ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم: ئامانجمان پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ران بوو
کوردستان 05:10 PM - 2025-06-26
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
ئه‌مڕ‌ۆ پێنجشه‌ممه 26ی 6ی 2025 ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی چه‌ند خۆپیشانده‌رێك بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند:" به‌هۆی دۆخی ئه‌منییه‌وه زه‌مینه له‌بار نه‌بوو بۆ خۆپیشاندان و ناچاربووین بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پلانگێڕ‌ییه‌كه له‌دوو رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستگیر بكه‌ین".
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكیدا كه كۆپییه‌كی بۆ PUKMEDIA نێردراوه رایگه‌یاندوه: "پارێزگای سلێمانی هه‌میشه مه‌ڵبه‌ندی ئازادیی راده‌ربڕ‌ین و ئازادیی خۆپیشاندان و ئازادیی كار و چالاكیی سیاسیی بووه و هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانیش شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌رگیز له هیچ هه‌وڵێك درێغییان نه‌كردوه بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ناڕ‌ازی له چین و توێژه جیاوازه‌كان".
روونیشیكردوه‌ته‌وه: "وه‌ك له راگه‌یه‌نراوی پێشووماندا ئاماژه‌مان پێدابوو له‌م ماوه‌یه‌دا به‌هۆی دۆخی ئه‌منییه‌وه زه‌مینه له‌بار نییه بۆ خۆپیشاندان، ئێستاش بۆ به‌رچاوڕ‌وونی زیاتری هاووڵاتییان و خه‌ڵكی ناڕ‌ازی به‌پێویستی ده‌زانین رایبگه‌یه‌نین له رۆژانی رابردوودا به وردی ئاگاداری پیلانێكی ده‌ستێكی گێره‌شێوێن بووین، كه به‌نیاز بوون خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی خۆشه‌ویستی سلێمانی وه‌ك ده‌رفه‌تێك بقۆزنه‌وه بۆ تێكدانی ئارامی و سه‌قامگیری پارێزگاكه‌مان و له‌رێگه‌ی گێره‌شێوێنییه‌وه له‌ناو خۆپیشانده‌ران و داواكارانی هه‌ق، مه‌رامه سیاسییه‌كانی خۆیان به‌دی بهێنن".
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات: "بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م پیلانگێڕ‌ییه، به داخه‌وه ناچاربووین له دوو رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستگیربكه‌ین، كه هیچ ئاگاداری پیلانگێڕ‌ییه‌كه نه‌بوون و ئامانجی ئێمه‌ش له ده‌ستگیركردنیان ته‌نها پاراستنی گیانی ئه‌وان و خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵكی ناڕ‌ازی بوو بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك نه‌بێته قوربانی و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێمه زۆر به‌ڕ‌ێزه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كاندا كردوه، به‌ڵام به‌پێویستی ده‌زانین داوای لێبوردنیان لێ بكه‌ین و دڵنیایان بكه‌ینه‌وه كه ئه‌م هه‌وڵه‌مان ته‌نها بۆ پاراستنی خۆیان بووه و پاراستنی ئارامی شار".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕ‌وو: "هاووڵاتییانی به‌ڕ‌ێزیش ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانیش وه‌ك هه‌موو موچه‌خۆرانی به‌ڕ‌ێز ناڕ‌ازین له دواكه‌وتن و نه‌ناردنی مووچه و ده‌نگی خۆیان ده‌خه‌نه پاڵ هه‌موو ده‌نگه ناڕ‌ازییه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ركی هێزه ئه‌منییه‌كان پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری و ژیانی هاووڵاتییانه و به دڵنیاییه‌وه له‌م بواره‌شدا له هیچ هه‌وڵێك درێغی ناكه‌ین".
له‌كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم جارێكی دیكه هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كاته‌وه كه سلێمانی وه‌ك هه‌میشه مه‌ڵبه‌ندی ئازادییه‌كان ده‌مێنێته‌وه‌و هێزه ئه‌منییه‌كانیش پارێزه‌ری ئازادی و سه‌ربه‌ستی هاووڵاتییانن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

