کتێبێک کە نابێت ڕاگووزەر بڕوات
مەڵتی میدیا 04:58 PM - 2025-06-21
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ئەڵقەیەکی تر لە ئەدەبیاتی مام
ستران عەبدوڵڵا
نیاز و رێباز لە کۆکردنەوەی کەلتوور و کۆبەرھەمی
فراوانی مام جەلال لە ھەموو بوارەکان و بە ھەموو زمان و لە ھەموو بوار و قۆناغەکان
فرە و ھەمەجۆرن.
ئاخر سەرەنجام پیرەمەگرونێکی کەڵەگەتی فیکری و
سیاسیی پڕ ئەزموون هەر یەکەو لە شوێن و گۆشەنیگایەکەوە بۆی دەڕوانن، بەرزی و بڵندییەکەی
وایە هەمووان دەتوانن سەیری بکەن و لێی ڕابمێنن. ئەم روانگە و گۆشەنیگایانە ئاسایی
و پۆلبەند و قۆناغبەندین تا رۆژی گردوکۆی یەکجارەکی هەموویان دێت. یانی تا ئەو رۆژەی
کۆی بەرهەمی ئەندێشە و ئەزموونی مام جەلال چاپ دەکرێن و لەبەردەستی دەستەبژێر و کۆمەڵانی
خەڵکی کوردستان دەبن .
نیازەکان لە کۆکردنەوە و پۆلینکردن جیاوازن، بەڵام
دژی یەکیش نین. تەواوکاری یەکترین. بۆ نموونە:
-زۆر بەرھەمی مام جەلال ھەر خۆیان کتێب
بوون و بە زمانی کوردی و عەرەبی نووسراون.
واتە بە کتێبی لە دایک بوون ئەگەرچی ھەشن زنجیرە بوون دوایی لە کتیبێکدا
دوا دەسکاری کراون (بۆ نموونە کتێبی کوردایەتییەکەی) بە شێوەی نووسین ، سیمنار، کتێب
و زنجیرە هەبوون و دوایی بە رەچاوکردنی گوتاری ئاراستە بۆ ڕای گشتی عەرەبی بە عەرەبیش
دوو چاپی جیاواز هاتنە بەرهەم .
هەشن کتێب بوون و دوایش بە زنجیرە لە رۆژنامە و
گۆڤاراندا دووبارە دابەزیون.
-زۆر بەرهەمی هەن نووسین و ڤەکۆڵینن و بەسەر
بڵاوکراوەکانی (گۆڤار و رۆژنامە) پەخش
کراون.
-هەن بەزمان جیاواز و بە شیوەی جیاواز بڵاون.
لەبەر ئەو راستیانە روویداوە:
یەکەم-
کۆکردنەوە و چاپکردنی بەرهەمی مام بەشێک بووە لە ئەرکێکی ڕۆژنامەوانی کە هەر
بە ئۆرگانە ڕۆژنامەوانیەکان کراون. بۆ نموونە نووسینەکان لە ڕۆژنامەکانی کوردستانی نوێ ، خەبات ، نور و ئیتحاد . لە گۆڤارەکانی
ڕۆژی نوێ و ڕزگاری و خاک و رێبازی نوێ .گردوکۆی ئەمانە هەم ئەرکێکی ڕۆژنامەوانی و
هەم ئەرکێکی حزبیانەیە کە خۆ تەرخانی ڕۆژنامەوانی دەوێت.
دووەم : بەرھەمی کتێب نیاز لێی کۆکردنەوەی کۆششی
فکری مام جەلال و دەوڵەمەندکردنی ئەدەبیاتی حیزبایەتی و کوردایەتی بووە.
دیارە ڕێبازەکانی ئەم کارەش جیاوازن. لێرە وەک
نموونە باسی پرۆژەی کۆبەرھەمەکان دەکەم کە مەکتەب و ئینجا بۆردی ھۆشیاری سەر بە مەکتەبی
ڕاگەیاندن ڕای دەپەڕێنن. بە تایبەتی باسی هەردوو نوسخەی عەرەبی (الجبهة الوطنية
المتحدة) و نوسخەی کوردی (بەرەی نیشتمانی یەکگرتوو )دەکەم کە هەردوو خەسڵەتی (زنجیرەی
رۆژنامەوانی) و (کتێبی سەربەخۆ) و رەهەندی زمان جیاجیای بەسەردا جێبەجێ دەبێت کە لێرە
کتێبەکە بە دوو زمانە( عەرەبی و کوردی)
هەڤاڵ نەجمەدین فەقی عەبدوڵڵا وەک سەرپەرشیاری
پرۆژەکە لە پێشەکی عەرەبی(الجبهة الوطنية
المتحدة) و کوردی (بەرەی نیشتیمانی یەگرتوو) ماجەرای خەم و پەرۆشی و دیتنەوەی ئەم
سەرچاوە دەگمەنە باس دەکات کە ئەم توێژینەوەیە لە نێوان ساڵانی 1972_1973 بە زنجیرە
لە گۆڤاری (الهدف)ی فەلەستینی بڵاوکراوەتەوە. ساڵی 1973 لە بەیروت بە کتێب بڵاوی کردووەتەوە. هەڤاڵ فەقی
دەڵێ، (کتێبەکە قەدەغە بوو بێتە عێراقەوە،
بەهۆی لێکدانەوە و بۆچوونە رادیکاڵی و شۆڕشگێڕانییەکانی و دژایەتیکردنی راشکاوانەی
هەموو شێوەکانی ڕژێمە ستەمگەرە نادیموکراسیەکان و جاڕدانی بۆ دیموکراسی میللی و سۆسیالیزمی
زانستی) هێلی گشتی نووسینەکە ئەگەرچی وەکو باسێکی تیئوری بۆ هەموو ئەزمونێکی شۆڕشگێری
لە جیهان ، بە تایبەتی بۆ میللەتانی بندەست و رۆژهەڵاتەکەی خۆمان دەست دەدات. بەڵام
لەچەند شوێنێکی وردەکارتردا مام جەلال
نموونەی ئەزموونی بەرەیی عیراق و بەشداری کوردستان لەبەرە سیاسییە نیشتمانییەکان دەهێنێتەوە. ئەم کتێبە ئەندێشەی بەرایی مام جەلالە
بۆ بەرەیەکی خوازراوی کوردستانی کە دوو ساڵ دواتر و لە حوزەیرانی ١٩٧٥ لەسەر زەمینی
واقیعی کوردستان ی ن ک -ی بۆ دامەزرا . دیارە هەڤاڵان و هاورێیانی کۆمەڵە کۆدی ئەم
نووسینە فیکرییەیان پێ دەزانی بۆیە کردبویانە بەشێک لە بەرنامەی خۆڕۆشنبیرکردنیان
. هەڤاڵ نەجمەدین دەڵێ ( لەبەر ئەوە ئێمەی ئەندامانێک لە کۆمەڵەی مارکسی لینینی لە
کوردستانی ژێر دەسەڵاتی عێراقدا ناچاربووین ژمارە بە ژمارە لە گۆڤاری الهدف وە بابەتەکەی
لەبەر بگرینەوە و زۆر جار بە دەست بینووسینەوە. پاشان ئەڵقە بە دوای ئەڵقەدا بۆ هۆشیارکردنەوەی
فکری لە شانەکانی ڕێکخستن و لە ئەڵقە ڕۆشنبیرییەکانی کۆمەڵەدا لەگەڵ بابەتە فێرکارییەکانی
تردا بەکاریان بهێنین) ئینجا روونیدەکاتەوە ئەم چاپە تازەیە لە کوێوە هاتووە: (بۆ
ئەم چاپە دوبارە نوێیەی تۆیژینەوەکەی سەرۆک مام جەلال بەناونیشانی بەرەی نیشتیمانی
یەکگرتوو لەبەر ئەو هۆیانەی سەرەوە، لەبەر
ئەوەی کتێبە ئەسڵیەکەمان دەست نەکەوتووە بە ناچاری پشتمان بە کۆپییەکی زۆر کۆن بەست
کە هەر ئەوەشمان دەست کەوتبوو کە تایپ کرابووەوە) .
لەبەر هەموو ئەو ماجەرایە (چاومان لەوەیە پشکنین
و بەدواداچوونی بۆ بکرێت تا ئەو کاتەی نوسخەی یەکەمی کتێبەکە بەدەست دەهێنین)
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06






.jpg)
دابەزێنە

