ژن و یەکێتی لە پێنج دەیەدا
بیروڕا 10:07 AM - 2025-05-31
PUKMEDIA
بدریە حاجی حسێن خۆشناو
لە مێژووی پێنج دەیەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، ڕۆڵی ژن نەک تەنها وەک بەشێک لە کۆمەڵگا، بەڵکوو وەک سیمایەکی سەرەکی لە پڕۆسەی ئازادی و گەشەسەندن سەری هەڵداوە. پرسی ژن لە نەخشەی سیاسیی یەکێتیدا، هەم وەک کەسایەتیی کاریگەر و هەم وەک پێگەیەکی هۆکارییە سیاسییە تایبەتمەندەکان نەخشی گەورەی خۆی هەبووە.
هەردەم دەبێت ئاماژە بەم ڕاستییە بکەین کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەهۆی ئامادەبی بەردەوامی دادە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد وەک کەسایەتیێکی نمونەیی و تێکۆشەر، توانیویەتی ئەلگۆیەکی جیاواز لە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی ژن پێشکەش بکات. هێرۆخان نەک تەنها وەک هاوسەری سەرۆک مام جەلال بەڵکوو وەک کەسایەتیێکی سەربەخۆ و کاریگەر، دەرگای جیاوازێکی بۆ بەشداری ژن لە سیاسەت و فەرهەنگ کردەوە.
ڕۆڵی هێرۆخان لە یەکێتیدا بە چوار بواری سەرەکییەوە دیارە: یەکەم، بەشداری رووتی لە خەباتی شاخدا لە هەشتاکان، دووەم، بەڕێوەبردنی دەزگا فەرهەنگی و رۆشنبیرییەکان وەک خاک و کوردسات، سێیەم، دامەزراندنی ڕێکخراوی مناڵپارێزیی کوردستان و پشتگیرکردنی چالاکیی ژنان. چوارەم ڕۆڵی لە دامەزراندن و پاڵپشتی کردنی یەکێتی ژنانی کوردستان، ئەم نموونانە بوون بەکانزایەکی زۆر فراوان بۆ نەسڵی دوای خۆی لە ژنانی یەکێتی.
سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی لە درێژایی کاری سیاسییەکەیدا هەڵویستێکی زۆر ئەرێنی لە بارەی ڕۆڵی ژنەوە پەیڕەو کردووە. ئەو کە لە گەنجیدا خەباتگەرێکی چالاک بوو، هەمیشە ژن وەک هاوبەشی یەکسان لە خەبات و سیاسەتدا بینیوە. ژیانی کەسیی مام جەلالیش لەگەڵ هێرۆخاندا نمونەیەکی ڕونی هاوپشتیی و ڕێزی قووڵ بۆ ژن بوو.
هەڵویستی مام جەلال لە حاڵەتەکانی گرنگی سیاسیدا، وەک بوارە یاساییەکان لە بەرژەوەندی ژنان، وەک واڵاکردنی ئۆرگان و دامەزراوەکانی یەکێتی لە بەردەم ژنان، بەرگری ڕاشکاوانە و پشتگیری کردنی ڕاستەوخۆی ژنان، سەردەمی سەرۆککۆماری عێراق، بەشداری چالاکی ژنانی پشتگیری کردووە و بە ڕیزی یەکەم ژنی وەک هێرۆخانی خستووەتە پێشەوە. ئەم تێگە و هەڵویستانە ئەمڕۆ بوونە ئایدیا و سیمایەکی تایبەتمەند بۆ یەکێتی کە پەیڕەو دەکرێت.
نەسڵی نوێی سەرکردایەتی یەکێتی لە تێگەی سەرۆک بافڵ جەلال لە بەرنامە سیاسییەکانیدا جەخت لەسەر "باوەڕی تەواو بە توانای ژنان" دەکاتەوە و ژنان وەک بەشێکی سەرەکی لە بینای کۆمەڵایەتی دادەنێت. ئەو نوێیەی لەڕویی ئایدیاوە پێشکەش دەکرێت لەسەر بنەمای "خەباتی مافەکان" ڕێگە بە بەشداری بەرفراوانی ژنان دەدات.
ئەمە لە تێگە و پڕاکتیکی قوباد تاڵەبانیشدا، بەرچاوو کاریگەر تر دەردەکەوێت، کەسێتییەکی پێشکەوتوو دەبینین لە بواری پشتگیری و پەرەپێدانی ماف و خواستەکانی ژناندا، بەجۆرێک جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە "پێگەی ژنان و گەنجان لەهەر کۆمەڵگایەکدا پێوەرێکی گرنگە بۆ دیاریکردنی ئاستی گەشەسەندوویی". هەڵویستەکانی لە دژی ژنکوشتن و بانگەشەی بۆ "کۆتاییهێنان بە کولتووری ژنکوشتن" نیشانگەری کۆمێنتێکی نوێیە لە بەڕێوەبردنی پرسی ژن.
یەکێکە لەو دەستکەوتە بەرچاوانەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بوواری ژناندا دامەزراندن و پشتگیریکردنی یەکێتیی ژنانی کوردستانە. ئەم ڕێکخراوەیە کە لە ساڵی ١٩٥٢دا دامەزرا، بەردەوام پشتگیری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی وەرگرتووە و بووەتە کانگایەک بۆ چالاکی ژنان لە کوردستان.
کاریگەری یەکێتی لە بواری فەرهەنگ و بیرکردنەوەشدا، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی بیری پێشکەوتووانەی سەبارەت بە ڕۆڵی ژن لە کۆمەڵگادا، دۆخێکی نوێی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مەسەلەی ژنی دروست کردووە. ئەمەش بە هەردوو ئاستی شارستانی و جڤاکی کوردییەوە دیارن ئەمڕۆ.
بۆ داهاتوو، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەتوانێت چەند هەنگاوی تایبەتی لە بواری بەهێزکردنی ڕۆڵی ژناندا بنێت، لەوانە: پەرەپێدانی سیستمی پەروەردە و فێرکردن بۆ ژنان لە بوارە جیاوازەکاندا، بەتایبەت لە بواری سیاسەت و بەڕێوەبردن. دروستکردنی میکانیزمێکی بەردەوام بۆ بەشداری ژنان لە بڕیاردان لە هەموو ئاستەکانی ڕێکخراوەییدا. گەشەپێدانی ئەو فەرهەنگەی کە ژن وەک هاوبەشی یەکسان لە پێشخستنی کۆمەڵگادا دەبینێت. پشتگیریکردنی تێکۆشانی ژنان لە دژی هەموو جۆرە ناعەدالەتی و ستەمە کۆمەڵایەتییەکان.
ئەوەی دەکرێ سەبارەت بە داهاتووی ڕۆڵی ژن لە یەکێتیدا بیڵێین، ئەوەیە کە پێویستە یەکێتی هەنگاوی مۆدێڕنتر لە چوارچێوەی مافی مرۆڤ و بەرابەریدا بنێت. ئەمەش دەتوانێت لە ڕێگەی کاڵکردنەوەی بیرە کۆنەپارێزەکان و بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە پۆستە بەرپرسایەتییەکان و دروستکردنی بەرنامەی تایبەت بۆ گەشەپێدانئ تواناکانی ژنان لە بوارە جیاوازەکاندا جێبەجێ بکرێت.
لە ٥٠ ساڵەی ڕابردوودا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان توانیویەتی بەهۆی هەبوونی کاریزمایی سەرۆک مام جەلال و کەسایەتییەکانی وەک هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و بیری پێشکەوتووانەی نەسڵی نوێ لە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیدا، جیگەیەکی تایبەت بۆ ژنان لە ئاسۆی سیاسی کوردستاندا دروست بکات. ئەم ڕێگەیە کە دەستی پێکردووە، ئەگەر بە کورتەبایی و بەرنامەی ڕوون درێژە پێبدرێت، دەتوانێت ببێتە نمونەیەکی بەرزتر بۆ ڕۆڵگێڕانی ژن لە سیاسەتی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لەو بارەیەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەک تەنها حزبێکی سیاسی، بەڵکوو بزووتنەوەیەکی فراوانی کۆمەڵایەتی بووە کە توانیویەتی بەردی بناغەیی بۆ بەشداری ژن لە ژیانی گشتی دابنێ. ئەم میراتە بۆ داهاتووش دەتوانێ بەبردنەوەی ژن بۆ سەنتەری بڕیاردان و کردنەوەی دەرگاکان بۆ بەشداری کردنی بەرفراوانتر، نەسڵی داهاتووی ژنان ئامادە بکات بۆ ڕۆڵگێڕانێکی قووڵتر لە سیاسەت و کۆمەڵگادا.
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06







دابەزێنە

