كۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی دواخرا
عیراق 11:37 AM - 2025-06-19
PUKMEDIA
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق
هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بۆ بڕیاردان لەسەر سكاڵای ژمارەیەك فەرمانبەر، لەبارەی راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كۆببێتەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا و ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت: "دواخستنی كۆبوونەوەكە، بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی دادگا بووە".
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ 19-6-2025، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بۆ بڕیاردان لەسەر سكاڵای ژمارەیەك فەرمانبەر، لەبارەی راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كۆببێتەوە، بەڵام دانیشتنەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا".
"بەپێی ئەو زانیاریانەی لە یەكێك لە دادوەرانی دادگای باڵای فیدراڵی عیراقەوە وەرمگرتووە، بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی دادگای فیدراڵییەوە، كۆبوونەوەی دادگاكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا"چرۆ حەمەشەریف وايوت.
هاوكات د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەرچەندە بەهۆی نەبوونی نیسابی پێویستەوە كۆبوونەوەكەی دادگای فیدراڵی ئەنجام نەدرا، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو دادگاكە لەبارەی راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كۆببێتەوە".
ئەمەش لە كاتێكدایە، رۆژی 1ی6ی2025، فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵی عیراق سكاڵایان دژی پێنەدانی مووچەكانیان تۆماركرد و داوایان كرد خەرجكردنی مووچە لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا بەردەوامبێت و دادگاكە فەرمانی وەلائی دەربكات و وەزارەتی دارایی عیراق پابەند بكات بە جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی كە تێیدا هەریەك لەسەرۆكوەزیرانی عیراق و سەرۆكوەزیران هەرێمی كوردستان پابەند دەكات مووچەی سەرجەم فەرمانبەران تەوتین بكرێت، لە وەڵامدا دادگای فیدڕاڵیش رایگەیاند:"لە نزیكترین كاتدا بڕیار لەبارەی داواكارییەكەوە دەدەین".
سكاڵاكەی فەرمانبەرانی هەرێم كە بە ژمارە (104/ فیدراڵی/2025) تۆماركراوە، پشت بەستە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بە ژمارە 224 و یەكخراو بە ژمارە 269ـی فیدراڵی 2023 لە 21ی2ی2024.
وەزارەتی دارایی عیراق، رۆژی 28ی5ی 2025، حكومەتی هەرێمی كوردستانی ئاگادار كردەوە لەوەی چیدیكە ناتوانێت لە ناردنی پارەی مووچە بەردەوام بێت، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گێڕایەوە كە هەرێم بڕی پشكی دیاریكراوی خۆی لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە، لە بەرامبەریشدا، فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی 1ی6ی2025، لە دادگای فیدڕاڵی سكاڵایان تۆماركرد و داوایان كرد خەرجكردنی مووچە لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا بەردەوام بێت و دادگای فیدڕاڵی فەرمانی وەلائی دەربكات و وەزارەتی دارایی عیراق پابەند بكات بە جێبەجێكردنی بڕیارەی دادگا و ناردنی مووچە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

