سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی: ناكرێت مووچه بكرێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان
کوردستان 12:06 PM - 2025-06-30
PUKMEDIA
هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌ره‌و چاره‌سه‌رده‌چێت و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی-ش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت:"ناكرێت مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بكرێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكانی نه‌وت له‌هه‌رێم".
هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه هه‌نگاوی باشی بڕ‌یوه‌و هیوامان هه‌یه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه لێكتێگه‌یشتنی باش له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه".
" ناكرێت مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بكرێته قوربانی داواكاری و به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گرنگه كۆمپانیاكانی نه‌وت لێكتێگه‌یشتنی زیاتریان هه‌بێت، له‌سه‌ر بڕ‌ی دیاریكراوی ده‌رهێنانی نه‌وت و ده‌كرێت بڕ‌یاره‌كانی دادگای فیدراڵی و ده‌ستوور بكرێنه بنه‌ما بۆ چاره‌سه‌ری كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا"،هه‌رێم كه‌مال ئاغا واده‌ڵێت.
راشیگه‌یاند:"پشكی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و داهاتی نانه‌وتی و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت، ئه‌و پرسه گرنگانه‌ن كه بوونه‌ته هۆكاری دروستبوونی كێشه داراییه‌كان له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق، گفتوگۆی وه‌فدی هه‌ردوو حكومه‌ت له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بووه‌و هه‌نگاوی باشیشی بڕ‌یوه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌شڵێت:"ناكرێت كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامبێت، چونكه باشترین رێگا رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غدا و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته له‌رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه، كه ئه‌مه‌ش به‌پێی یاسای به‌ڕ‌ێوه‌بردنی دارایی و ده‌ستوور ده‌بێت".
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ئه‌نجامداو ئه‌مڕۆش وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئابووری حكومه‌تی عیراق كۆدەبێته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

