عەباس کازم: هێرشەکانی سەر ئێران هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕێکی هەرێمییە
عیراق 09:50 AM - 2025-06-23
واع
عەباس کازم عوبەید نوێنەری عیراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان
نوێنەری عیراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان
رایدەگەیەنێت:" بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان رەنگە ببێتە هۆی دزەکردنی
کارەساتبارانەی تیشکدانەوە لەناوچەکەدا".
عەباس کازم عوبەید نوێنەری عیراق لە وتارێکدا لەبەردەم ئەنجومەنی
ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە شەوی رابردوو سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئێران کۆبووبونەوە،
وتی:" ئەو پێشهاتانەی لە ناوچەکەدا روودەدەن، تاقیکردنەوەیەکی راستەقینەیە بۆ
سیستمی نێودەوڵەتی، کە لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان
بنیادنراوە".
راشیگەیاند:"هێرشکردن بۆ سەر ئێران هەڕەشەی هەڵگیرسانی
شەڕێکی هەرێمییە، کە گەلەکانی دەیان ساڵە ئازار دەچێژن".
عەباس کازم عوبەید ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو هەڵسوکەوتە
تاکلایەنانەی کە ئەنجوومەنی ئاسایش تێدەپەڕێنن، شکۆی ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە لاوازدەکات"، راشیگەیاند:"بەئامانجگرتنی
دامەزراوە ئەتۆمییەکان رەنگە ببێتە هۆی دزەکردنی کارەساتبارانەی تیشکدانەوە، نەک تەنها
بۆ ئەو وڵاتەی دامەزراوەی ئەتۆمی تیدایە، بەڵکو بۆ وڵاتانی ناوچەکە و دراوسێش، لەنێویاندا
عیراق".
وتیشی: "ئێمە چەندین پێشێلکاریی ئاسمانیی دووبارەمان
تۆمارکردووە، جارێکی دیکەش بەکارهێنانی ئاسمانی عیراق لە ململانێکاندا رەتدەکەینەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

