riklam

پزیشکیان: هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نادەین

جیهان 09:27 AM - 2025-06-16
دیمەنی ئێران FP

دیمەنی ئێران

جیهانى

سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت:"ئیسرائیل ناتوانێت ئێران شکست پێبهێنێت"، دەشڵێت:" بەپشتبەستن بە سیاسەتەکانی رێبەری شۆڕشی ئیسلامی هەوڵی هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی نادەین و ئەمەش باوەڕێکی پتەومانە".

 مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران، لە میانی بەشداریکردنی لە پەرلەمانی وڵاتەکە،رایگەیاند:" ئێران وڵاتێکی دەستدرێژیکار نییە، بۆیە لەهەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی ناوخۆیی هەیە بۆ  وەستانەوە بەرامبەر دەستدرێژیی".

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئیسرائیل ناتوانێت لەڕێگەی کوشتن و تیرۆرەوە شکستمان پێبهێنێت و هێزەکانمان بەرامبەر ئەم ترسنۆکانە دەوەستنەوە، بەپشتبەستن بە سیاسەتەکانی رێبەری شۆڕشی ئیسلامی هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نادەین و ئەمەش باوەڕێکی پتەومانە".

 پزیشکیان راشیگەیاند: "ئێمە نەبووین وازمان لە دانوستانەکان هێنا و ئەوەی داوای دەکەین مافی یاسایی خۆمانە، هیچ کەس ناتوانێت مافی سوودمەندبوونمان لە وزەی ئەتۆمی لەپێناو بەرژەوەندی گەلەکەمان لێبستێنێتەوە".

وتیشی:"ئەمریکا بە ڕێگەدان بە ئیسرائیل بۆهێرشکردنە سەرمان، پراکتیزەی قسەی ناشرین و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکات، بەڵام ئێمە خۆڕاگرین و لە هیچ ناترسین، داواش لە گەلەکەمان دەکەین لەم قەیرانانەدا سەبر بگرن".


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket