پەرلەمانتارێك: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بۆ مووچەخۆران یەكلاكەرەوە دەبێت
کوردستان 01:56 PM - 2025-06-15
PUKMEDIA
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق
پێشبینی دەكرێت لەم هەفتەیەدا دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بەڕێوەبچێت و ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیش دەڵێت: "بڕیارەكانی دادگاكە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دڵخۆشكەر دەبن"، دەشڵێت: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر ئاستی باڵا لە بەغدا، دوور لە زمانی زبر هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی دەدات".
بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دڵخۆشكەر دەبن
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەبەر ئەوەی بەشێك لە دادوەرانی ئەندامانی دادگای فیدراڵی بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج لەوڵاتی سعودیەن، ئەگەر گرژی و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و داخستنی فڕۆكەخانەكانی عیراق نەبێتە بەربەست لە بەردەم گەڕانەوەیان، ئەوا سبەینێ دوو شەممە دادگاكە دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات، ئەگەر نەشیانتوانی لە كاتی دیاریكراودا بگەڕێنەوە، ئەوا هەر كاتێك كە گەڕانەوە بۆ رۆژی دواتر دانیشتنی دادگاكە بەڕێوەدەچێت".
"بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە دادگای فیدراڵییەوە پێماندراوە، لەم هەفتەیەدا دانیشتنەكەی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بەڕێوەدەچێت و چاوەڕوان دەكرێت بڕیارەكەیان دڵخۆشكەر بێت و بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدەن،" سروە محەمەد وادەڵێت.
راشیگەیاند: "دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، هەمیشە لە بەرژەوەندی گشتی و مووچەخۆران و هاووڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە و هیچ كاتێك دژیان نەبووە، بۆیە گەشبینین كە ئەمجارەش بڕیارەكەی لە بەرژەوەندی مووچەخۆران بێت".
ئەندامەكەی فراكسیۆنی یەكێتی راشیگەیاند: "وەك فراكسیۆنی یەكێتی و نوێنەرانی یەكێتی لەبەغدا و وەزیرەكانمان لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و لەسەر ئاستی سەركردایەتی یەكێتیش، هەمشە بە دیالۆگ و دوور لە زمانی زبر هەوڵی جدیمان بۆ چارەسەركردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم داوەو پێویستە هەموو لایەنە كوردستانییەكانیش لە رێگەی دادوەرانی كورد لە دادگای فیدراڵی و وەزیرە كوردەكانەوە هەموو هەوڵێك بۆ بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بدەن".
سەرۆككۆمار: چارەسەری كۆتایی بۆ خەرجكردنی مووچەی بدۆزرێتەوە
هاوكات هەر لەچوارچێوەی هەوڵەكان بۆ چارەسەری كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم، د.لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عیراق پێشوازی لە جاسم محەمەد عەبود سەرۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵی كرد و سەرۆككۆمار تەئكیدی لە گرنگی چارەسەری كۆتایی بۆ خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كردەوەو رایگەیاند: "گرنگە بە پشتبەستن بە دەستوور و یاسا و بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی، چارەسەری كۆتایی بۆ خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆران و ئەم دۆسیە مرۆییە بدۆزرێتەوە".
پێدەچێت بڕیارەكەی دادگا هەردوو حكومەت ناچار بە گفتوگۆ بكات
پێشتریش كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "رەنگە بڕیارەكانی دانیشتنەكەی ئەمجارەی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، لەسەر سكاڵاكەی فەرمانبەران، لەبارەی راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، هەردوو حكومەت ناچار بە گفتوگۆ بكات و كێشەكە لەبەرگە سیاسییەكەی دەربهێنێت و بیكاتە چواچێوەیەكی دەستووری و یاساییەوە".
"دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لە سكاڵای ژمارە 224 و یەكخراو لە 269 لە 2023 بڕیاری داوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، بۆیە ئاسا نییە پێچەوانەی بڕیاری خۆی بڕیار بدات" كاروان یاروەیس وایوت.
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی راشیگەیاند:"بڕیاری دادپەروەرانەی دادگا دەتوانێت كێشەكە لەبەرگە سیاسییەكەی دەربهێنێت و بیكاتە چواچێوەی دەستووری و یاسایی و دارایی و ژمێریاری و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراقیش لەو فشارە سیاسیانەی لەسەرێتی قووتار بكات".
ئەمەش لە كاتێكدایە، رۆژی 1ی6ی2025، فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵی عیراق سكاڵایان دژی پێنەدانی مووچەكانیان تۆماركرد و داوایان كرد خەرجكردنی مووچە لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا بەردەوامبێت و دادگاكە فەرمانی وەلائی دەربكات و وەزارەتی دارایی عیراق پابەند بكات بە جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی كە تێیدا هەریەك لەسەرۆكوەزیرانی عیراق و سەرۆكوەزیران هەرێمی كوردستان پابەند دەكات مووچەی سەرجەم فەرمانبەران تەوتین بكرێت، لە وەڵامدا دادگای فیدڕاڵیش رایگەیاند:"لە نزیكترین كاتدا بڕیار لەبارەی داواكارییەكەوە دەدەین".
سكاڵاكەی فەرمانبەرانی هەرێم كە بە ژمارە (104/ فیدراڵی/2025) تۆماركراوە، پشت بەستە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بە ژمارە 224 و یەكخراو بە ژمارە 269ـی فیدراڵی 2023 لە 21ی2ی2024.
سكاڵاكەی فەرمانبەرانی هەرێم لەكاردانەوەی نووسراوەكەی تەیف سامی وەزیری دارایی عیراقدا بوو، كە رۆژی 28ی5ی2025، ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نوێنەرایەتی حكومەتی كردبوو، تێیدا رایگەیاندبوو، كە وەزارەتی دارایی چیدیكە مووچە بۆ هەرێمی كوردستان نانێرێت و هۆكارەكەشی بۆ تەواو بوونی پشكی هەرێم گێڕابووەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
10:26 AM - 2026-01-11 -
لە شێخ مەقسوود ئاگربەستی کاتی راگەیەندرا
11:24 PM - 2026-01-10 -
خانمی یەكەمی عیراق: جیهان لە پرسی ئاشتیدا گیرۆدەی دووڕووییەكی قووڵی نێودەوڵەتییە
11:00 PM - 2026-01-10 -
وەزیری رۆشنبیری جەختیکردەوە رۆشنبیر و ئەدیب و نووسەران کۆمەڵی کوردەواریان پێشخستووە
08:27 PM - 2026-01-10
ئەمانەش ببینە
مەزڵوم عەبدی: گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئاگربەست لە حەلەب
09:41 AM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
09:19 AM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان
10:32 PM - 2026-01-10
زۆرترین خوێنراو
-
وەزیری رۆشنبیری جەختیکردەوە رۆشنبیر و ئەدیب و نووسەران کۆمەڵی کوردەواریان پێشخستووە
کوردستان 08:27 PM - 2026-01-10 -
سەرکەوت زەکی: کۆچی چێنەری عەلی جۆڵا خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ میللەتەکەمان و یەکێتی
کوردستان 07:33 PM - 2026-01-10 -
میدیای عەرەبی لە حەڵەب
بیروڕا 06:24 PM - 2026-01-10 -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ: لەحەلەب شەڕ بەردەوامە
کوردستان 05:17 PM - 2026-01-10 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندەکانی کەرکوک-سەڵاحەدین کۆبووە
کوردستان 02:56 PM - 2026-01-10 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 12:38 PM - 2026-01-10 -
هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دژی هێرشی چەکدارەکانی سوریا خۆپیشاندان رێکدەخەن
کوردستان 12:13 PM - 2026-01-10 -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شێخ مەقسود بەرپەرچی چەکدارەکان دەدەنەوە
کوردستان 10:51 AM - 2026-01-10





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

