یهك تۆن گهنم به 850 ههزار دینار لهجوتیارانی ههرێم وهردهگیرێت
کوردستان 11:05 AM - 2025-06-10
تایبەت
دروێنەی گەنم
ئەمڕۆ10ی6ی2025، وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگاکانی هەرێمی
کوردستان دەستیپێکرد و بۆ هەر تۆنێکیش800 بۆ 850 هەزار دینار دەدرێتە جوتیاران.
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لە کاتی دەستپێکردنی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی
پیرەمەگرون بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن، ئاماژەی بەوەکرد:" لە ئەمڕۆوە پرۆسەی
وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و بەڵێن بە جوتیاران دەدەین
کە داکۆکیکاری مافەکانیان بین".
" بۆ هەر تۆنێک حکومەتی عیراق850 هەزار
دیناری دیاریکردووە، بڕیاریشە 400 هەزار تۆن گەنم بۆ ئەمساڵ لە جوتیارانی هەرێم
وەربگیرێت، هاوکات بەهۆی شوێنە جوگرافییەکەیەوە پارێزگای سلێمانی گرنگی زۆری هەیە
لەسەر ئابوری عیراق و گەنمێکی زۆری تێدا بەرهەمدەهێنرێت"، دیلان غەفور وایوت.
لە سلێمانی و هەڵەبجە
158 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەردوو پارێزگاکە وەردەگیرێت و بەرێوەبەری سایلۆکانی
سلێمانیش دەڵێت:" ئەو بڕە گەنمەی دیاریکراوە بەبێ گرفت لە جوتیارانی هەر دوو
پارێزگاکە وەردەگێرێت".
نەسرین ئەحمەد بەڕێوەبەری
سایلۆکانی سلێمانی ئاشکرایکرد:" لە سنووری پارێزگای سلێمانی 145 هەزار تۆن گەنم و لە
پارێزگای هەڵەبجەش 13 هەزار تەن وەردەگیرێت".
وەرگرتنی گەنم بەپێی ناوچەکان دەبێت
بەڕێوەبەرایەتی
بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانییش لە راگەیەندراوێکدا مەرجەکانی وەرگرتنی گەنمی ئاشکرا
کرد و دەڵێت:" ئەمساڵیش وەک ساڵی رابردوو پڕۆسەی کڕینی گەنم ناوچە بە ناوچە ئەنجام
دەدرێت".
بەپێی راگەیەندراوەکە،
ئەمڕۆ تەنها جوتیارانی سنوری هەردوو بەشی
کشتوکاڵی پیرەمەگرون و تانجەرۆ(عەربەت) دەتوانن گەنمەکانیان بهێنن، جوتیارانی بەشە کشتوکاڵیەکانی دیکە رێگایان پێ
نادرێت".
بەگوێرەی زانیارییەکانی PUKMEDIA کە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەی
وەرگرتووە ئەمساڵ نرخی گەنم بەراورد بە ساڵی رابردوو جیاوازە، هەر تۆنێک گەنمی بەراو
بە 850 هەزار دینار و گەنمی دێمیش بە 800 هەزار دینار دیاریکراوە و بەغدا بودجەی گەنمەکەی
تەرخان کردووە، هەرکاتێک نێردرا، ئەوا پارەکەشی بەسەر جوتیاراندا دابەش دەکرێت کە گەنمیان لێوەرگیراوە.
ئەمساڵ 400 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رۆژی 12ی5ی2025 رایگەیاند:"حکومەتی عیراق
بڕیاریرداوە بۆ ئەمساڵ 6 ملیۆن تۆن گەنم لەسەرتاسەری عیراق لەجوتیاران وەربگرێت،
لەکاتێکدا ساڵی رابردوو 8 ملیۆن تۆنی وەردەگرت".
