riklam

ئێران: هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل 60 شوێنیان گرتووەتەوە

جیهان 12:39 PM - 2025-06-13
ئاڵای ئێران میدیا ئێرانییەکان

ئاڵای ئێران

كۆماری ئیسلامی ئێران

مانگی سووری ئێران رایدەگەیەنێت:" لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سوپای ئیسرائیل لانیکەم 60 شوێنی جیاوازی لە هەشت پارێزگای ئێران بۆردومان کردووە".

لەڕاگەیەندراوێکدا مانگی سووری ئێران رایگەیاند:" لە ئێستادا 134 تیم کە 669 فریاگوزارییان تێدایە، لە زیاتر لە 60 شوێنی زیانلێکەوتوو لە هەشت پارێزگای ئێران کە بریتین لە تاران، ئازەربایجانی رۆژهەڵات، ئازەربایجانی رۆژئاوا، ئیسفەهان، ئیلام، کرماشان، مەرکەزی، هەمەدان، خوزستان، و کوردستان هاوکاری پێشکەش دەکەن".

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هیچ وردەکارییەکی لەبارەی رادەی وێرانکارییەکە و ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەنجامی هەڵمەتەکانی ئیسرائیل نەخراوەتەڕوو.

هاوکات سوپای رژێمی زایۆن-یش رایگەیاند:" دەیان ئامانجیان لە ئێران پێکاندووە و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو ئامانجانە پەیوەندییان بە بەرنامەی ئەتۆمی و دامەزراوە سەربازییەکانی ئێرانەوە هەیە".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "گەلێک وەک شێر"، کە ئامانجی پووچەڵکردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانە بە 200 فڕۆکە هێرشییان کردە سەر ئێران.

PUKMEDIA/ سەرچاوە RT

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket