یادی شەهید سەرداری سەعید سۆفی، بەورەكەی كوردستان
ی ن ک 03:43 PM - 2025-07-01
PUKMEDIA
شەهید سەرداری سەعید سۆفی
38 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی سەرداری سەعید سۆفی، بەورەكەی كوردستاندا تێدەپەڕێت، كە خانەوادەی مام سەعید سۆفی، یەكێك بوون لەو خێزانانەی ژیانیان بۆ كوردایەتی و خاك و نیشتمان تەرخان كرد و بوونە رەمزێك لەناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا.
ئەم خانەوادەیە لە ساڵانی شەستەكان زوڵم وستەمی بەعسییەكانیان قبوڵ نەبووە، لە سنووری دەربەندی گۆم و دەوروبەری بە بنەماڵەیەكی كوردپەروەر و دڵسۆز بۆ نیشتمان ناسرابوون ویاخی بوون لە رژێم، مام سەعید لە ساڵی 1963 زیندانی سیاسی بووە لە بەندیخانەی موسەئیب، مام سۆفی باپیری لە ساڵی 1953 زیندانی سیاسی بووە لە بەندیخانەی كەركوك.
لە ساڵی 1984 شەش ئەندامی خودی خێزانی مام سەعید سۆفی بۆ ماوەی 14 مانگ زیندانی بوونە بەناوەكانی (دكتۆر دانا، كوردۆ، پێشەوا، هەردووخێزانی مام سەعید خانێ و خەزار، لەگەڵ هێرۆی كچی) .
لە رێزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا پێگەو جێ دەستی كوڕەكانی مام سەعید سۆفی زۆر دیاربووە، لەوانە مامۆستا محەمەد رۆڵی گرنگی هەبووە لە دیكۆمێنت و كۆكردنەوەی بڕیارەكانی رژێم لەمەر ئەنفاڵ و تەعریب كردنی هەرێمی كوردستان .
بورهانی سەعید سۆفی لەپارتیزانی و رۆڵی لە بواری عەسكری لە سنووری پارێزگای هەولێر ئازایەتی و دڵسۆزی وخاكی بوون، شایەدی بۆدەدەن چ قارەمان بووە.
نەهرۆ سەعید سۆفی پێشمەرگە و كادرێكی دیار و كارامە بووە، دكتۆر دانا سەعید سۆفی كادرێكی بە ئەزموون و رۆشنبیر و كراوە و مەیدانی و ئەندامێكی كارای پەرلەمانی سەردەمی بووە .
هەریەك لە (نەورۆز، خەسرۆ، سەرتیپ، سۆران، هێمن، پێشەوا) لەگەڵ خانەوادەكەیان لەشاخ بوون و لەگەڵ ئەوانی دیكەشدا لە زیندان بوون ئازاد كران هاتنە شاخ.
ئەوانی دیكەش هەریەكە و لە بوارێكدا لە پێشمەرگایەتی و مەكتەب و رێكخراوەكانی تری یەكێتیدا رۆڵی خۆیان بینیووە .
شەهید سەرداری سەعید سۆفی، لە سەرەتای تەمەنی لاویەتییەوە كاری رێكخراوەیی لەگەڵ خوێندكاران و رێكخستنەكانی یەكێتیدا كردووە كاتێك كە خوێندكاری قۆناغی ئامادەیی بووە.
لە كاتی خۆپیشاندانەكانی ساڵی 1982دا رۆڵی پێشەنگ و گرنگی گێڕاوە لە دژی رژێم.
هەستی نیشتمانی و كوردانەی لە لوتكەدا بووە، هەربۆیە رژێم چاودێری چڕی خستووەتەسەر، ئاواتی ئەوەبوو ببێ بە پێشمەرگە و لە پێناو خاك شەهید ببێت.
لە قۆناغی پێنجەمی ئامادەیی پەیوەندی كردووە بە شۆڕش و بووەتە پێشمەرگە لەكەرتی رێكخستنی چۆمان و تیپی 83ی هەورێ.
بەهۆی ئازایی و چاونەترسییەوە لە ماوەیەكی كەمدا كراوە بە فەرماندەی مەفرەزە، جموجۆلی زیاد لە پێویستی پێشمەرگانەی شەهید سەردار لێپرسراوانی سەرووی خۆی سەرسام كردبوو، ئاشكرایە لەسەردەمی شاخدا وەرگرتنی پلە تەنها لەسەر ئازایی و چالاكی و رەبایە گرتن بووە، شەهید سەرداریش لەگەڵ لیوا ئەیوب یوسف، بەختیار كاوانی، بەردەوام بۆ تەمبێ كردنی پیاوانی رژێم و جاسوسەكانیان لە ناوشاری هەولێر بوون.
ئەوەی شەیانی باسە وەك هاوڕێیانی باس دەكەن ناوبراو حەزی لە پلە وەرگرتن نەبووە، چونكە سنووری ئازادی بۆ گەڕان و چالاكی كردن كەم دەكرایەوە، هەرچەندە یەكێك بووە لە فەرماندەی كەرتە چاپووكەكانی ئەوكات، بەڵام سنووری چالاكییەكانی زۆر فراوان بوون، تا شەهیدبوونی بە 84 چالاكی فەردی و گرتنی رەبیە و هەڵمەتی شەڕی دەستەویەخە و داستانی گەورە بەشدار بووە.
سەرداری سەعید سۆفی لەبەر ئازایی بە سەرداری (بەور) لە زۆربەی شیعر و نووسیینەكان ناوزەند كراوە.
ناوبراو بۆ دۆست و دوژمنی سەلماند یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەتوانێت بە نوێژی نیوەرۆ، مەخزەنەكانی لە سینگی پارێزگا و جاسوس و موختار خاڵی بكاتەوە و هەرچی بیانەوێت تەمبێی دەكەن.
بەداخەوە لە داستانی بەرگری لە چیای كێشكێ لە كاتی هێرشی دوژمن لە 30ی 6ی 1987 گیانی بەختكرد و گەیشتە كاروانی نەمران، هەزاران سڵاو بۆ گیانی شەهید سەردار و سەرجەم شەهیدانی كوردستان.
سەردار سەعید سۆفی كێ بوو؟
سەردار سەعید سۆفی حەمەد، لە ساڵی 1966، لە گەڕەكی سێ تاقان لە هەولێر لەدایكبووە و تا پۆلی پێنجەمی ئامادەیی خوێندووە، كە پۆلی یەكەمی سەرەتایی لە قوتابخانەی دەربەندی گۆم تەواو كردووە و تا پۆلی پێنجەمی ئامادەیی لە خویندنگاكانی ( بێتووش، ئازادی، سەربەستی، هەڵمەت) لە هەولێر تەواو كردووە.
لە تەمەنی 14 ساڵیدا كاری تەتەری لەنێوان هەولێر و بەستەستێندا كردووە و نامەكانی هەولێری بردووە و نامەكانی سەركردایەتی و مەكتەبی رێكخستن و چاپەمەنییەكانی گەیاندووەتەوە هەولێر و ساڵی 1980، پەیوەندی بە رێكخستنەكانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوە كردووە.
PUKMEDIA ئامادەكردنی/ حەیدەر مەنتك
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