راشیگەیاند:"ساڵی رابردوو 700 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی
هەرێمی کوردستان وەەرگیراوە، لەکاتێکدا ئەمساڵ 400 هەزار تۆن وەردەگیرێت و بڕەکەی
300 هەزار تۆن کەمیکردووە، هەوڵەکانیشمان بەردەوامە بۆ ئەوەی عیراق ساڵانە بڕێکی
زیاتر گەنم لەجوتیاران وەربگرێت".
هۆکاری کەمبوونەوەی بڕی گەنم کەشوهەوایە
غەریب ئەحمەد ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لەفراکسیۆنی یەکێتی بە وێبسایتی
رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند:" ئەمساڵ بەهۆی کەشوهەواو کەمبوونەی ئاو، بەشێوەیەکی گشتی لەعیراق
رێژەی بەرهەمهێنانی گەنم کەمبووەتەوە، هەربۆیە عیراق بڕیاریداوە رێژەیەکی کەمتر
گەنم لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق وەربگرێت، کە ئەمەش بەڕێککەوتن و چەند جارێک
گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم کراوە".
" تائێستاش وەک فراکسیۆنی یەکێتی و بەندە وەک
ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق چاودێری وردی ئەم بابەتە
دەکەین، ئەگەر بزانین ئەو رێژەیەی بۆ هەرێم دیاریکراوە هۆکاری تری هەیە بێدەنگ
نابین، هاوکات داواش لەوەزارەتی بازرگانی عیراق دەکەین پەلە بکات لەپێدانی پارەی
جوتیاران، سەرەڕای ئەوەی پلانمان دەبێت بۆ ساڵی داهاتوو لە ئەگەری هەر
گۆڕانکارییەکی کوشوهەوا"، غەریب ئەحمەد وایوت.
ساڵی رابردوو، تەواوی گەنمی جوتیاران وەرنەگیرا
ساڵی رابردوو بڕیاربوو 700 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگیرێت،
بەڵام بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:" بڕی 685 هەزار و 974
تۆن وەرگیرا،کە لە سلێمانی 277 هەزار و459 تۆن و لە هەولێر 222 هەزار و 159 تۆن و
دهۆکیش 186 هەزار و 355 تۆن وەرگیرا".
راشیگەیاندووە:" کۆی
گشتیی پارەی شایستەی جوتیاران نزیکەی (590) ملیار دینار بووە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
05:59 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامهنووسێكی میسری: كوردهكان دهبوو دهوڵهتی خۆیان ههبێت
02:39 PM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
10:26 AM - 2026-01-11
ئەمانەش ببینە
سهرۆك بافڵ و نوری مالیكی جهختیان لهدیدی هاوبهش بۆ پێكهێنانی حكومهت كردهوه
01:38 PM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بە ستراتیژی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکات
11:35 AM - 2026-01-11
مەزڵوم عەبدی: گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئاگربەست لە حەلەب
09:41 AM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
09:19 AM - 2026-01-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
کوردستان 09:19 AM - 2026-01-11 -
لە شێخ مەقسوود ئاگربەستی کاتی راگەیەندرا
کوردستان 11:24 PM - 2026-01-10 -
خانمی یەكەمی عیراق: جیهان لە پرسی ئاشتیدا گیرۆدەی دووڕووییەكی قووڵی نێودەوڵەتییە
کوردستان 11:00 PM - 2026-01-10 -
سەرۆک بافڵ: توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان
کوردستان 10:32 PM - 2026-01-10 -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بەرامبەر جینۆسایدی گەنجان داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکات
کوردستان 10:18 PM - 2026-01-10 -
وەزیری رۆشنبیری جەختیکردەوە رۆشنبیر و ئەدیب و نووسەران کۆمەڵی کوردەواریان پێشخستووە
کوردستان 08:27 PM - 2026-01-10 -
سەرکەوت زەکی: کۆچی چێنەری عەلی جۆڵا خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ میللەتەکەمان و یەکێتی
کوردستان 07:33 PM - 2026-01-10 -
میدیای عەرەبی لە حەڵەب
بیروڕا 06:24 PM - 2026-01-10



.jpg)
.jpg)


دابەزێنە

