riklam

ئێران هێرشەکانی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەکات

جیهان 07:55 PM - 2025-06-23
ساروخی ئێرانی PUKMEDIA

ساروخی ئێرانی

جیهانى

بەپێی هەواڵی بەشێک لەسەرچاوە میدیاییەکانی ئەمریکا، رەنگە  لەدوو رۆژی داهاتوودا ئێران هێرشی تۆڵەسەندنەوە لە دژی هێزەکانی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام بدات.

ئەمڕۆ 23ی6ی 2025 ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بە پشتبەستن بەچەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، واشنتن پێی وایە ئێران  بەمزوانە هێرشی تۆڵەسەندنەوە لە دژی هێزەکانی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدات.

، یەکێک لەسەرچاوەکان کە بەرپرسێکی ئەمریکییە و نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکات بەڕۆیتەرزی وتووە: واشنتن هێشتا بەدوای چارەسەرێکی سیاسیدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی تاران لە هەر هێرشێک دور بخاتەوە، لەكاتێكدا ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئەمریکا دەكات، دوای ئەوەی ئەو وڵاتە لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە هێرشی كردە سەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران.

رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ئیسرائیل بە نیازی راگرتنی جەنگە


هاوکات رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە:" دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئیسرائیل هەوڵدەدات کۆتایی بە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئێران  بهێنێت".

رۆژنامەکە لە زاری چەند سەرکردەیەکی وڵاتانی عەرەبییەوە رایگەیاندووە:" ئەمریکا بە هاوپەیمانە عەرەبییەکانی ڕاگەیاندووە کە ئەو پەیامە بە ئێران بگەیەنن کە ئیسرائیل دەیەوێت لە داهاتوویەکی نزیکدا هێرشەکانی بۆ سەر ئێران کۆتایی پێبهێنێت"، بەڵام بە وتەی سەرکردە عەرەبەکان:"هێشتا ئێران بە پێویستی دەزانێت وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە رۆژانی داهاتوودا بداتەوە".

لەلایەکی دیکەوە، سەرکردەیەکی سەربازی  ئیسرائیلی بە ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە:" ئامادەین کۆتایی بە هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران بهێنین، بەو مەرجەی ئێرانیش هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتەکەمان رابگرێت".

کەناڵی 12ی ئیسرائیلیش ئاشکرایکردووە:" تەلئەبیب لەو باوەڕەدایە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئامانجە سەربازییەکانی دژ بە ئێران بەدیدەهێنێت، بەمەش دەیەوێت کۆتایی بە هێرشەکانی بهێنێت".

کەناڵەکە دوو سیناریۆی بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکە بڵاوکردۆتەوە، کە خۆی لە راگراتنی جەنگ بە تەکلایانە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەبینێتەوە، یاخود رێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئیمزا بکرێت، بێگومان بە نێوەندگیری ئەمریکا دەبێت.

راگرتنی جەنگ بە تاکلایەنانە لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە کە بە رۆژنامەی جۆرناڵی بەریتانییان راگەیاندووە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێیان وایە لە دوای کۆتایی هاتن بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران پێویستە وڵاتەکە ئەوە قبوڵ بکات و کۆتایی بە جەنگ بهێنرێت. 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket