مووچە.. گرێکوێرەکەی نێوان هەرێم و عیراق
کوردستان 08:33 PM - 2025-05-30
PUKMEDIA
حکومەتی هەرێم و عیراق و دینارى عیراقى
وه‌زیری دارایی
عیراق بڕیاریداوه چیتر مووچه بۆ هه‌رێم نه‌نێرێت، هۆكار-ەکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ
ئه‌وه‌ی كه پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی سێ ساڵی رابردوو كه له‌په‌رله‌مانه‌وه په‌سند
كراوه بۆ ساڵه‌كانی 2023 و 2024 و 2025 ته‌واوبووه، بەشێک لایەنە کوردستانیەکانیش
دەڵێن ئەو نوسراوەی دارایی عیراق نادەستورییە، ئەمەش کاردانەوەى جیاوازى لێکەوتەوە.
وەزیرى دارایى عیراق: پشکى هەرێم لە بودجە کۆتایى هاتووە
ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی
دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند:"دواى
کۆبوونەوەیان لەگەڵ لەگەڵ وەزیرى دارایى حکومەتى عیراق تایبه‌ت به پرسی مووچه‌ی
مانگی پێنج، وه‌زیری دارایی ئاماژەیدا بەئەوەى کە بەهۆی ته‌واوبوونی پشكی هه‌رێم له‌سێ
ساڵی بودجە، ناتوانین مووچە بنێرین".
د. نه‌رمین مه‌عروف
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان، لە چەند رۆژى رابردوودا به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "لەگەڵ وەزیرى دارایى حکومەتى عیراق کۆبووینەوە و
تایبه‌ت به پرسی موچه‌ی مانگی پێنج، وه‌زیری دارایی ئاماژه‌یدا به ناوه‌ڕ‌ۆكی
نووسراوی ژماره 14502 كه چیتر ناتوانن مووچه بۆ هه‌رێم بنێرن، له‌به‌رئەوەى پشكی
هه‌رێم له بودجه‌ی سێ ساڵه‌ی فیدڕ‌اڵی تەواوبووە".
له باره‌ی بڕ‌یاره‌كه‌ی
وه‌زیری دارایی عیراقیشه‌وه، رایگه‌یاند:"وێڕ‌ای مشتومڕ‌ێكی زۆرمان له‌گه‌ڵ
وه‌زیری دارایی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، هاوكات له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌زاره‌تی
دارایی پێچه‌وانه‌ی بڕ‌یاری ژماره 224ی دادگای فیدڕ‌اڵییه، هه‌روه‌ها ئه‌و شێوازه‌ی
پشكی هه‌رێمی پێ هه‌ژمار كراوه، له‌و نووسراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هیچ بنه‌مایه‌كی
یاسایی و ژمێریاری نییه، جگه له‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ هێشتا خشته‌ی داهات و خه‌رجی
ساڵی 2025 بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نەناردووە، كه پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی 77/دووه‌م
له یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه‌یه، بۆیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه هه‌موو رێكارێكی
ده‌ستووری و په‌رله‌مانی ده‌گرینه‌به‌ر".
هەڵوێستى فراکسیۆنە کوردستانیەکان
فراکسۆنە
کوردستان-یەکانیش لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق نوسراوەکەى وەزیرى دارایى عیراق رەتدەکەنەوە.
هەرێم كەمال
ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دوێنێ بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی
نیششتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لە كۆبوونەوەیەکدا سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان
لە ئەنجومەنی نوێنەران، بەتێكڕا نوسراوەكەی وەزیری دارایی عیراق-مان سەبارەت بە
راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەتكردەوە".
"وەك فراكسیۆنە كوردستانییەكان داوا لە
سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عیراق و دادگای باڵای فیدراڵی دەكەین، كە ئەو هەڵەیە
راستبكرێتەوە، چونكە پێمانوایە نوسراوەكە سەرپێچی یاسایە و بە بڕیارێكی سیاسیی دەزانین،
هاوكات وەزیری دارایی ئەو دەسەڵاتەی نییە، كە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رابگرێت"
هەرێم كەمال ئاغا وادەڵێت.
