زیاتر لە 13 هەزار ژن لە هەرێم توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت
کوردستان 04:26 PM - 2025-06-28
تایبەت
کۆنگرەى رۆژنامەوانى رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان WOLA
لە یەک ساڵدا 13 هەزار و 17 حاڵەتی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان لە
هەرێمی کوردستاندا تۆمارکراوە و زۆرترین حاڵەت لە پارێزگای هەولێر و کەمترین حاڵەتیش
لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە، رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنانیش رایدەگەیەنێت:
"بەشێك لە فەرمانەكانی دەستگیركردن لە چوارچێوەی یاساكەدا جێبەجێنەكراون، کە
لەسەر توندوتیژی تۆماردەکرێن و لەوەشدا هەولێر لە پلەی یەکەمدایە، کە لە كۆی
522 فەرمانی دەستگیركردن 166یان جێبەجێنەكراون، بەڵام لە سلێمانی لە كۆی 863
حاڵەت، تەنها 34 یان جێبەجێنەكراون، لە پارێزگای دهۆكیش لەكۆی 710 حاڵەت تەنها
35یان جێبەجێنەكراون".
ئەمڕۆ شەممە 28ى6ى2025 رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان (WOLA)
لە سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئامار و داتای سەبارەت بە توندوتیژی بەرامبەر
بەژنان کە لە ساڵى 2024 دا تۆمارکراون خستەڕوو، کە بەشێك بوو لە راپۆرتی چاودێری جێبەجێكردنی
یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی کە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە دەرچوبوو و
ئەمڕۆش ساڵیادی پەسەندكردن و دەرچونی یاساکەیە.
نوێنەرانی رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان لە
كۆنگرەكەدا ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژییان لە
پارێزگا جیاوازەكان بڵاوكردەوە، لەگەڵ ئاماری سەنتەری راوێژكاری خێزانی، هێڵی گەرم
(119) و ئاماری لیژنەی ئاشتەوایی بۆ ساڵی 2024.
بەپێی ئاماری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی
خێزان و ئافرەتان 13 هەزار و 17 حاڵەتی توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەتان لە هەرێمی
كوردستاندا تۆماركراوە، پارێزگای هەولێر بە پلەی یەكەم دێت بە 3596 حاڵەت و
سلێمانی بە پلەی دووەم بە 3522 حاڵەت، پارێزگای دهۆك 3221 حاڵەت، ئیدارەی سەربەخۆی
گەرمیان 912 حاڵەت، راپەڕین 850 حاڵەت، ئیدارەی سۆران 479 حاڵەت و زاخۆ 437
حاڵەت تۆمارکراون.
بەپێی ئامارەکەی رێكخراوی هاریكاری یاسایی
ژنان بەشێك لە فەرمانی دەستگیركردن لە چوارچێوەی یاساكەدا جێبەجێنەكراون، لە
پارێزگای هەولێر لە كۆی 522 فەرمانی دەستگیركردن، 166یان جێبەجێنەكراون، لە
پارێزگای سلێمانیش لە كۆی 863 حاڵەت، 34یان جێبەجێنەكراون، لە پارێزگای دهۆكیش
لەكۆی 710 حاڵەت 35یان جێبەجێنەكراون.
هەڕەشەی ئەلکترۆنی و سکاڵا
بەگوێرەی ئامارەکە 226 سكاڵا تۆماركراون كە
پەیوەستبون بە توندوتیژی ئەلكترۆنی، لە ناویاندا زۆرترینیان كە 99 حاڵەت بووە
نوسراوە بەهۆی "خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن"، هەروەها
بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان 70 حاڵەت بووە، كە زۆرترینیان
لە پارێزگای دهۆك بووە بە 32 حاڵەت، دواتر هەولێر بە 25 حاڵەت.
پەیوەست بە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ لە
تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، 57 حاڵەت هەبووە، جارێكی تر دهۆك بە 26 حاڵەت لە پلەی
یەكەم بووە، دواتر هەولێر بە 16 حاڵەت و سلێمانی بە شەش حاڵەت.
جیابوونەوە و هاوسەرگیری بەژمارە
رێكخراوی هاریكاریی یاسایی ئامارەكانی باری
كەسێتی بۆ ساڵی 2024 بڵاوكردەوە، لەگەڵ بەراوردی بە ساڵی 2022دا كە تیایدا
دەردەكەوێت لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆك هاوسەرگیری كەمبۆتەوە.
بەپێی ئامارەكە لە ساڵی 2022دا لە پارێزگای
سلێمانی 20 هەزار و 427 حاڵەتی هاوسەرگیریی هەبووە، بەڵام كەمبۆتەوە بۆ 18 هەزار و
522 هاوسەرگیری لە ساڵی 2024دا، بە پێچەوانەوە جیابونەوە لە 5438 حاڵەتەوە
زیادیكردووە بۆ 5745 حاڵەت.
لە پارێزگای هەولێر تەنها 48 حاڵەتی هاوسەرگیری
زیادیكردووە، ئەوەش لە 17 هەزار و 543 حاڵەتەوە بۆ 17 هەزار و 591 حاڵەتبووە،
بەڵام جیابونەوە كەمیكردووە چونكە لە ساڵی 2022دا 5857 حاڵەتی هەبووە، بەڵام لە
ساڵی 2024 كەمبۆتەوە بۆ 3878 حاڵەت.
بەهەمان شێوە لە دهۆك 300 حاڵەتی
هاوسەرگیری كەمیكردووە، لە 12 هەزار و 499وە بۆتە 12 هەزار و 199، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا
جیابونەوەش كەمبۆتەوە لە 2164 حاڵەتەوە لە ساڵی 2022دا بۆتە 2023 حاڵەت لە ساڵی
2024دا.
لە ساڵی 2024دا 98 حاڵەتی رێپێدان بە ژنی دووەم
هەبووە، پارێزگای هەولێر لە پلەی یەكەمدا بووە بە 45 حاڵەت.
"نەگونجان لەگەڵ یەكتر" لە هۆكاری یەكەمی
جیابونەوەی ژن و مێرد بووە، بە 828 حاڵەت لە تەواوی هەرێمی كوردستان، دوای ئەوە "خیانەتی هاوسەرگیری" لە پلەی دووەمدایە بە 523 حاڵەت، "نەبونی ماڵی جیا و جیاوازی
تەمەن" لە پلەی سێیەم و چوارەمدان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06







دابەزێنە

