شارەزایەكی یاسایی: پێدانی قەرز و سولفە بە هەرێم دەستوورییە
کوردستان 12:13 PM - 2025-06-03
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
شارەزایەكی یاسایی رایدەگەیەنێت: "پێدانی پارە بە هەرێمی كوردستان بەشێوەی قەرز بێت یاخود سولفە، یەكێكە لە دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و هیچ پێشێلكارییەكی یاسایی و دەستووری تێدا نییە و دژی یاسا و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیش نییە".
عەلی ئەلتەمیمی شارەزای یاسایی بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەپێی دەستووری عیراق، حكومەتی فیدراڵی دەتوانێت قەرز یاخود سولفە بە هەرێم بدات بۆ ئەوەی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی پێدابەش بكات و ئەو بڕیارە دژی هیچ یاسا و بڕیارێكی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق نییە".
"پاش پێدانی قەرز بێت یاخود سولفە بە هەرێمی كوردستان، هەردوو حكومەت دەتوانن بەپێی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی عیراق، لەسەر داهاتی نەوتی و نانەوتی رێكبكەون و دواتر بڕی ئەو پارەیە لە پشكی هەرێمی كوردستان ببڕدرێت" عەلی ئەلتەمیمی وادەڵێت.
وتیشی: "ئەم قەرزە هیچ پێشێلكارییەكی یاسایی و دەستووری تێدا نییە و یەكێكە لە دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، هاوكات یەكەمجاریش نییە سولفە بە هەرێم دەدرێت، پێشتریش حكومەتی محەمەد شیاع سودانی بۆ دابەشكردنی مووچە، چەند جارێك پارەی بەشێوەی سولفە بە هەرێمی كورددستان داوە".
عەلی ئەلتەمیمی راشیگەیاند: "پێدانی پارە بە هەرێمی كوردستان، بەشێوەی قەرز بێت یاخود سولفە چارەسەرێكی كاتییە بۆ كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بەتایبەت كە ئێستا هاووڵاتیان لە جەژنی قوربان نزیك بوونەتەوە و پێویستی زیاتریان بە مووچەیە".
پێشتریش كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەوێبسایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەپێی یاسا و دەستووری عیراق، حكومەتی فیدراڵی دەتوانێت بڕێك پارە لە شێوەی قەرز یاخود سولفە بۆ هەرێم بنێرێت".
هاوكات ئەمڕۆ 3-6-2025، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆدەبێتەوە و یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەش گفتوگۆكردن دەبێت لەبارەی پێدانی پارە بە هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 28ی5ی2025 وەزیری دارایی عیراق بڕیاریدا چیتر مووچە بۆ هەرێم نەنێرێت، هۆكارەكەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی كە پشكی هەرێم لەبودجەی سێ ساڵی رابردوو، كە لەپەرلەمانەوە پەسند كراوە بۆ ساڵەكانی 2023 و 2024 و 2025 تەواوبووە، بەشێك لە لایەنە كوردستانیەكانی-ش بڕیارەكەیان بەنادەستووری ناوبرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

