبووە بڕیارەكە سیاسییە بووە، هاوكات لەناو دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا بەیانێكی ناڕەزاییان خوێندەوە و ئاماژەیان بەوەدا، كە سزاكانی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی بێ پاساون و هیچ كێشەیەكی هونەری و خزمەتگوزاری و یاسایی و ئەمنی لە فڕۆكەخانەكەدا بوونی نییە، جگە لەوەی پێشتر بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ باڵیۆزی توركیا لە عیراق كۆبوونەوە و داوایان كرد ئەو سزایانە هەڵبگیرێن.
سزاكانی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی پەیوەندی بە پرسی نیشتمانییەوە هەبووە
كاروان یاروەیس ئەوەشی راگەیاند: "سزاكانی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەشێكە لەپاكێجی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و توركیا، كە پەیوەندی بە پرسی نیشتمانییەوە هەبووە، لە ئێستاشدا كە گرژییەكانی نێوانیان بەرەو ئاسایی بوونەوە دەڕۆن و پرسی ئاشتی لە توركیادا سەریهەڵداوە و یەكێتیش پشتیوانی دەكات، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت پاش ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەكانیشیان، سزاكانیان رابگیرێت".
وتیشی: "لە كۆتا سەردانماندا بۆ توركیا، سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە پێی راگەیاندین، كە تیمەكەم رادەسپێرم لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەماهەنگیدابن بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەكە و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانیان".
توركیا بۆ یەكەمجار لە 6ـی4ـی 2023 گەمارۆی گەشتە ئاسمانییەكانی خستە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لە رۆژی 13ـی 1ـی2024 جارێكی دیكە گەمارۆكانی درێژكردەوە، هاوكات رۆژی 22ـی6ـی2024 بۆ ماوەی شەش مانگی دیكە گەمارۆكانی نوێكردەوە، رۆژی 6ـی1ـی2025 بۆ ماوەی شەش مانگی دیكە گەمارۆكانی نوێكردەوە، ئەمڕۆش 6ی 7ی 2025 بۆ ماوەی سێ مانگی دیكە گەمارۆكانی نوێكردەوە و بەمەش زیاتر لە دوو ساڵە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە لایەن توركیاوە گەمارۆی خراوەتەسەر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
جیهان 10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

