riklam

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 6 ملیار دینارە

کوردستان 08:54 AM - 2025-07-04
داشبۆردی شەفافیەت PUKMEDIA

داشبۆردی شەفافیەت

شەفافیەت

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 28-6-2025 تا 4-7-2025، بڕی 6 ملیار و 743 ملیۆن و 346 هەزار و 945 دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بەشێوەیەك بڕی 6 ملیار و 743 ملیۆن و 346 هەزار و 945 دینار بووە، بەجۆرێك كە %75ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %25ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.

 رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بەپێی نوێترین ئاماری سایتی شەفافییەت  www.shafafiat.com ، بڕیارە هەموو رۆژێك داهاتی ئەو شوێنانە بڵاوبكرێتەوە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket