riklam

حاڵەتێکی تووشبوون بە تایخوێنبەربوون لەسلێمانی دەستنیشانکرا

کوردستان 08:38 PM - 2025-06-16
لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی

لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی

تایخوێنبەربوون

 حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تایخوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا، کە پیاوێکی دانشتووی شاری سلێمانی/ چوارچرایە و تەمەنی ( 41 ) ساڵانە.

لەڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند:" حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تایخوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا، کە پیاوێکی دانشتووی شاری سلێمانی/ چوارچرایە و تەمەنی ( 41 ) ساڵانە، لەڕێگای بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبووەوە، توشبووە دوای گومانلێکردن بە نەخۆشی تایخوێنبەربوون و بوونی نیشانەکانی و چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی گیراوەتەبەر، لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و تا ئێستا باری تەندروستی جێگیرە".

"داوا لە هاووڵاتیان دەکەین و جەخت دەکەینەوە لەسەر جێبەجێکردنی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە، یان بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن"، لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە:"تا ئێستا دوای بوونی چەندین حاڵەتی گومانلێکراوی نەخۆشی تایخوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان و هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومانلێکراوان لەماوەی دوو مانگی رابردوو، دەرەنجام تەنها شەش حالەت دەسنیشانکراون و پشتڕاستکراوەتەوە، کە بەداخەوە حاڵەتێکیان لەبەر قورسی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا و حاڵەتەکانی دیکە بەتەواوی چاکبوونەتەوە و لە نەخۆشخانە دەرچوون".


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket