ناكۆكییه‌كانی تره‌مپ و ماسك پارتێكی نوێی له‌ئه‌مریكا دروستكرد
جیهان 11:02 AM - 2025-07-06
میدیاکان
ئیلۆن ماسك و دۆناڵد تره‌مپ
ملیاردێری ئه‌مریكی ئیلۆن ماسك، دوای په‌ره‌سه‌ندنی
ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دامه‌زراندنی پارتێكی نوێی
سیاسی به ناوی "ئه‌مریكا" راگه‌یاند.
ئیلۆن ماسك ملیاردێری ئه‌مریكی، دۆستێكی نزیكی
تره‌مپ بوو، به‌جۆرێك باس له‌وه ده‌كرا پێشتر 277 ملیۆن دۆلاری به‌خشیه هه‌ڵمه‌تی
هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی تره‌مپ، به‌ڵام به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییان له گۆڕ‌اندایه و به‌هۆی
فراوانبوونی ناكۆكیه‌كانی دوای په‌سه‌ندكردنی پڕ‌ۆژه یاسای بودجه، ماسك پارتی سێیه‌می
له‌ژێر دروشمی "با ئازادی بگه‌ڕ‌ێنینه‌وه بۆ گه‌ل" به‌ناوی "ئه‌مریكا"
راگه‌یاند.
تره‌مپ ماسكی راسپاردبوو بۆ سه‌رۆكایه‌تی
"به‌شی كارامه‌یی حكومه‌ت"، به‌ڵام كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و خه‌رجییه‌كان په‌یوه‌ندی نێوانیانی ئاڵۆزتركرد و
دژایه‌تی له‌نێوانیان دروستبوو و ئێستاش به دروستكردنی ئه‌م پارته نوێیه، ماسك
ده‌یه‌وێت كێبڕ‌كێ و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ تره‌مپ بكات.
پێشتر ئیلۆن ماسك له تۆڕ‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس
راپرسی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامدا و پرسی: "ئایا پێویسته پارتێكی سیاسی
نوێ له ئه‌مریكا دابمه‌زرێت"، كه بۆ كێبڕ‌كێ له‌گه‌ڵ پارتی كۆمارییه‌كان و
دیموكراته‌كانه، ئه‌نجامی راپرسیه‌كه‌ش ده‌ریخست، كه له‌سه‌دا 65ی به‌شداربووان
ده‌نگیان بۆ "به‌ڵێ"بوو.
ئیلۆن ماسك له‌دایكبووی 28ی حوزه‌یرانی 1971 له‌شاری
پریتۆریا، باشووری ئه‌فریقایە، خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی باشووری ئه‌فریقا، كه‌نه‌داو
ئه‌مریكایە، یه‌كه‌م كاری داهێنه‌رانه‌ی له‌ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا بوو، كه یه‌كه‌م یاریی
ڤیدیۆیی خۆی به ناوی (Blastar)
دروست كرد و فرۆشتی، خاوه‌نی چه‌ندین كۆمپانیا و پرۆژه‌یه و یه‌كێك بووه له
هاوبه‌شه دامه‌زرێنه‌ره‌كانی كۆمپانیای پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنیی (PayPal) كه شۆڕ‌شێكی له بواری
مامه‌ڵه‌ی دارایی ئۆنلایندا دروستكرد، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆژیای سپه‌یس
ئێكس (SpaceX) ه،هه‌روه‌ها پڕ‌ۆژه‌ی
ستارلینك (Starlink)
كه پڕ‌ۆژه‌یه‌كی سه‌ر به‌كۆمپانیای سپه‌یس ئێكسه، له رێگه‌ی هه‌زاران مانگی ده‌ستكرده‌وه
ئینته‌رنێتی خێرا بۆ هه‌موو جیهان دابین ده‌كات، وه‌ك یه‌كێك له وه‌به‌رهێنه‌ره
سه‌ره‌كییه‌كان و به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار CEOی كۆمپانیای Tesla یه، كه رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه له گه‌شه‌پێدانی كۆمپانیای تێسلا بۆ
به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2022، تۆڕ‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی
تویته‌ری كڕ‌ی و دواتر ناوی گۆڕ‌ی بۆ ئێكس (X)
، خاوه‌نی كۆمپانیای نیوراڵینك Neuralink ه، كه كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی چیپی مێشك بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه ده‌مارییه‌كان
و به‌ستنه‌وه‌ی مێشكی مرۆڤ به كۆمپیوته‌ره‌وه ده‌كات.
لە ئەمریکا
تەنها دوو پارتی سەرەکی (دیموکراتەکان و کۆمارییەکان) دەسەڵاتی سیاسی‌یان
بەدەستەوەیە.
پارتی
دیموکراتەکان (Democratic Party) بە
گشتی بانگەشە بۆ خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان، پاراستنی ژینگە و مافی کەمینەکان
دەکەن و بە کۆنترین پارتى سیاسى چالاک لە جیهاندا دادەنرێت، کە لەساڵى 1792لەلایەن تۆماس جێفرسۆن دامەزرا و بە شێوەیەکى رەسمی و لە شێوەی مۆدێرن دامەزراندنى دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 1828 لەلایەن ئاندرو جا‌کسۆن.
پارتی کۆمارییەکان-یش (Republican Party) بە گشتی بانگەشە بۆ کەمکردنەوەی باج، بازاڕی ئازاد دەکەن و لە ساڵى 1854 دامەزرا، کە یەکەم سەرۆکی هەڵبژێردراوى لە ساڵى 1860 ئەبراهام
لینکۆڵنە.
جگە لەو دوو پارتە، پارتی بچووکی تر هەن، کە لەسەر
ئاستی نیشتمانی یان ناوخۆیی چالاکن، بەڵام بەهۆی سیستەمی هەڵبژاردنەوە، زۆر بە کەمی دەتوانن کورسی بەدەستبهێنن و لە چوارچێوەی سیاسەتی ئەمریکادا، "پارتی سێیەم" ئاماژەیە، بۆ هەر لایەنێکی سیاسی، جگە لە دوو پارتی باڵادەستى پارتی کۆماری و دیموکرات، ئەم لایەنە سێهەمانە کە بە پارتە بچووکەکان ناسراون، دەتوانن کاریگەرییان لەسەر هەڵبژاردنەکان بە دابەشکردنی دەنگەکان یان هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە بابەتی دیاریکراو هەبێت، هەندێک نموونەی لایەنی سێیەم لە ئەمریکا بریتین لە، پارتی سەوز، پارتی ئازادیخواز، پارتی دەستوور و پارتی چاکسازی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