راشیگەیاند:
"فراكسیۆنە كوردستانییەكان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە هێشتا زووە خەمڵاندن بۆ
ئەو بڕە پارەیە بكرێت، كە پشكی هەرێمە لە بودجەدا، تا بڕیار بدرێت، كە كۆتایی بە پشكەكە
هاتووە، چونكە بەگشتی لە مانگی 10دا وەزارەتی دارایی دەتوانێت ئەم خەمڵاندنە بكات".
سەبارەت بە ناڕەزایی
وەزیری دارایی عیراق لە رێككەوتنەكەی نێوان حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێم كە ئەگەر
پێی وابێت حكومەتی هەرێم بە رێككەوتنەكەوە پابەند نەبووە، هەرێم کەمال ئاغا سەرۆكی
فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاندبوو: "تەیف سامی وەزیری دارایی دەیتوانی سكاڵا لەسەر
حكومەتی هەرێم لە دادگای فیدراڵی تۆمار بكات، نەك مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە
بارمتە بگرێت".
دارایى هەرێم وەڵامی دارایی عیراق دەداتەوە
وەزارەتی دارایی
هەرێمی كوردستان-یش دوێنێ لەبارەی نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی عيراق كە بڕ‌یاری
راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی لە مانگی ئایارەوە راگەیاندووە، كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە ئاماژە بەوە دەكات: "بڕ‌یاری
نەناردنی مووچە، پێچەوانەی بڕگەی سێیەمی ماددەی 121ی دەستووری عیراقە، كە بەپێی ئەو
ماددەیە پێویستە لە داهاتە فیدراڵییەكاندا داهاتی دادپەروەرانە بۆ هەرێمەكان و پارێزگاكان
تەرخان بكرێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو:
"بڕ‌یاری دادگای فیدراڵی بە ژمارە (224 و بەشەكانی 269/ فیدراڵی/2023) پێداگری
لە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان دەكات".
باسی لەوەشکردوە:
"بۆ ئەم 8 مانگەی ساڵی 2025، 9 ترلیۆن و 110 ملیار و 835 ملیۆن دینار ماوە لەلایەن
حكومەتی فیدراڵییەوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت كە تاكوو ئێستا نەنێردراوە".
لە راگەیەندراوەكەى
دارایى هەرێمدا ئەوەشخراوەتەڕوو: "بەپێی دەستوور و بڕ‌یاری دادگای فیدراڵی، پێویستە
وەزارەتی دارایی عيراق لەسەر ناردنی مووچە بەردەوام بێت، بەتایبەت كە لە ساڵی 2013ەوە
هەرێمی كوردستان لە میلاكاتی نوێ و پلەی نوێ بێبەش كراوە، بەبێ رەچاوكردنی دادپەروەری
لەگەڵ بەشەكانی دیکەی عيراق، هەروەك چۆن حكومەتی فیدراڵی بە قەرەبووی قوربانییانی
پڕۆسەكانی ئەنفال و جینۆسایدی بەكۆمەڵی كورد و قوربانییانی چەكی كیمیایی هاووڵاتییانی
هەرێمی كوردستان هەڵنەستاوە، لە بەرامبەردا هەموو پاساوێك بۆ نەناردنی مووچەی خەڵكی
كوردستان بەكار دەهێنن".
ناکۆکیەکانى نێوان هە رێم و عیراق
هەتا ئەمڕؤش کە
30ى5ى 2025ە چارەسەرى ئەو کێشەیە نەکراوە و هێشتا حکومەتى عیراق بڕیارى ناردنى
مووچەى نەداوە، هاوکات بڕیارە سبەی شەممە بەشێک لە لایەنەکان لەهەرێمی کوردستان کۆببنەوە و
تاوتوێی هەڵوێستی داهاتوویان بەرامبەر حکومەتی عیراق رابگەیەنن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
01:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06





.jpg)

دابەزێنە

