نزیكه‌ی 150 پرۆژه چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشته‌كانی په‌رله‌مانن
عیراق 11:17 AM - 2025-07-03
سەباح
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پشووه‌كه‌ی ته‌واوده‌بێت و نزیكه‌ی 150 پرۆژه‌ش چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی-یش له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت:" تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌كان پێویستیان به‌ئاماده‌بوونی رێژه‌یی یاسایی په‌رله‌مانتاران هه‌یه".
هه‌فته‌ی داهاتوو دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه و زیاتر له 150 پرۆژه یاساش چاوه‌ڕوانی ته‌واوكردنی رێژه‌ی یاسایی و كۆتایی هاتنی پشووی په‌رله‌مانن.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"بڕیاره رۆژی 9ی7ی 2025 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دهستبهدانیشتنهكانی خۆی ده‌كاته‌وه".
" چه‌ندین پرۆژه یاسا ئاماده‌ن بۆ ده‌نگدان، به‌ڵام بۆ تێپه‌ڕاندنیان پێویستیان به‌ئاماده‌بوونی رێژه‌یی یاسایی په‌رله‌مانتاران هه‌یه، كه یه‌كێك له‌و پرۆژانه هه‌مواری یاسای بودجه‌یه"، هه‌رێم كه‌مال ئاغا وا ده‌ڵێت.
به‌هۆی پشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ته‌واونه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامان، 150 پرۆژه یاسا له چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانن، له‌و باره‌یه‌شه‌وه رائید مالیكی په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به رۆژنامه‌ی سه‌باحی عیراقی وت:" خولی داهاتووی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ئاڵنگاری جدی له‌پێشه، به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی پێشوه‌خته به‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌ن و ته‌واونه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی كه پێشتر چه‌ندینجار روویداوه".
راشیگه‌یاند:" له‌خولی داهاتووی دانیشتنه‌كاندا چه‌ندین كاری له‌پێشینه‌ی هه‌یه، له‌وانه بانگهێشت كردنی وه‌زیر و لێپرسراوان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كه پێویسته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنه‌كانیدا جێبه‌جێیان بكات".
به بۆچوونی به‌شێك له په‌رله‌مانتاران دانیشتنه‌كان له واده‌ی خۆی به‌هۆی دۆخی سیاسی و ئه‌منییه‌وه ده‌ستپێناكاته‌وه، له‌كاتێكدا زیاتر له 150 پرۆژه یاسا‌و پێشنیار ئاماده‌كراون، بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانه‌وه.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌كاتێكدایه، كه چه‌ندین كێشه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراوی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی له ناو عیراق و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌یه، په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه ئه‌و پرسانه یه‌كلابكاته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

