riklam

نەخۆشى نەبووەتە رێگر بۆ بەشداریکردنى لە تاقیکردنەوەکاندا

کوردستان 11:38 AM - 2025-06-22
خوێندکارەکە لە کاتى تاقیکردنەوەدا پەروەردە

خوێندکارەکە لە کاتى تاقیکردنەوەدا

پرۆسەی خوێندن

خوێندکارێکی پۆلی 12ی ئامادەیی بەهۆی نەخۆشییەوە نەیتوانى لە هۆڵی خوێندنگە بەشداری تاقیکردنەوە بکات و لە لایەن سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی رۆژئاواوە پرسیارى تاقیکردنەوەکانى بۆ برایە ماڵەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ى6ى2025 بەناز رەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی رۆژئاوا، لەگەڵ سەرپەرشتیار و مامۆستا و فەرمانبەرێک، پرسیاری تاقیکردنەوەیان بۆ ئەو خوێندکارە بردە ماڵەوە، کە بەهۆى نەخۆشییەوە نەیتوانى لە هۆڵى خوێندنگە بەشدارى تاقیکردنەوەى پۆلى 12ى ئامادەیى بکات.

رۆژی 13ی6ی2025، بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل-وە، وەزارەتی پەروەردە سەرجەم تاقیکردنەوەکان لە خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان بە خوێندنگە ناحکومییە نێودەوڵەتییەکان و تاقیکردنەوەکانی وەزاری پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە و تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی خوێندنگە حکومی و ناحکومیەکانیشی دواخست و لە ئێستادا دەست بە تاقیکردنەوەکان کراوەتەوە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket