riklam

توشبوویەکی دیکە بەتایخوێنبەربوون لەهەرێم دەستنیشانکرا

کوردستان 09:21 PM - 2025-05-30
رانیە ئاژانسەکان

رانیە

تایخوێنبەربوون

 ئەمڕۆ 30ى5ى2025 وەزارەتى تەندروستى رایگەیاند: "حاڵەتێکى دیکەى نەخۆشى تایخوێنبەربوون لە دەڤەرى رانیە تۆمارکرا".

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى تەندروستی رایگەیاند: "پیاوێکی دانیشتووی ناحیەی بۆسکین، لە قەزای رانیە لە دەڤەری راپەرین، تەمەنى ( 29 ) ساڵ، کە پیشەی ئاژەڵدارە و بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبوو بووە، دوای گومانلێکردن بە نەخۆشی تایخوێنبەربوون و بوونی نیشانەکانی، چەندین رێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی گیراوەتەبەر، لە ئێستادا لەژێر چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و تا ئێستا باری تەندروستی جێگیرە".

وەزارەتى تەندروستى لە راگەیەنراوەکەدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات و جەخت دەکاتەوە لەسەر جێبەجێکردنی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەرئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە و ئاماژە بەئەوەشدراوە: "هاوڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن".

لەماوەى دوو مانگى رابردوو هەتا ئێستا تەنها چوار حاڵەت بە نەخۆشى تایخوێنبەربوون لە هەرێمى کوردستان دەستنیشانکراون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket