پەرلەمانتارێک: هەوڵی چارەسەری کێشەکانی فۆڕمی ئەلکترۆنی خۆراک دەدەین
کوردستان 11:28 AM - 2025-06-12
PUKMEDIA
بەدرییە حسێن ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتی
هاووڵاتیان بۆ
پڕکردنەوەی کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک پێویستییان بە کارتی نیشتمانیی هەیە و بۆ
دەرکردنی کارتەکەش کاتێکی زۆر پێویستە، ئەمەش نیگەرانی بەشێکی زۆری هاووڵاتیانی
لێکەوتووەتەوە، پەرلەمانتارێکی یەکێتی-ش لەبەغدا دەڵێت:" لەهەوڵداین بۆئەوەی
ئەو کێشانەی لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلکترۆنی خۆراک-دا رووبەڕوی هاووڵاتیان
دەبێتەوە چارەسەربکەین".
بەدرییە حسێن ئەندامی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" لەسەر داوای هاووڵاتیان
بەدواداچوونم بۆ پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک کردووە و لەهەوڵداین بۆ
چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی هاووڵاتیان رووبەڕویان دەبێتەوە".
"بەشێکی زۆر لەهاووڵاتیان
کارتی نیشتمانییان نییە، کە ئەمەش مەرجێکی سەرەکییە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی
ئەلیکترۆنی خۆراک، هاوکات دەرهێنانی کارتەکەش کاتێکی زۆری پێویستە، بۆیە داوامان
لەلایەنە پەیوەندیدارەکانی عیراق کردووە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە درێژ بکەنەوە
یاخود پەلە بکرێت لە راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتمانیی"،بەدرییە حسێن وایوت .
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران
وتیشی:" بەشێکی دیکە لەهاووڵاتیان کە خاوەنی منداڵی تازە لەدایکبوون، یاخود
کەسێک لە خانەوادەکەیان کۆچیدوایی کردووە و کارتی نیشتمانیی نییە، بەپێی مەرجەکانی
پڕکردنەوەی فۆڕمەکە پێویستە کارتی نیشتمانییان بۆ دەربکەن، بۆ چارەسەرکردنی ئەم
کێشانەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عیراق لەهەوڵی چارەسەرکردنی
کێشەکانداین".
فۆڕمی ئەلیکترۆنی کۆبوونی خۆراک لە 5ی6ی2025 بۆ هاووڵاتیانی پارێزگای
سلێمانی و هەولێر و دهۆک کاراکرا و تا 5ی7ی2025 کارا دەبێت، هەر کەس لەو ماوەیەدا
هەژمار دروستنەکات، بەشەخۆراکەکەی رادەگیرێت، فراکسیۆنی یەکێتیش لەهەوڵی درێژکردنەوەی
ماوەکەیدایە.
چەند زانیارییەک لەسەر پڕکردنەوەی فۆڕمەکە:
ئەو کەسانەی تازه
هاوسەرگیریان کردووە و فۆڕمی خۆراکیان بۆ جیا نەکراوەتەوە پێویستە لەسەر فۆڕمی ماڵی
باوکیان ئەپدەیتی زانیارییەکان بکەنەوە، هاوکات ئەو خێزانانەی منداڵیان لە سەر
فۆڕمی خۆراک تۆمارنەکراوە یان هەر جۆرە مامەڵەیەکیان هەیە، پێویستە چاوەڕێ بکەن تا
بەشی خزمەتگوزاری لە بەرنامەکەدا چالاک دەکرێت، مەرجی سەرەکی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەش
هەبوونی کارتی نیشتمانیی سەرجەم ئەندامانی خێزانە.
بەڤیدیۆ.. بۆ زانیاری لەسەر چۆنێتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کلیک لێرە
بکە...
لینكی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک بۆ مۆبایلی ئایفۆن
https://apps.apple.com/.../%D8%A7%D9%84%D8.../id6447293797
لینكی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک بۆ مۆبایلی ئەندرۆید
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.ht.iq
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

