دارایی عیراق به‌شی دووه‌می پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران خه‌رج ده‌كات
کوردستان 06:46 PM - 2025-06-12
میدیاکان
سایلۆى گەنم
به‌شی دووه‌می شایسته داراییه‌كانی گه‌نمی جووتیاران به بڕ‌ی 500 ملیار دینار خه‌رجده‌كرێت و رێوشوێنه یاسایی و داراییه‌كانی ته‌واوكراوه و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق-یش ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕ‌یوه.
ئه‌مڕ‌ۆ 12ی6ی2025 وه‌زاره‌تی دارایی عیراق رایگه‌یاند:"ره‌زامه‌ندی دراوه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی 500 ملیار دینار بۆ شایسته‌ی دارایی وه‌ك به‌شی دووه‌می گه‌نمی جوتیاران له 2025".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به دابه‌شكردنی ئه‌و شایسته داراییه‌ی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت و رێوشوێنه داراییه‌كانیش ته‌واوكراون وه‌ك له‌پابه‌ندبوون بۆ پاڵپشتیكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ و دابینكردنی شایسته‌ی دارایی و هاندانی كه‌رتی كشتوكاڵدا هاتووه".
"ئه‌و بڕ‌ه پاره‌یه به‌پێی رێوشوێنه داراییه‌كان خه‌رج ده‌كرێت و دڵنیایی ده‌درێت كه راسته‌وخۆ به‌بێ دواكه‌وتن خه‌رجبكرێت و بگه‌یه‌نرێته ده‌ستی ئه‌و جوتیارانه‌ی كه به‌یاسایی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانیه‌وه به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌مساڵیان لێوه‌رگیراوه" له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا واهاتووه.
هاوكات، به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه جوتیارانیش ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه زیاتر له‌و بڕ‌ه گه‌نمه‌ی بۆیان دیاریی كراوه نه‌به‌نه سایلۆكان، چونكه ده‌بێته هۆی دواكه‌تنی پڕ‌ۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم.
هه‌تا رۆژی 9ی 6ی 2025 د.حه‌یده‌ر نوری گه‌رعاوی به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتی بۆ بازرگانی دانه‌وێڵه له وه‌زاره‌تی بازرگانی رایگه‌یاندبوو: "هه‌تا ئێستا 3.4 ملیۆن تۆن گه‌نم وه‌رگیراوه".
هه‌روه‌ها رۆژی 10ی6ی2025، وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردو بڕ‌یاره له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه 158 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌جوتیارانی هه‌ردوو پارێزگاكه وه‌ربگیرێت.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا ئه‌مڕ‌ۆ 12ی6ی2025 پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستیپێكردو به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی دانه‌وێڵه‌ی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، كه" سایلۆكانیان له‌ئه‌مڕۆوه ده‌ست به‌وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی سنوری هه‌ولێر ده‌كه‌ن و پرۆسه‌كه 45 رۆژ ده‌خایه‌نێت".
وا بڕ‌یاره ئه‌م ساڵ وه‌زاره‌تی بازرگانیی عیراق تۆنێك گه‌نم به 850 هه‌زار دینار له‌جوتیاران بكڕ‌ێته‌وه، كه به‌شێوه‌ی به‌راوه، ئه‌و گه‌نمه‌یشی به‌شێوازی دێمی به‌رهه‌مهێنرابێت، بۆ هه‌ر تۆنێك 800 هه‌زار دیناری دیاریی كردوه.
به‌هۆی كه‌م بارانی و وشكه ساڵییه‌وه به‌رهه‌می ئه‌مساڵی جوتیاران به‌تایبه‌ت له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی گه‌نمدا زۆر كه‌می كردوه به‌شێوه‌یه‌ك له عیراق نزیكه‌ی ملیۆنێك و 700 هه‌زار تۆن و له هه‌رێمی كوردستانیش نزیكه‌ی 800 هه‌زار تۆن گه‌نم به‌راوورد به ساڵانی رابردوو كه‌می كردووه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
05:08 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
10:49 AM - 2026-03-13 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
01:53 PM - 2026-03-13
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
10:30 AM - 2026-03-13
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
09:38 AM - 2026-03-13
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-03-13
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
ی ن ک 05:08 PM - 2026-03-13 -
سەرۆک بافڵ: نابێت کورد ببێتە سەرى رمی جەنگ
کوردستان 02:58 PM - 2026-03-13 -
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
کوردستان 01:53 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
کوردستان 10:49 AM - 2026-03-13 -
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
عیراق 10:30 AM - 2026-03-13 -
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
کوردستان 09:38 AM - 2026-03-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-13







دابەزێنە

